Home چالاکی کۆبوونەوەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/ فینلاند لەگەڵ لەڕێگەی نێت.

کۆبوونەوەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/ فینلاند لەگەڵ لەڕێگەی نێت.

pdkiکۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی پێکهێنا لەڕێگەی ئینترنێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەوڵاتەدا .

حدک/ ئێران: رێکەوتی ١٣.١.٢٠١٣ بەکاتی ئێوارە لەوڵاتی فینلاند بەبەشداری ئەندامانی گشتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەڕێگەی ئینترنێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەوڵاتەدا کە بە خۆشحاڵیەوە زۆربەی ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە بەشدار بوون.

سەرەتایی کۆبوونەوە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پپاکی شەهیدان و دواتر لەلایەن بەرپرسی گشتی کۆمیتە لەوڵاتی فینلاند بەڕێز مەجید حەقی بەخێرهاتنی ئەندامانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئەندامانی حیزب چالاکانە لەم کۆبوونەوەدا حوزوریان هەیە.

دواتر بەڕێزیان سەرنجی ئامادەبوانی راکێشا بۆ لای باسێک سەبارەت بە کاروباری کۆمیتە لەوڵاتی فینلاند و پلان و بەرنامەی درێژخایەنی کۆمیتە تا کۆنفرانسی داهاتوو. و ئاماژەی بەوەی دا هەرچەندە کۆمیتە خاوەن پلان و بەرنامەی خۆیە بۆ داهاتوو بەڵام ئەو کارانە بە پشتیوانی ئەندامانی حیزب زیاتر دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، و دەبێ ئێمە زەحمەتی زیاتر بکێشین تاوەکوو پلانەکانمان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، باسی لەوەی کرد کە کۆمیتە لەداهاتوو دەبێ زیاتر گرنگی بداتە کەشی کۆمەڵایەتی و لێک تێگەیشتنین و کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند و لەو بوارەدا زیاتر هێز وەگەڕ بخات، زیاتر کوڕو کۆبوونەوە بۆو مەبەستانە بگیردرێت.

بەهێزکردنی تەشکیلاتی حیزب و لەباری چەندی و چۆنیەوە، و زیاتر کەشی هاوکاری نێوان هێزە سیاسیەکانی کورد لەو وڵاتە بۆ مەبەستی زیاتر خزمەت کردن بە بەرەو پێش بردنی خەباتی نەتەوەکەمان.

دواتر ئاماژەی بە هێزی گەنج و لاوی کورد کرد لەو وڵاتەدا، کە 60% کوردانی دانیشتووی فینلاند هێزی گەنجن، دەبێ زیاتر هەوڵ بدرێت ئەو هێزە گەنجە وەگەربخرێت لەپێناو خزمەت کردن بە دوخی رەوای گەلی کورد. ئێمە پێویستمان بە هێزی لاو هەیە کە لە داهاتوو سەرکەوتووبن و رێکخراوەکانمان پێویستی بە هێزی گەنج هەیە، تەنانەت هەموو رێکخراوێک و حیزبێک پێویستی بە هێزی لاو هەیە، و لەو راستایەدا زیاتر هەوڵ بدرێت ژنانی کوردیش چالاک بکرێن.

مەسەلەی پەروەردە گرینگرترین پرسە بۆ ئێمە، کار لەپێناو فرە فەرهەنگی، هەر تاکێک لەهەر رێکخراوێکدا بێت، بۆ ئەوەی شتێک فێربێت،و پەروەردە بکرێن، ئەگەر بێت ئێمە بەردەوام بین لەسەر کۆبوونەوەکانمان شتێکیش فێردەبین لەسیاسەتی رۆژ ئاگادار دەبین،ئەوە بەو مانایەیە کە ئێمە هێزی جەمعی خۆمان بەرەو پێشوە بردووە.

بەڕێز حەقی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوە بۆ خۆی هەنگاوێکی گەورەیە کە ئێمە خاوەن پلان و بەرنامەین بۆ داهاتوو کەواتە هەنگاوەکانمان دیارە بۆ کوێ هەدەگرین ئەوەش بۆ خۆێ ئیستارتێکی زۆر باشە بۆ داهاتوو.

بەشی دواتر رەخنە و پێشنیار بوو کە لەلایەن بەڕێزیانەوە هەموو هاوڕێیان وەڵامیان درایەوە.

جێی ئاماژەیە کە کۆبوونەوەکە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران / کۆمیتەی فینلاند

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن