Home چالاکی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند هێرشەکانی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزب خستە بەر باس

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند هێرشەکانی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزب خستە بەر باس

 

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی "شنە ڕەزابی" بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی فینلاند سەردانی وەزارەتی دەروەی فینلاندیان کرد

 

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، بە سەرپەرەستی "شنە ڕەزابیبەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە و بە هاوڕێیەتیی"جەهانبەخش خالیدیسەردانی وەزارەتی دەروەی ئەو وڵاتەیان کرد و لە لایەن خاتوو "مییا لاهتیبەرپرسی کاروباری وڵاتانی کەنداو، پێشوازییان لێ‌کرا.

ئەو بابەتانەی لەم دیدارەدا باسیان لێوە‌ کرا بریتی بوون لە؛ هێرشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەهیدبوونی پۆلێک لەو قارەمانانە لەکاتی بەرگریی کردن‌دا، وێرانکردنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و سووتاندنی زەوی کشتوکاڵیی خەڵک و تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی باشوور هەر لە لایەن ڕێژیمەوە و بریندار بوونی خەڵکی بێ دیفاعی دانیشتووی ئەو ناوچانە.

هەروەها نوێنەری حیزبی دێموکرات لە بەشێكی دیکەی باسەکانی‌دا، باسی لەم قۆناغە نوێیەی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد، کە حیزبی دێموکرات پێشڕەویی دەکات و ئاماژەی بەوەدا، کە کۆماری ئیسلامی هەمیشە هەوڵی داوە بە دنیای دەرەوە وەها نیشان بدات، کە ئێرانییەکان و کەمایەتییەکان و بەتایبەتی کورد، هیچ ناڕەزایەتییەکی لە دەوڵەت نیە.

ئەمەش لە کاتێک‌دایە کە بەتایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکوت کردن بە هەموو چەشنەکانیەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات زیاتر بووە و بۆ خەڵکی کوردستانیش ئێستا بە باشی دەرکەوتووە، کە کۆماری ئیسلامی هەمیشە هەوڵی چەوساندنەوەیان دەدات و لەژێر سایەی ئەم ڕێژیمەدا هەردەم بێبەش دەمێنن لە مافەکانیان. بۆیە حیزبی دێموکراتیش لەسەر خواستی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ پشتیوانی کردن لێیان و بڵاوکردنەوەی زیاتری سیاسەتەکانی حیزب، بڕیاری حزووری پێشمەرگەکانی داوە لە ڕۆژهەڵات.

هەروەها بابەتێکی دیکە کە بە ووردی باسی لێوە کرا، بریتی بوو لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر ئەو کەمپانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن لە هەرێمی کوردستان و لە لایەن نوێنەرانی حیزبەوە داوا لە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند کرا کە مەترسیی ئەو هێرشە بە جیددی وەربگرن و بە سوود وەرگرتن لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، هەوڵی پێشگرتن بە هەرچەشنە کردەوەیەکی وەها دڕندانە بگرن.

خاتوو لاهتی، بەرپرسی کار و باری وڵاتانی کەنداو لە وەزارەتی فینلاند، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەمەڕ مەترسیی ئەو هێرشانە، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا و پاش ڕێککەوتننامەی ناوکی، دەرفەتی باشتر دەڕەخسێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و لەو ڕێیەشەوە بۆ باس لەسەر کێشەی کورد لە ئێران. بۆ نموونەش، دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێرانی هێنایەوە، کە یەکێک لە مژاری باسەکانیان، بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بووە.

لە کۆتایی‌دا خاتوو لاهتی جەختی لەسەر گرنگیی ئەم دیدار و پەیوەندییانە کردەوە و هەردوو لایەن خوازیار بوون کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەم قۆناغە نوێیەی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، پەیوەندییەکانیش چڕتڕ بکرێنەوە.

 

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن