Home چالاکی به ڕێوه چوونی کوڕیادێک بو شه ش شه هیدی حه ماسه ی گوندی قه ره سه قه ڵی شاری شنۆی هه میشه دێموکڕات

به ڕێوه چوونی کوڕیادێک بو شه ش شه هیدی حه ماسه ی گوندی قه ره سه قه ڵی شاری شنۆی هه میشه دێموکڕات

 

له وڵاتی فینله ند و له شاری تورکوو له لایان کومیته ی گشتی حیزب له م وڵاته بو رێزگرتن له شه هیدانی حه ماسه ی گوندی قه ره سه قه ڵی سه ر به شاری شنۆی روژ هه ڵات، کوریادێکی ڕێزگرتن بو یادی

 

شه ش پێسمه رگه ی شه هیدی ئه م حه ماسه یه و باس کردن له سه ر ده ستپێکی قۆناخی نوێ خه باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران واته پێکه وه گڕێدانی خه باتی شاخ و شار، روژی شه ممه  رێکه وتی ٢٥/٦/٢٠١٦ پێک هێنرا.

 

 

ده ستپێکی به ر نامه به سرودی نه ته وایه تی ئه ی ڕه قیب و پاشان یه ک خوله ک بێ ده نگی ڕاگه یاندن بو گیانی پاکی شه هیدان کوریاد له کاتژمێری ١ی پاشنیوه ڕۆ  ده ستی پێ کرد. له سه ره تای به ر نامه وێڕای پێشکه شکردنی چه ند په خشانێک له لایان به ڕێوه به رانی کوڕیاده که، ژیاننامه ی هه ر کام له شه هیدانی حه ماسه ی خوڕاگری و به ر به ره کانی گوندی قه ره سه قه ڵ به کورتی خوێندرایه وهبه دوای خوێندنه وه ی ژیاننامه ی شه هیدان په یامی کۆمیته ی حیزب له وڵاتی فینله ند له لایان به ڕێز کاک عه لی مورادی به ر پرسی کوۆمیته ی حیزب له م وڵاته پێشکه ش کرا. له په یامی کومیته ی حیزب دا وێڕای ئاماژه کردن به چونیه تی شه هید بوونی پولێک له پێشمه رگه کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له م حه ماسه یه دا ، به کورتی ئیشاره به جینایه ته کانی کۆماری ئیسلامی و ترس و له رز گرتنی دام ده ستگاکانی سه ر کوتکه ری ئه م رژێمه له حزووری پێشمه رگه ی دێموکڕات له نێو کۆمه ڵانی خه لکی کوردستان دا کرا بوو.

به دووای په یامی کۆمیته ی حیزبی دێموکڕات هه ر کام له نوێنه ری ئه م  حیزب ورێکخراوانه له وڵآتی فینله ند که بانگهێشتی ئه م کوڕیاده کرابوون په یامی هاوده ردی و پشتیوانی یان بو حیزبی دێموکڕات پێشکه ش کرد. نێو ئاخنی هه موو په یامه کان هاوده ردی ده گه ڵ بنه ماڵه ی سه ر به رزی شه هیدان و حیزبی دێموکڕات و پشتئوانی له خه باتی روژ هه ڵات و قوناخی نوێ ده ستپێکی خه بات له لایان حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانه وه بوو که بریتی بوون له:

حیزبی کومه ڵه ی شورشگێری زه حـمه تکێشانی کوردستانی ئێران

پارتی دێموکڕاتی کوردستان رێکخراوی

یه کێیه تی نیشتمانی کوردستان کومیته ی

رێکخراوی حیزبی کومونیستی ئێران (کومه ڵه)

یه کێیه تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران

به دووای پێشکه شکردنی په یامه کان به ڕێز کاک شاهۆ حوسێنی ئه ندامی ڕێبه ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و نوێنه ری حیزب له ده ره وه ی وڵات وتارێکی له سه ر ده ستپێکی قوناخی نوێ خه بات و قاره مانه تی شه هیدانی قه ره سه قه ڵ پێشکه ش به به شدارانی کرد.

به ڕێز کاک شاهۆ وێرای لێکدانه وه ی ره وشی ئێستای ناوچه و کوردستان به تایبه تی ده ستپێکی قۆناخی نوێ حیزبی دێموکڕاتی به هیوابه خش و مافی ڕه وای حیزبی دێموکڕات زانی. ناوبرا ئه م هه ستانه وه یه به پێویست زانی و هه ر وه ها بۆ هه ستانه وه و گرێدانی خه باتی شاخ وشار له لایان حیزبێکه وه ئیراده ی به پێویست زانی و ده بێ بو چالاک کردنی ئه م خه باته ش پێشمه رگه له نێو خوی کوردستان دا حزووری هه بێت. ناوبراو خه باتی چالاکانی مه ده نی  و خه باتی پێشمه رگه به ته واو که ری یه کتری زانی. هه ر وه ها به ئیشاره به ئه زموونی خه باتی چه کداری و ٢٠ ساڵ تاقی کردنه وه ی شێوه کانی تری خه بات وڕاگرتنی چالاکییه کانی خه باتی چه کداری به چه ند هوویه که وه ، روون و ئاشکرا بوو که هیچ گوران به سه ر سیاسه ته دژی گه لی یه کانی کۆماری ئیسلامی به نیسبه تی کورد پێک نه هاتووه. سه باره ت به یه ک ده نگی و یه کڕێزی هێزه کانی کورد له روژ هه ڵات به گشتی له م قوناخه ی خه بات ناوبراو گوتی: ئه م یه کگرتوویی ویه کڕێزیه به پێویستی ده زانین و سیاسه تی حیزبه که مانه، بڵا م ئه گه ر هێز ولاێنێک باوه ڕی به و شێوه خه باته ی قۆناخی ئێستا نه بێت که حیزبی دێموکرات ده ستی پێکردووه، ئێمه ناتوانین به زۆر باوه ڕی پێ بێنین.

کاک شاهۆ له درێژه ی باسه که یان دا ئیشاره به قه ندیلی کرد که پێشتر وه ک سه نگه ری ئازادی پێناسه ده کرا وله هه مان کات ئه مرۆ شاخه کانی شنۆ وکێله شین بوونه ته وێردی سه ر زمانی لاوانی روژ هه ڵات و شوعاری ئه وان. ناوبراو به ئیشاره به خساره تی هێزی پێسمه رگه گوتی: هیچ حه ره که ته ک بێ زیان نابێت، بڵام بێ حه ره که تی ده بێته مه رگی دایمی.

 سه باره ت به دانۆستاندن وموزاکره ده گه ڵ کۆماری ئیسلامی ناوبرا گوتی: کۆماری ئیسلامی وتوویژی ناوێ و به لکو خو به ده سته وه دان وته سلیم بوونی ده وێت.

له به شی دووه می کوڕیادی شه هیدانی قه ره سه قه ڵ هه ر کام له به ڕێزان کاک عه زیز شێخانی و کاک مه جید حه قی که وه ک دوو چالاکی سیاسی له لایان کومیته وه بانگهێشت کرابوون بو وتار پێشکه شکردن له م کوڕیاده وتاری خویان پێشکه ش کرد.

کاک عه زیز به پێشکه شکردنی پارچه په خشانێک له وه سفی قاره مانه تی پێشمه رگه و پشتگیری له خه باتی پێشمه رگه وفیداکارییه کانی یان له گوندی قه ره سه قه ڵ مێر خاسی پێشمه رگه وخوشه ویستی خاک وپێشمه رگه و نیشتمانی لێک گرێدا و تاری خویان پێشکه ش کرد. ناوبراو وێڕای پشتیوانی ده ر بڕین له قۆناخی نوێ ده ستپێکی خه بات له روژ هه ڵات له لایان حیزبی دێومکراته وه به مافی حیزبه کانی روژ هه ڵات زانی دووای ٢٠ ساڵ ڕاگرتنی شێوه خه باتی چه کداری به هووی به ر ژه وه ندییه کان وپه یوه ندییه کانی باشووری کوردستان ده گه ل کۆماری ئیسلامی ئێران گوڕو تینێکی تر به گیانی خه بات له روژ هه ڵاتی کوردستان ببه خشنه وه. ناوبرا گوتی: ویژدانی نیشتمانی ته نیا پرسی تاکه که س و یه ک حیزب ولاێن نییه وپرسێکی نیشتمانی یه و پێویسته هه موو هێز ولاێنه کان یه کگرتووانه له م قۆناخه ی خه بات هاوکار ویه کگرتوو بن و کوردستان چاوه ڕوانی هه موومانه. خه باتی ئێمه ی گه لی کورد له روژ هه ڵات خه باتێکی ڕه وایه وکۆماریئیسلامی بێشگه له زمانی چه ک هیچ شێوه یه کی تری خه بات تێ ناگات.

دووایین وتار وتاری کاک مه جید حه قی بوو که ناوبراو وێڕای هاوده نگی وده گه ڵ ده ستپێکی قۆناخی خه باتی نوێ له هه مان کات دا ناوبرا له سه ر ئه و باوه ڕه بوو که خه باتی مه ده نی به شێکه له خه باتی گشتی نه ته وایه تی. ئه ساسی خه باتی نه ته وایه تی له ئازادی ئینسانه وه ده ست پێ ده کات و ده بێ کومه ڵگای پیاوسالاری ئێمه مه جاڵ به ژنان بدات. مافی وه ک یه ک و مه جالی وه ک یه ک دوو شتی لێک جیان که ده بێ یه کسان بو ژن وپیاو ده رفه ت بو بره خسێندرێت.

ناوبراو له باری ژێنگه وه گوتی: گه لی کورد هیچ رۆلێکی له تێکدانی ژینگه وه نه بوو، بڵام به ر ده وام قوربانی تێک دانی ژێنگه بووه. هه ر وه کا خه باتی نێونه ته وه یی وخه باتی نه ته وایه تی به دوو باڵی یه ک باڵنده وه سف کرد و گه لی کورد پێویسته له باری نێونه ته وه یی کردنی خه باته که ی له و پۆتانسیێله زۆره ی کورده کان له ده ره وه ئستفاده ی پێویست بکات.

ئاخرین به ش درا به به شدارانی کوڕیاد که به پرسیار وره خنه وپێشنیار کوڕیاده که ، که له چوار چێوه ی سمینار ڕیکخرا بوو ده وڵه مه ند تر بکه ن و کومه ڵه ک پرسیار وپێشنیار و ڕه خنه ئاراسته ی کوڕگێران کران، که هه ر کامیان وڵامی پێویستی یان پێ درایه وه کاتژ مێری ٦ ی ئێواره کوتایی به کوڕیادی شه هیدانی حه ماسه ی قه ره سه قه ڵ هات.

رۆحیان شاد بێت.

کومیته ی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران /فینله ند

٢٦/٦/٢٠١٦

بۆ بینین وێنەکانیکوڕیادێک شه ش شه هیدی حه ماسه ی گوندی قه ره سه قه ڵی شاری شنۆی کلیکی ئەم لینکە بکە

  https://picasaweb.google.com/109091520513808117447/6300608076296372289#slideshow/6300628782099167714

 

 

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان