Home چالاکی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەوڵاتی فیـــنلاند

بەڕێوەچوونی مەراسیمی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەوڵاتی فیـــنلاند

ڕێکەوتی 21.12.2014  کاتژمێری 19:00  رێورەسمی ٢٦ی سەرماوەز بە بەشداری کوردانی نیشتەجێی شاری ڤاسا بەڕێوەچوو.

ڕێو ڕەسمەکە بۆ رێزلێنان لەفیداکاری پێشمەرگە، له لایەن کۆمیته ناوچەی حیزبی دێموکرات له شاری ڤاسا ڕێکخرا بوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بەسروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب خولەکێک بێدەنگی ڕاگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن بەرێوەبەری رێورەسمەکە هاوڕێ کاک "نەوزاد عەبدوڵازادە"وه بەخێرهاتنی بەشدارانی رێورەسمەکە کراو، و چەند  دواتر لەلایەن "کەریم حه بیبی"ەوە پەیامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران/ کۆمیتە ناوچەی ڤاسای پێشکەش کرد.

 لە پەیامی کۆمیتەدا هاتبوو: وێڕای بەکورتی باسکردنی مێژۆی ئەم رۆژە پیرۆزە کە لەلایەن حیزبی دێمۆکراتەوە وەک رۆژی پێشمەرگە دیاریکراوە،و باسێکیشی لەسەر خۆڕاگری و فیداکاری هێزی پیشمەرگە پێشکەش کرد. و نموونەی فیداکاری و خوڕاگری کچان و کوڕانی کورد کە له کۆبانی و شنگاڵ بەتایبەتی رۆژئاوا و باشوور و کوردستان بەگشتی،  و یەک ڕێزی هێزی پێشمەرگەو گەریلا و شەرڤانەکان لەهەموو  بەشەکانی کوردستان وەک نموونە باس کران.

لە بەشێکی دیکەی پەیامی کۆمیتەدا "حەبیبی"  باسی لەخۆڕاگری زیندانییانی سیاسی لەناوەندی شاری ورمێ کرد.  کە بە ئەرکی هەموو لایەکی زانیبوو بەبێ جیاواز ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە لەدەرەوەی وڵات دەنگی حەقخوازانەی ئەم شۆڕشگێرانە بگەیەننه کۆڕوو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان. و رژێمی ئێران لەمە زیاتر ریسوا بکرێت. لەدوا بەشی پەیامی کۆمیتەدا باسێک لەشەوی یەلدا و شەوی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد د.قاسملووی هەمیشە زیندوو و بە کورتی ژیاننامەی شەهید د.قاسملوو باسکرابوو.

دوایین بەشی مەراسیم بریتی بوو لە هەڵپەركێ و شاهی و خورادن کە هەتا درەنگانێکی شەو درێژەی هەبوو و هەروەها بەرێز کاک ئەنوەر شێخ موحەممەدیش چەند گۆرانییەکی پێشکەش بە بەشدارانی مەراسیمی ٢٦ی سەرماوەز کرد.

حیزبی دێمۆکراتی کورستانی ئێران/ کۆمیتەی ناوچەی ڤاسا

 

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن