Home چالاکی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ساڵیادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ لە فینلاند

به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ساڵیادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ لە فینلاند

salyadihelebje-finland_4

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ١٨،٣،٢٠١٢ کاتژمێر ١٣.٠٠ لەوڵاتی فینلاند رێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به‌ 24مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ لەشاری تورکوو لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستانەوە بەڕێوەچوو.

و هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە بەڕێزان کاک جەهانبەخش خالیدی بەرپرسی بەشی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان و کاک عەزیز ئەحمەدی ئەندامی کۆمیتە و سیروان پاڵانی بەرپرسی لاوان و کاک عادڵ رەمەزانی بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی شاری تورکوو، بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوون.

رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.

و دوای پێشکەش کردنی پەیامی بەڕێز حاکم عوسمان بەرپرسی پارتی دێموکراتی کوردستان لەفینلاند،  پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی فینلاند بەبۆنەی کارەساتی کیمیا بارانی هەڵەبجە لەلایەن جەهانبەخش خالیدی خوێندرایەوە.

دوای پێشکەش کردنی پەیامەکان چەند کورتە شیعرو پەخشان بەبۆنەی ساڵوەگەری کارەساتی هەڵەبجە پێشکەش کران.

بەشی کۆتایی رێوڕەسمەکە چەند سرودێک بەو بۆنەیەوە پیشکەش کران.

شایانی باسە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری رێوڕەسمەکە بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/کۆمیتەی فینلاند

salyadihelebje-finland_1

salyadihelebje-finland_3

salyadihelebje-finland_5

salyadihelebje-finland_2

salyadihelebje-finland_4



 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان