Home چالاکی مەراسمێک بە بۆنەی ٢٧ مین سالیادی تیرۆری شەهید دکتۆر قاسملوو لە شاری ڤاسای وڵاتی فینلاند بەرێوە چوو

مەراسمێک بە بۆنەی ٢٧ مین سالیادی تیرۆری شەهید دکتۆر قاسملوو لە شاری ڤاسای وڵاتی فینلاند بەرێوە چوو

ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥/٧/٢٠١٦کاتژمێر چواری سەر لە ئێوارە

مەراسمێک بۆ یادی شەهیدانی ڤیەن لە لایان کۆمیتە ناوچەی حیزب لە شاری ڤاسای وڵاتی فینلاند رێکخرا

سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و یەک خۆلەک بێدەنگی راگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لە لایەن کاک نەوزاد عەبدۆڵازادەوە بابەتێک لە سەر تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی خوێندرایەوە، بە دووای پێشکەش کردنی ئەم بابەتە ژیان نامەی دکتۆر قاسملوو کە بە دەنگ ئامادە کرابوو لە گەل وێنەکانی بلاو کرانەوە.

بەشی دووەمی بەرنامەی ٢٧ مین سالیادی شەهیدانی ڤیەن پاش ئیسراحەتێک، کاک کەریم حەبیبی بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی شاری ڤاسا بە کورتی لە سەر شەهیدانی ڤیەن و خەباتی ئێستای حیزب باسێکی پێشکەش کرد، ناوبراو وێرای ئاماژە کردن بە چۆنیەتی تیرۆری شەهیدانی ڤیەن و پیلانەکانی دووژمن بۆ زەربە وەشاندن لە جووڵانەوەی میللی دیمۆکراتیکی گەلی کورد لە هەر شوێن دەرفەتێک وەبیرهێنایەوە و کەمکاری و دوژمن بە کەمگرتن و باوەر بە دوژمنانی بە کەمکاری جۆمانی زانی.

لە بەشیکی تری قسەکانیدا ناوربراو وێرای ئێشارە بە کۆمەلێک لە وتە بەنرخەکانی شەهید دکتۆر قاسملوو "باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی رێگایانە" پێی وابوو کە دەبێ هەموومان بە کردەوە وەک وەفایەک بۆ شەهیدان و دکتۆر قاسملوو بە کردەوە هەرکام لە ئێمەمان لە هەر شوێن و جێگایەک بین دەتوانین بە پێی تواناکانی خۆمان بەشداری خەباتی نەتەوایەتی بین و بەو شێوەیە وەفاداری خۆمان بە جێ بگەیەنین.

لە درێژەی باسەکەیدا راسانی حیزبی دێمۆکرات و وەڵامدانەوەی خەلکی رۆژهەڵات بە بانگەوازەکەی دێمۆکرات بە زیندووبوونی هەستی نەتەوایەتی خەلکی رۆژهەڵات و زیندوبوونی رێبازی قاسملوو نموونەیەک شێوەی خەباتی "شاخ و شار" زانی و یەکگرتوویی هێزەکانی رۆژهەڵاتی بە پێویستیەکی مێژوویی بۆ پێشەوە بردنی ئەم شێوە خەباتەی ئێستای رۆژهەڵات زانی.

لە درێژەی مەراسمەکەدا شێعرێک لە ژێر ناوی "قاسملوو" وە لە لایەن کاک ئاسۆ نەزاکەتەوە پێشکەش کرا، پاشان ژیان نامەی شەهید عەبدۆڵای قادری ئازەر لە رێگای ڤیدیۆیی بە دەنگ و وێنە بڵاو کرایەوە.

مەراسم بە خوێندەنەوەی پارچە شێعرێک بە دەنگی کاک ئەحمەد شێربەگی کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتای پێهات.

کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران / شاری ڤاسای ولاتی فینلاند رێکەوت ١٥.٧.٢٠١٦

 

 

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دیداری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

دەستەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڤەگەری جینایەتی میکۆنۆس

لەووتە بەنرخەکانی د. شەرەفکەندی: "با هەموو بەشی خۆمان لە خەباتدا بەشداری بکەین"

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە 23هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـ لە فینلاند

 

رۆژی شەممە، رێكەوتی 3/9/2016ی زایینی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، پێكهاتوو لە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان