Home چالاکی سێمیناری تایبەت بە 10ی خاكەلێوە، "رۆژی شەهیدانی كوردستان" لە فینــــــلاند

سێمیناری تایبەت بە 10ی خاكەلێوە، "رۆژی شەهیدانی كوردستان" لە فینــــــلاند

رۆژی شەممە، رێكەوتی 4/4/2015ی زایینی، بە بۆنەی 10ی خاكەلێوە، ساڵیادی شەهیدكرانی پێشەوا قازی محەممەد، یەكەم سەركۆماری كوردستان‌و هاوڕێیانی، لە لایەن

كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی فینلاند‌و بە بەشداریی بەڕێز دوكتور خۆسرەو بەهرامی، كادری تێكۆشەری حیزب‌و دەیان كەس لە ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و نوێنەرانی حیزب‌و رێكخراوە سیاسی‌و مەدەنیەكان، سێمینارێك لە شاری تامپێرە لە فینلاند بەڕێوە چوو.

سێمینارەكە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب"‌و راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی هەموو شەهیدانی كوردستان دەستی پێ‌ كرد.

پاشان پەیامی كۆمیتەی گشتیی حیزب، لە لایەن "شەفیع رەوشەنی"یەوە پێشكەش كرا. لە پەیامی كۆمیتەدا وێڕای نوێكردنەوەی پەیمانی وەفاداری لە گەڵ رێبازی شەهیدان، ئاماژە بەوە كرابوو كە سەرەڕای شەهیدكردنی رێبەرانمان لە لایەن دوژمنانی نەتەوەكەمانەوە، بە پێچەوانەی خەیاڵی خاوی دوژمنان، نەك هەر خەباتی نەتەوایەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی كۆماری كوردستان‌و پێشەوای نەمر نەوەستاوە، بەڵكوو بە پشت بەستن بە ئیرادەی بەهێزی رۆڵە قارەمانەكانی كوردستان، باوەڕمان وایە كە دەتوانین بەسەر دوژمنانی كورد‌و كوردستاندا سەركەوین‌و ئامانجی شەهیدان وەدی بێنین.

دواتر پەیامی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە لایەن فازڵ یووسفیەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن شەهێن سوڵتانیەوە  پێشكەش كرا.

پاشان پارچە شێعرێك بە ناوی "خەوێكی پێش سێدارە" لە لایەن فازڵ سوڵتانپەناوە پێشكەش كرا.

لە بەشێكی دیكەی سێمیناری تایبەت بە رۆژی شەهیدان كوردستاندا، پەیامی فێدراسیۆنی كۆمەڵە كوردیەكان لە فینلاند لە لایەن وڵات نەهری، سەرۆكی ئەو فیدراسیۆنەوە پێشكەش كرا.

هەروەها بەشێكی دیكە لە سێمینارەكەی 10ی خاكەلێوە، تەرخان كرابوو بۆ گوێگرتن لە وتە بەنرخەكانی دوكتور قاسملووی نەمر سەبارەت بە لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد‌و پەیامێك كە پاش شەهیدكرانی یەكەم سەركۆماری كوردستان بۆ نەوەكانی دواتر بەجێ‌ ماوە.

لە بڕگەیەكی دیكەدا، پارچە شێعرێكی عومەر فاروقی، ئەندامی كۆماری كوردستان بە ناوی "كورتە چیرۆكی پیلان" كە پاش شەهیدكرانی دوكتور قاسملوو نووسرابوو، لە لایەن فازڵ سوڵتانیەوە خوێندرایەوە.

بەشی دووهەمی سێمیناری تایبەت بە رۆژی شەهیدانی كوردستان تەرخان كرابوو بۆ وتەكانی رێزدار دوكتور "خۆسرەو بەهرامی".

بەڕێز بەهرامی، قسەكانی خۆی بە ئاماژەدان بە تایبەتمەندی‌و لێهاتوویی پێشەوای نەمر دەست پێ‌ كرد‌و وتی: "قازی محەممەد 69 ساڵ پێش سیستمێكی نوێی هێنایە نێو شۆڕش‌و وانەیەکیگرنگی بۆ كورد بەجێ‌ هێشت كە جارێكی دیكە تووشی ئاشبەتاڵ و وابەستە بە فەرد یا رەهبەرێك نەبێ‌، بەڵكوو لەگەڵ سیستم بڕوا. ئەویش سیستمێك كە وەك حیزبی دێموكرات باسی لە دێموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان‌و لە هەموو ئەوانەش زیاتر مافی گەلەكەی دەكرد."

دوكتور خوسرەو بەهرامی هەروەها وتی: "لە سەردەمێكدا كە خوێندەواریی خەڵك لە ئاستێكی خواردا بوو و خەڵك ئاشنایی لەگەڵ دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ بەو شێوەیە نەبوو، ئەوە پێشەوا بوو كە خەتی دەدا. خەڵك، خەڵكێكی نیشتمانپەروەر بوو، بەڵام ئاستی زانست زۆر لە خوارێ‌ بوو. لەو سەردەمەدا كەسێك وەك پێشەوا كە هەڵدەكەوێ‌، ئاشکرایە كە "جێگای ئیفتخاری هەموو كوردێكە."

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، دوكتور خۆسرەو بەهرامی رۆڵی دوكتور قاسملوو ‌و دوكتور شەرەفكەندیی نەمری لە مێژووی حیزبی دێموكرات‌و ناساندنی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی كورد بە دنیای دەرەوە بەرز نرخاند.

بەڕێز بەهرامی لە درێژەی وتەكانیدا، بە ئاماژەدان بە بارودۆخێك كە ئەمڕۆكە لە ئێران‌و كوردستان‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێش هاتووە، قامكی لەسەر خاڵە لاوازەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌و بەتایبەت حیزبە كوردیەكان دانا‌و بیركردنەوە لە رێگاچارەیەک بۆ دەرچوون لەو دۆخە كە ئێستا حیزبەكانی كوردستانی رۆژهەڵاتی تێ‌ كەوتووە، بە زەرووری‌و پێویست زانی.

دوكتور خۆسرەو بە ئاوڕدانەوە لە وەزعیەتی ئێران، ئاماژەی بە دەستێوەردانەكانی كۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی دیكەدا كرد‌و هەروەها ئەو نیگەرانیانە كە وەک دژكردەوەیەک لە بەرامبەر كردەوەكانی كۆماری ئیسلامیدا دەبینرێن. بەڕێز بەهرامی لەم بارەوە وتی: "ئەو نیگەرانیەی كە لەو بارەوە هەیە، لە جێی خۆی دایە."‌و پێی وابوو بۆ ئێران ناچێتە پێش كە بتوانێ‌ ئیمپراتۆرییەک دروست بكا‌و سنووری وڵاتان بگۆڕێ‌، چوونكە دنیای عەرەب‌و رۆژئاوا‌و وڵاتانی دراوسێی ئێرانیش بە هیچ شێوەیەك تەحەممولی ئەوە ناكەن.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، سەبارەت بە بەرنامە ناوكیەكەی كۆماری ئیسلامی‌و وتووێژەكانی نێوان ئێران‌و رۆژئاوا، دوكتور خۆسرەو پێی وابوو كە ئێران لەم بارەوە یا دەبێ‌ كۆتا بێ‌، یان لەگەڵ رۆژئاوا تەرەف دەبێ‌‌و بەو شێوەیەش دەچێتە نێو "معادلات"ێكی دیكەوە، چوونكە ئامریكا‌و ئیسرا‌ئیل‌و رۆژئاوا ئێرانێكی خاوەن بۆمبی ئەتۆم قەبووڵ ناكا.

پاش قسەكانی بەڕێز دوكتور خۆسرەو بەهرامی، بەشدارانی سێمینارەكە سەبارەت بە باس‌و وتەكانی بەڕێزیان، پرسیار‌و تێبینیەكانی خۆیان باس كرد‌و دوكتور خۆسرەویش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.

وەک دوا بڕگەی سێمینارەكەش، سروودی "ئەی شەهیدان" پێشكەش كرا‌و كۆتایی بە سێمنیاری 10ی خاكەلێوە هات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران/ کۆمیتەی فینــــلاند

 

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان