Home چالاکی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند

بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند

بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند

رۆژی یەكشەممە، رێكەوتی 2014/11/2ی زایینی، بە بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكرات لە فینلاند، پێكهاتوو لە جەهابەخش خالیدی‌و شەفیع رەوشەنی، كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە شاری هێلسینكی، پایتەختی وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو. كۆبوونەوەكە بە چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێ‌ كرد.

پاشان نوێنەری حیزب، مەبەست لە پێكهێنانی كۆبوونەوەكەی بۆ بەشداران شی كردەوە‌و سەبارەت بە كار‌و چالاكییەكانی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییەكان لە فینلاند باسێكی پێشكەش كرد‌و لەمەڕ چۆنیەتیی هاوكاریی زیاتر‌و چالاكتركردنی ئەم كۆمیتەیە، چەند پێشنیارێكی خستە روو.

دواتر نوێنەرانی هەركام لە حیزبەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەكەدا، را‌وبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە پێشنیارەكانی نوێنەری حیزب دەربڕی.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا نوێنەری كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكرات، پێویستیی بەشداریی حیزبەكانی دیكەی بۆ ئەندامەتی لە كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییەكان بە گرنگ لە قەڵەم دا‌و لەم بارەشەوە چەند پێشنیارێك خرانە روو‌و لە لایەن بەشدارانەوە قسەی لەسەر كرا.

لە كۆتاییشدا وێڕای پێداگری لەسەر كاری هاوبەش‌و یەكدەنگی‌و هاوكاریی نێوان حیزبە سیاسییەكان‌و رێكخراوە مەدەنییەكان‌و هەروەها درێژەدانی ئەم كۆبوونەوانە كرایەوە‌. شایانی باسە كۆبوونەوەی ئەم جارەی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند، بەدوای ئەوەدا هات كە پێشتر بە مەبەستی نزیك كردنەوەی هەرچی زیاتر هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە یەكدی، نوێنەری كۆمیتەی گشتیی حیزب، بە جیا لە گەڵ نوێنەرانی هەر كام لە حیزبە كوردستانیەكان لە فینلاند كۆ ببۆوە‌و سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنە‌، كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە فینلاند‌و هەروەها بابەتگەلی پێوەندیدار بە كوردانی دانیشتووی فینلاند ئاڵوگۆڕی بیر‌وڕای كردبوو.

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان