Home چالاکی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٠ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەوڵاتی فینـــلاند بەرزڕاگیرا

جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٠ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەوڵاتی فینـــلاند بەرزڕاگیرا

رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی بەرابەر بە ١٥ی ئوتی ٢٠١٥ی زایینی، رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە

لایەن کۆمیتەی گشتی حیزب لەوڵاتی فینــــلاند، و بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب ‌و رێكخراوە سیاسی ‌و مەدەنیەكان لە فینلاند و بەشداریی خەڵکێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینـــلاند بەڕێوەچوو.

رێورەسمەکە بە داگیرسانی مۆمی ٧٠ ساڵەی تەمەنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لەلایەن رێزدار "حەمەدئەمین بایەزیدی" و خاتوو "خاوەر رەحمانی" دوو پێشمەرگەی كۆن ‌و تێكۆشەری حیزبی دێموكراتەوە كرایەوە.

پاشان رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب‌" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.

رێوڕەسمی یادی 70 ساڵەی حیزبی دێموكرات كە لە دوو بەشی سیاسی‌و هونەری پێك هاتبوو بەم شێوەیە درێژەی كێشا:

پەیامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن رێزدار "شەفیع رەوشەنی"یەوە پێشکەش کرا.

بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتەوە کۆمەڵێک پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش کران کە ناوەکانیان بریتین لە:

ــ  پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن رێزدار "مەنسوور یاری"

ــ  پەیامی لیژنەی رێکخراوی پارتی دێموکراتی کوردستان لەلایەن رێزدار "بەختیار خدر.

ــ  پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەلایەن خاتوو "پرشنگ"

ــ  پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لەوڵاتی فینـــلاند لە لایەن رێزدار " وەڵات نەهری"

ــ  پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان کە بە دەستی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە گەیشتبوو

ــ پەیامی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کورستانی ئێران لە لایەن خاتوو "مەهتاب محمدیان"

 

بەشی دووهەم و كۆتایی رێوڕەسمەكە بە بەشداریی هونەرمەندی دەنگخۆشی گەلەكەمان "نەجمەدین غوڵامی" ‌و بە هاوكاریی موزیك ژەن "چیا مەدەنیبە شایی و هەڵپەركێی بەشداران، تا درەنگانێكی شەو درێژەی كێشا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی فینــــلاند

 

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان