Home چالاکی بەڕێوەچوونی سمینارێک به‌بۆنه‌ی 20مین ساڵوەگەری تیرۆری شەهیدانی میکۆنوس، له‌فینلاند

بەڕێوەچوونی سمینارێک به‌بۆنه‌ی 20مین ساڵوەگەری تیرۆری شەهیدانی میکۆنوس، له‌فینلاند

2ominsalyadi-26yxermanan-finlandسمینارێک به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، له‌ شاری "هیلنسکی"ی فینلاند به‌ڕێوه‌چوو.

رێکه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی سمینارێک له‌ژێر ناوی "ئێران، قوربانیی تیرۆریزم و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه" به‌ به‌شداریی کوردان و ئێرانییانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، له‌ شاری "هیلسنکی"ی فینلاند به‌ سێ زمانی کوردی، فینلاندی و فارسی به‌ڕێوه‌چوو.

سمیناره‌که‌ به‌ خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد.

پاشان به‌ڕێز "مه‌جید حه‌قی" سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و پێشینه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له‌ رێژیمی ئیسلامیدا باسێکی پێشکه‌ش کرد و وێڕای پێناسه‌ی تیرۆریزم و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی، نیشانه‌کانی تیرۆریزمی بۆ به‌شداربوان شی کرده‌وه.

دواتر له‌سه‌ر رێکخراوه‌ کوردییه‌کان و تیرۆریزم و هه‌روه‌ها ره‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌کانی میدیای جیهانی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی کورد، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "کریستینا کۆیڤۆنێن" توێژه‌ر و مامۆستای زانکۆ چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.

پاشان به‌ڕێز "لیندا ریتاویا" ماسته‌ری زانستی سیاسی و رۆژنامه‌نووس، سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، باسێکی پێشکه‌ش کرد.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، به‌ڕێز "لوقمان میهفه‌ر" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و پارێزه‌ر، له‌ رێگه‌ی سکایپه‌وه‌ به‌شداری سمیناره‌که‌ بوو و سه‌باره‌ت به‌ دادگای میکۆنووس و کۆتایی تیرۆره‌کانی رێژیمی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ند قسه‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد.

به‌ڕێز مێهفه‌ر، ته‌وه‌ره‌ جۆراوجۆره‌کانی تیرۆری میکۆنووس و قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا و ئاکامی دادگا و کاریگه‌ری ئه‌و بڕیاری له‌سه‌ر ره‌وتی تیرۆزیمی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ به‌شدارانی سمینار، شی کرده‌وه.


 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان