Home چالاکی رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو

٧٠مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان لە وڵاتی فینـــــلانـد لە رێوڕەسمێكدا بەرز راگیرا.

كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ــ فینـــلاند،  ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی‌  ٦/٢/٢٠١٦ جیژنی ٢ی رێبەندانی لە شاری تامپرە بە بەشداریی خەڵكێكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.

رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەكێك بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێ كرد.

پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له‌لایه‌ن به‌ڕێز "عەلی مورادی" به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ فینلاند پێشکه‌ش کرا.

مورادی لەو پەیامەدا ئاماژەی بە مێژووی كۆماری كوردستان و كارتێكەریی دامەزرانی كۆماری كوردستان لەسەر ئەوە كە ئەو كۆمارە ساوایە وەڵامدەری ویستی كۆمەڵگای كوردی لەو سەردەمە بوو بۆ بەدەستەوە گرتنی مافی چارەنووسخۆیدا.

عەلی مورادی ئاماژەی بەوەكرد كە هەرچەند کۆماری کوردستان کەمتر لە ساڵک خایاند، بەڵام لەو ماوە کورتەدا سیاسەت و بەرنامە پێشکەوتنخوازەکانی کۆمار بوون بە جێی هیوای کورد لە هەموو بەشەکاندا و لە راستیدا هەموو لایەک ئامادەی بەشداری و خزمەت کردن لە کۆماردا بوون، بەشداریی بارزانییەکان بە سەرۆکایەتیی نەمر مەلا مستەفا کە فەرماندەی هێزەکانی کۆمار بوو، هەروەها سەردانی ژمارەیەک لە کوردەکانی باکووری کوردستان بۆ کۆمار ئەو راستییە دەسەلمێنن، هەر بۆیەش دەبینین دوای رووخانی کۆمار و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و باقی رێبەرانی کۆمار،، لە تەواوی مـــاوەی ٧٠ ساڵی رابــردوودا سەرکوت و زەبر و زەنگی دیکتـاتــۆرەکـــان نیانتوانیـــە ئــەو یـــادە پرشنگدار لە دڵی گـەلی کــورد کــەم رەنگ بکەنەوە.

 بەڕێزیان باسی لە دامه‌زرانی کۆماری کوردستانکرد کە به‌رهه‌می گه‌شه‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌ کۆمــه‌ڵی کــورده‌واری و پێگه‌یشتـــوویی و تێـگه‌یشتــوویی نه‌تــه‌وه‌یی و سیاسیی میلله‌تی کورد له‌و ســه‌رده‌مــه‌دا بوو.

 هه‌ر بۆیه‌ کۆماری کوردستان له‌ ماوه‌یه‌کی کورت دا توانی زۆر ده‌سکه‌وت به‌ ده‌ست بێنێ.

بەگشتی هێمـاکــانی گـــوتاری یەکگــرتـووی نەتـەوە،دێمـوکراسیخـــوازی، هه‌ڵکردنی ئالا،سروودی نەتەوەیی ، دامه‌زرانی سوپای میللی پێشمەرگە، به‌شــدار کردنی چین و توێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ل له‌ به‌رێوه‌بردنی کــار و باری کــۆمـــاردا، دامـــه‌زرانی رێکخــراوه‌‌کانی ژنان و لاوان‌، ره‌سمی کردنی خوێندن به‌ زمانی کوردی له‌ قوتابخانه‌کان، دامه‌زرانی چاپخانه‌ و چاپی گۆڤار و کتێبی جــوراوجــۆر به‌ زمـــانی کـــوردی، به‌شێک لـــه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ن که‌ کـــۆماری کـوردستـــان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و سه‌رجه‌م دانیشتووانی.

عەلی مورادی باسی لەوەی کرد، ئه‌مـــرۆ له‌ کاتێـــک یادی ســــاڵوەگــەری دامـــه‌زرانی کـۆمــاری کوردستان دەکــەینـــەوە کـه‌ گــه‌لی کــورد له‌ رۆژهــه‌لاتی کوردستان ده‌گه‌ل توندترین شێوه‌کــانی سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ به‌ره‌وروویه‌. رێژیمی کوماری ئیسلامی به‌ ره‌چــاو کردنی سیاسه‌تی نکـۆڵی له‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتــووی ئێـــران و ســه‌رکـــوت کردنی هــه‌ر چه‌شنــه‌ داوایـه‌کی ره‌وا و ئینسانیی خه‌ڵکانی ئێران، هه‌ول ده‌دا درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدا.

ئه‌و رێژیمــه‌ به‌ هــۆی بیر و بۆچوون و سیاسه‌ته دواکه‌تووانه‌ و هه‌ڵه‌کانی له‌ نێوخوی وڵات، بۆته‌ هــۆی دواکــه‌وتوویی ئێران و بێبـه‌شیی خه‌ڵکی ئێــــران له‌ سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی خۆیان و سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی هه‌ر چه‌شنـه‌ بیر و باوه‌ری و نــه‌تــه‌وایــه‌تی و سیاسی و ئابووری و کـــۆمــه‌ڵایه‌تی له‌ نێو خــۆی وڵات لــه‌ لایه‌ک و سیاسه‌ته‌ ئـاژاوه‌گێـرانه‌کــانی رێــژیم لـه‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات و ســرنج نــه‌دان به‌ رێــوشــوێنــــه‌ نێــونــه‌تـــه‌وه‌ییــه‌کـــان و تـــه‌ریک کــه‌وتنــه‌وه و بێ ئێعتباریی ئێران له‌ ئاستی جیهانیدا له‌ لایه‌کی دیــکه،‌ ئه‌و رێژیمه‌ ‌جگه‌ له‌ سیاسه‌ته‌ دژی ئینسانی و دواکــه‌وتوانه‌کــانی لــه‌ نێو خۆی وڵات، به‌ نیسبــه‌ت ده‌ره‌وه‌ش به‌ هـــۆی کــرده‌وه‌ و سیـــاســـه‌ته‌ هــه‌ڵه‌ و ئاژاوه‌گێـڕانه‌کانی، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی ئێران به‌ چه‌ند قات بکه‌ونه‌ ژێر گوشار و ژیانیان لێ تاڵ ببێ.

لە نێو ئاخنی بەرنامەكاندا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نوێنەرایەتی هێزە سیاسییەكانی بەشداربووی رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان بەڕێوەچوو.

 

باسەكانی كۆبوونەوە لە سەر دۆزینەوەی رێگایەكی گونجاو بۆ هاوكاری زیاتری هیزە سیاسیەكانی دانیشتووی وڵاتی فینـــلاند بوو و لەو نێوانەدا هەركام لە نوێنەرانی هێزە سیاسیەكان راوبۆچونی خۆیان لەو بارەوە خستە روو و بەڵێنی هاوكاری زیاتر و بەردەوامی پێوەندییەكانیان دا.

پاشان ژمارەیەك پەیامی پیرۆزبایی و بابەت لە رێوڕەسمی ٢‌ی رێبەنداندا خوێندرایەوە كە بریتین بوون لە:

ــ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

ڕێکخراوی پارتی دیمۆكراتی كوردستان فینلاند

ــ  کۆمیتەی ڕێکخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان / فینلاند

ــ  ‌یه‌كیه‌تییەکانی ژنان، ڵاوان وخۆێندکارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

 ــ كۆمەڵە سازمانی كوردستانیی حیزبی كومونیستی ئێران

ــ فیدراسیون کۆمەڵە کوردیەکان لە فینلاند

ــ پەیامی هاوبەش فعال مدنی یارسان وە رادیو کوردانە

ــ  پەیامی پیرۆزبای لە لایانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئەوبۆنەوەیە هاتوو بوو کە لەلایانی پێشکەش کەری بەرنامەکە ئیشارە پێ کرا.

دواتر پارچە هۆنراوەیەك لەلایەن فازل سوڵتانپەنا یەوە بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە پێشكەش كرا.

رێوڕەسمەكە بە گۆرانیی هونەرمەندان قادر ئەلیاسی و کاردۆ شێخۆ و هەروەها شایی و هەڵپەڕكێی بەشداربوان كۆتایی پێهات.

کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زۆر سوپاسی بەشداری هەموو هاوڵاتیانی کورد دەکا بۆ بەشداریان لەو ڕێوڕەرسمی  ٧٠مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فینــــلاند

بۆ بینین وێنەکانی مەراسمی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٠١٦ لە شاری تامپرە،  کلیکی ئەم لینکە بکە 

https://picasaweb.google.com/109091520513808117447/February8201602#slideshow/6249030796942080002

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن