Home چالاکی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی فینلاند

بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی فینلاند

كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

رۆژی یەكشەممە، رێكەوتی 18/5/2014ی زایینی، بە بەشداریی هەیئەتی كۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمیتەی هاوكاریی حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی فینلاند، لە شاری هێلسینكی، پایتەختی وڵاتی فینلاند، كۆبوونەوەی خۆی پێك هێنا.
كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێ‌ كرد‌.

پاشان راپۆرتی كار‌و چالاكیەکان پێشكەش كرا‌و، و دواتر بەشداران را‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە دەربڕی.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، هەركام لە نوێنەرانی حیزب‌و رێكخراوە سیاسییە كوردستانییەكان رەخنە‌و پێشنیاری خۆیان بە مەبەستی باشتر بەڕێوەبردنی كار‌و چالاكییەكانی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند، دەربڕی‌و لە ئاكامدا لەسەر هاوكاریی زیاتر‌و بەردەوام، بۆ چالاكتربوونی ئەم كۆمیتەیە، پێ‌ داگیرا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، داواكاریی حیزبێكی دیكەی كوردستانی بۆ ئەندام بوون لە كۆمیتەی هاوكاریی حیزبە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند خرایە بەر باس‌و لەو بارەوە پاش راوێژ‌و بیر‌وڕا گۆڕینەوە، بڕیار درا كە هەر حیزب‌و لایەنێكی كوردستانی كە بیهەوێ‌ ببێتە ئەندامی ئەم كۆمیتەیە، پێویستە ئایینامە‌و پێڕەوی نێوخۆی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان پەسەند بكا.
ئەندامانی كۆمیتە، لەسەر بەردەوامی كۆبوونەوەكان‌و هاوكاریی زیاتر لە نێوان حیزبە كوردستانییەكان لە وڵاتی فینلاند، پێیان داگرت.
شایانی باسە، لەم كۆبوونەوەیەدا بەرپرسایەتیی كۆمیتەی هاوكاریی حیزبە كوردستانییەكان بۆ 6 مانگی داهاتوو، بە حیزبی دێموكرات سپێردرا.

پاش كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی حیزب‌و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند، هەیئەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، لە دانیشتنێكی هاوبەشدا، پتەوكردنی پێوەندیی دوولایەنە، و پێویستیی هاوكاریی زیاتر لە نێوان كومیتەكانی هەردوو حیزبدا‌و هەروەها هەوڵدان بۆ كار‌و چالاكیی هاوبەش‌و هاوبیری زیاتر بیر‌وڕایان گۆڕیەوە.

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان