Home چالاکی چەند لایەنی کوردی، خوازیاری پشگیریی فینلاند لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی‌یانەی کوردستانن

چەند لایەنی کوردی، خوازیاری پشگیریی فینلاند لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی‌یانەی کوردستانن

دەستەی نوێنەرانی حیزبە کوردییەکان، داوایان لە دەوڵەتی فینلاند کرد لە رێگەی بەکارهێنانی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانییەوە، بۆ ئازادی گیراوەکان و چارەسەریی پزیشکی بریندارەکان، زەخت بخاتە سەر رێژیمی ئێران.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،دەستەیەک لە نوێنەرانی چەند رێکخراوی سیاسیی کوردستانی رۆژهەڵات، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فینلاندی کرد. لەو دیدارەدا ئەو شاندە کوردستانییە داوایان لە دەوڵەتی فینلاند کرد کەلە رێگای پێوەندییەکانییانەوە لەمەڕ چارەسەریی پزیشکیی برینداران و ئازادیی دەسبەسەرکراوانی رووداوەکانی ئەم دوایی‌یانەی کوردستان، گوشار بخەنە سەر رێژیمی ئێران.

ئەو دەستەیە لە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چەند حیزبێکی دیکە پێکهاتبوو کە لەلایەن شاندێکی دەوڵەتی فینلاندەوە بە سەرپەرستیی خاتوو "تینا لاروالا" (Tiina Larvala) بەرپرسی کاروباری کەنداو بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشوازیان لێکرا.

لەو دیدارەدا دەستەی نوێنەرایەتیی کوردانی رۆژهەڵات، وێڕای دانی راپۆرتێک لەسەر دوایین رووداوەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و گیان لە دەستدانی فەریناز خوسرەوانی، راپۆرتێکی گشتیی لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان، سیستەمی زیندان و ئەشكەنجەی زیندانییان، پێشکەش به وەزارەتی دەرەوەی فینلاند کرد.

لەو دیدارەدا دەستەی نوێنەرایەتیی کوردانی رۆژهەڵات داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند کرد و خوازیاری ئەوە بوون کە بە مەبەستی جێ‌بەجێ کرانی ئەو داواکارییە زەخت بخرێتە سەر رێژیمی ئێران.

داواکارییەکە بریتی بوو لە: ئازادیی خێرای گیراوەکانی رووداوەکانی مەهاباد پاش گیان لە دەست دانی فەریناز خوسرەوانی و چارەسەریی پزیشکیی بریندارەکان.

هەروەها داوا کراوە دەوڵەتی فینلاند لە رێگای پێوەندییەکانی خۆیەوە بە شێوەی راستەوخۆ و لە رێگای یەکیەتیی ئورووپاوە زەخت بخاتە سەر رێژیمی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی سەربازی، کۆمەڵایەتی، دەروونی و ئابووریی کوردستانی رۆژهەڵات.

دەستەی نوێنەرانی رێکخراوەکانی کورد لەلایەن وەزارەتی دەرەوی فینلاندەوە بەڵێنیی بەدواچوونی داواکارییەکانیان پێ دراوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەسەر درێژەدانی پێوەندییەکان و دیداری نوێنەرایەتیی کوردستانییانی رۆژهەڵات لە داهاتوودا جەخت کرایەوە.

فەریناز خوسرەوانی کچە کوردێکی ٢٥ ساڵە بوو کە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە هۆی هەوڵی دەستدرێژی کاربەدەستێکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هۆتێل تارای شاری مەهاباد خۆی لە نهۆمی چوارەمی هۆتێل تارای شاری مەهاباد فرێ دا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

دەقی داواکاریی دەستەی نوێنەرانی رێکخراوەکانی کورد:

دەزگاکانی سەربازی رێژیمی ئیسلامی بە ئاگر و ئاسن وەڵامی خەڵکی نارازیان داوە و لەئەنجامدا کوردەکان لە شارەکانی جیاوازی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە خۆپێشاندانی نارەزایەتی و مانگرتن دا.

لە ئەنجامی تەقەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس بریندار و دەستگیر کراون.

دەستگیر کراوەکان بۆ ئەشکەنجەگاکانی شاری مەهاباد و نەغەدە راگویزراون و شوێن و چارەنووسی بەشێکی زۆر لە گیراوەکان نادیارە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ٣٦ ساڵی رابردوودا سیاسەتی شەڕی سەربازی، ئابووری، کولتووری و دەروونی دژی خەڵکی کوردستان بەکار بردووە.

دەستدرێژی بەسەر ژنان، کچان و مێرمنالان بەشێک لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە دژی گەلی کورد. ساڵانە بە دەیان ژن بە هۆی ئەوەی بووتە قوربانی دەستدرێژی کۆتایی بە ژیانی خۆی دینێت.

لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا رێژیمیکۆماری ئیسلامی بە شێوەی بەردەوام پێشێلکاری مافی مرۆڤی کردووە.

لە کوردستان: بڵاوکردنەوەی سیستماتیکی مادەهۆشبەرەکان لە ناو لاوانی کوردستان، پەخشی تۆری مینە زنجیریەکان لە ناوچە سنووریەکان، تەقە و کوشتنی کۆلبەرانی کوردستان، ئێعدام و لەسێدارەدانی ئاشکرای زیندانیان لە کوردستان.

جێبەجێکردنی هەموو ئەو سیاسەتانە سیاسەتی رۆژانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستاندایە.

بە پێی راپۆرتی "ئەحمەد شەهید" نێردراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ٢٠١٤ لانی کەم ٨٥٠ کەس لە ئێران ئێعدام کراون و لە سێدارە دراون.

بە پێی راپۆرتی نێردراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارمانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٥دا لانیکەم ٣٤٠ کەس لە ئێران ئێعدام کراون کە لەوانەی ٦ زیندانی سیاسی و ٧ کەس ژن بوون.

دەوڵەتی فینلاند بە شێوەیەکی ئەرێنی لە پێناو بەرەوپێش چوونی مافی مرۆڤ لە ئاستی ناونەتەوەییدا هەوڵی داوە.

لە ماوەی پانزدە ساڵی رابردوودا پێوەندیەکانی ئابووری و دیپلۆماتیکی نێوان ئێران و فینلاند پێشوەچوونی باشیان بەخۆیەوە بینیوە.

ئێمە داوا لە فینلاند دەکەین، چ وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەک ئەندامێکی یەکیەتی ئورووپا لە رێگای پێوەندیەکانی دووقووڵی و پێوەندیەکانی ئورووپاییەوە ئێران بخاتە ژێر گوشار بۆ پابەندبوون و جێبەجێ کردنی پەیمانە ناونەتەوەییەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ کە ئێران بۆخۆی پەسەندی کردووە.

داوا لە دەوڵەتی فینلاند دەکەین لە رێگای پێوەندی دیپلۆماتیکەوە رێژیمی ئێران هان بدات بۆ:

١ـ رزگارکردنی هەموو گیراوەکانی دوای رووداوی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

٢ـ دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی لێکۆلینەوەی راستیەکان لە ژێر چاوەدێری کۆمەڵگای ناونەتەوەیی بۆ لێکۆلینەوە لە سەر هۆیەکانی گیان لەدەستدانی فەریناز خوسرەوانی

٣ـ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی سەرکوتی خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

٤ـ ئێران توندوتیژی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی خۆی دژی گەلی کورد کۆتایی پێ بێنێت

٥ـ مسۆگەرکردنی ئازادی کۆبوونەوە و خۆپێشاندان کە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا رێپیدراون.

داوا لە دەوڵەتی فینلاند دەکەین، ببێتە هاندەری رێژیمی ئێران لە پێناو چارەسەری ئاشتیخوازانەی پرسی کورد لە ئێراندا.

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان