Home چالاکی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرینی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی لە فینلاند

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرینی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی لە فینلاند

IMG_2832

بە بەشداری زۆربەی نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ باس و گفتگۆ لە مەڕ رێکەوتننامەی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو.

رۆژی شەممە 15ی سێپتەمبری 2012  لە سەر بانگهێشتنی کۆمیتەکانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران  و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی لە فینلاند بەرێوەچوو. 

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بەیادی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان بەرێز مەجید حەقی بەرپرسی کۆمیتەی حدکا لە فینلاند بە نوێنەرایەتی کۆمیتەکانی کۆمەڵە و حیزب وێرای بەخێرهاتنی بەشداران وتەیەکی لەسەر ناوەرۆک و رەهەندە جیاوازەکانی پێوەندیدار بە پێویستی قووڵتر کرد و بەرینتر کردنی رێکەوتننامەی نێوان دووحیزب دا هێنایە بەر باس.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئەو ئەرکانەی کە لە وڵاتی فینلاند لە پێوەندی لە گەڵ هاوکاری و هاوخەباتی و گەشەکردنی کەشی بڕوا و وێکگەیشتنی کۆمەڵایەتی لە سەر شانی حیزب و رێکخراوەکانی فینلاندە هێنایە بەرباس و لەو پێوەندیەدا بەتایبەت حدکا و کۆمەڵە بە بەرپرس زانی بۆ دەستپێشخەری و کۆکردنەوەی هێزەکۆمەڵایەتیەکانی کورد لە فینلاند لە پێناو کارکردن بۆ چارەسەری پرسەکانی پێوەندیدار بە جڤاکی کورد لەو وڵاتە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا بەرێز فایق مەسعوودی بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە فینلاند، لە سەر هەڵوێستی لایەنە توندرە و ئۆپۆزیسیۆنی تەواویەتخوازی دەرەوەی وڵات دوا و لێکدانەوەیەکی لە سەر لایەنە جۆراجۆرەکانی هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی "سەرانسەری" ئێران دوا.

نوێنەری حیزبە بەشدارەکانی کۆبوونەوە وێرای دەربڕینی پێخۆشبوونی و پشتیوانی خۆیان لەو رێکەوتننامەیە، لەپێوەندی لە گەڵ کارو چالاکیەکانی هاوبەشی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی و پێوەندیە چەندلایەنیەکان بیروبۆچوونی خۆیان هێنایە بەرباس و گفتگۆ.

لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری  پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی یەکیەتی کورد لە سووریا، ئەنجوومەنی نشتیمانی کوردستانی سووریا و بزووتنەوەی دێموکراتیکی یارسان و ژمارەیەک چالاکی سیاسی و مەدەنی  لە فینلاند بەشداریان کردبوو.

نوێنەرانی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران: بەرێزان فایق مەسعوودی و جەعفەر عەبدینی و

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: بەرێزان حەمەدەمین بایزیدی و مەجید حەقی بەشداری کۆبوونەوە بوون.

کۆبوونەوەکە دوای دووکاتژمێر لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و بە هەستی درێژە بە هاوکاری و هاوخەباتی کۆتایی پێهات.


حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران                                          کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
 کۆمیتەی فینلاند                                                                   کۆمیتەی فینلاند


IMG_2831

IMG_2832

IMG_2833

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن