Home چالاکی پەیامی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس

پەیامی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس

 رۆژی جیهانیی ژنان لە هەموو ژنانی كوردستان‌و جیهان پیرۆز بێ‌.

8ی مارس، رۆژی هاوپێوەندیی جیهانی لەگەڵ خەبات‌و بەرخۆدانی ژنان بۆ وەدەستهێنانی مافەكانیان‌و نەهێشتنی زوڵم‌و نابەرابەریی رەگەزیە.

 هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا، ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و دێموكرات لە سەرانسەری جیهاندا، رێز لە ژنان دەگرن‌و پشتیوانیی خۆیان بۆ داخوازەكانی ژنان دووپات دەكەنەوە.

ئەمساڵیش لە كاتێكدا یادی رۆژی ژن دەكەینەوە كە حكوومەتی ئیسلامی لە ئێران، هەروا سیاسەتە خورافاتی‌و دواكەوتوانەكانی خۆی بە نیسبەت ژنان‌و هەموو چین‌و توێژەكانی كۆمەڵگا درێژە پێ‌ دەدا.

لە سایەی دەسەڵاتی حكوومەتی ئاخوندیی له ئێران، شاهیدی بەرتەسک بوونەوەی هەرچی زیاتری ئازادیەكان لە ئێران‌و كوردستان داین‌و لەم نێوەدا ژنان جگە لەوەی كە وەكوو هەموو چین‌و توێژێكی دیكەی كۆمەڵگا زوڵمیان لـێ‌ دەكرێ‌‌و دەچەوسێنەوە، لە لایەن حكوومەتی دژە ژن‌و پیاوسالاری ئیسلامیی ئێراندا، تەنانەت لە رووی رەگەزیشەوە هیچ رێزێكیان لـێ‌ ناگیرێ‌‌و خاوەن هیچ مافێكی سروشتیی خۆیان نین.

ئەگەرچی چەوسانەوەی ژنان لە لایەن حكوومەتی ئیسلامیەوە رۆژ بە رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ‌، بەڵام لەم نێوەدا ئەوەی كە روون‌و جێگای دڵخۆشیە، ئەوەیە كە ژنانی كوردستان، راستەوخۆ‌و ناڕاستەوخۆ لە خەبات دژی ئەو سیستمە سەدە نێوەڕاستی‌و دواكەوتووەی ئاخوندە رەشبیر‌و دژە مرۆیی یەكانی ئێران بەشدارن‌ و ئەوەی لەم پێناوەدا لە دەستیان هاتبێ‌، درێغیان نەكردوە.

كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە فینـــــلاند، بە بۆنەی 8ی مارسەوە، وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی كوردستان‌و جیهان، ‌ لەخەباتی رەوای ژنان‌و بە تایبەت خەباتی ژنانی كورد، دژی سیستمی دژی مرۆیی حكوومەتی ئیسلامی، و بۆ وەدەستهێنانی مافەكانیان‌ و نەهێشتنی جیاوازیی رەگەزی، پشتیوانی دەكەین‌و لە هەمان كاتدا خوازیاری كۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە توند‌وتیژی‌و چەوسانەوەیەک دژی ژنانین.

پیرۆز بێ‌ 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان

كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ فینلاند 2015/3/7

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن