Home چالاکی رێورەسمی بەڕێوەچوونی شەوئاهەنگی ٢٦ی سەرماوەز لەوڵاتی فینــلاند

رێورەسمی بەڕێوەچوونی شەوئاهەنگی ٢٦ی سەرماوەز لەوڵاتی فینــلاند

26ysermawez-vaasaرۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی شاری ڤاسا بەڕێوەچوو.

 


رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خۆلەکێک بێدەنگی بۆ بیرو یادی شەهیدانی گەل و نیشتیمان دەستی پێکرد.

دوای بەخێرهاتنکردنی میوانان لەلایەن بەڕێوەبەری رێورەسم، پەیامی کۆمیتەی حیزب لەوڵاتی فینــلاند لەلایەن " ئیرەج عەباس زادە" بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ڤاسا خوێندرایەوە.

پەیامی کۆمیتە تیشکی خستبووە سەر گرنگی ئەو رۆژە پیرۆزە و داهێنانی ناوی پێشمەرگە، و باس لەڕۆڵ و ئازایەتی پێشمەرگە لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد. و هەروەها لەم رۆژە پیرۆزەدا یادی رێبەری گەورەمان دوکتۆر قاسملووی نەمر و پێشمەرگەی سەنگەری دەنگی شۆرەش و خەباتی رەوای حیزبەکەمان شەهیدی نەمر کاک موهەندیس خەیاتی کرا و رۆڵی ئەم کەسە مەزنە لە خەباتی کورد دا بەرز نرخاندبوو.

دواتر رێزدار "فازڵ سوڵتانپەناە" هونراوەێکی جوان و پر مانا و بەهەست، سەبارەت بە پێشمەرگە پێشکێش بە ئامادەبووان کرد.

پاشان دیمەنێک لە چالاکییەکانی خەباتی پێشمەرگە و هۆنراوەیەک بە دەنگی "ئەحمەد شێربەگی" بە ڤیدیۆ پیشاندرا.

و دوابڕگەی شەو ئاهەنگەکە تایبەت بوو بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بە دەنگی گورانیبێژی لاو "بارزان سەلیمی" کە ئامادە بووان بە شایی و هەڵپەرکی شەو ئاهەنگەگەیان ڕازاندبووەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/ کۆمیتەی فینـــلاند

 

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان