Home چالاکی بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

رۆژی شەممە، رێكەوتی 17/12/2016 (27ی سەرماوەزبە بەشداریی بەڕێزان كاوە بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی، ئەندامی ئیفتیخاریی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان،‌و هەروەها بەشداریی ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزب‌و نوێنەرانی حیزب‌و رێكخراوە سیاسی‌و مەدەنیەكان، سێمینارێكی تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە شاری توركو لە وڵاتی فینلاند، بەڕێوە چوو.

سێمینارەكە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب‌و خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان دەستی پێ‌ كرد.

پاشان پەیامی كۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی فینلاند، لە لایەن بەڕێز كەریم حەبینی­یەوە پێشكەش كرا.

دواتر پەیامی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە لایەن بەڕێز مەهتاب محەممەدیانەوە پێشكەش كرا.

لە بەشێكی دیكەی سێمینارەكەدا، رێزدار كاوە بەهرامی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزب، لە رێگای سكایپەوە لە سێمینارەكەدا بەشداریی كرد‌و بەو بۆنەوە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.

بەڕێز بەهرامی، سەرەتای وتەكانی بە پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان، كادر‌و پێشمەرگە‌و ئەندامانی حیزب لە ناوخۆ‌و دەرەوەی كوردستان دەست پێ‌ كرد.

ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزب، لە قسەكانیدا ئاماژەی بە دیاریكردنی 26ی سەرماوەز لە ساڵی 1324دا، وەك رۆژی پێشمەرگەی كوردستان كرد‌و ئەو رۆژەی بە نوختەگۆڕانێك لە جووڵانەوەی نەتەوەیی كوردا لە قەڵەم دا.

بەڕێز كاوە بەهرامی، لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاوڕی لە قۆناخی نوێی خەباتی حیزبی دێموكرات دایەوە‌و وتی: "بە لەبەرچاوگرتنی كەش‌وهەوایەك كە لە باشووری كوردستان پێش هاتبوو و هاوپەیمانی‌و هاوكاری لەگەڵ ئەو بەشەی كوردستان‌و تێك نەچوونی بار‌ودۆخەكە، حیزبی دێموكرات خەباتی چەكداری‌و حزووری لە ناوخۆی كوردستاندا كەمتر كردەوە."

بەڕێز بەهرامی، بە ئاماژە بە دەسپێكی قوناخی نوێی خەبات‌و بوونی پێشمەرگە لە ناوخۆی كوردستان، وتی: "كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە لێكدانەوە‌و هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی بار‌ودۆخی ئێران، كوردستان‌و ناوچە بڕیاری دا كە جارێكی دیكە پێویستە پێشمەرگە لە ناوخۆی كوردستاندا فەعالتر بێ‌‌و حزووری هەبێ‌."

بەهرامی، بە وەبیرهێنانەوەی یاد‌و بیرەوەریی شەهیدانی راسان‌و یەك لەوان شەهید كاوە جەوانمەرد، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكرات‌و یەكێك لە پشتیوانانی بڕیاری قۆناخی نوێی خەبات، رێزی لە خەبات‌و گیانفیدایی ئەو شەهیدانە‌و باقیی شەهیدانی كوردستان گرت.

بەڕێزیان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وێڕای ئاماژە بە ئاكام‌و كۆسپەكانی بەردەم "راسان"‌و قۆناخی نوێی خەبات‌و، شەهیدبوونی چەندین ئەندامی تێكۆشەر‌و بەئەمەگی حیزب لەم رێگایەدا، تەئكیدی كردەوە كە "راسان‌و خەبات بۆ ئازادی بە كەڵكوەرگرتن لە تاكتیكی نوێ‌، ئەزموونی زیاتر‌و هەزینەی كەمتر درێژەی دەبێ‌."

بەڕێز بەهرامی درێژەی بە وتەكانی دا‌و وتی: "هەڵوێست‌و خەباتی نوێ‌‌و بوونی حیزبی دێموكرات، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی بە تەواوی مات كردووە‌و بووە هۆی ئەوەی كە زۆربەی دام‌ودەزگاكانی كۆماری ئیسلامی بێنە سەر خەت‌و بە پەرۆش بوون كە چۆن بتوانن لەگەڵ ئەو هەڵوێستەی حیزبی دێموكرات بەربەرەكانێ‌ بكەن‌و لە هەموو ئامرازێك‌و بە هەموو شێوەیەك هەوڵیان دا پێش بەم جووڵانەوەیە بگرن." 

بەڕێوەبەری پانێلی دووهەمی سێمیناری رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی، فەرماندەی بەبڕشت‌و سیاسەتمەداری تێكۆشەر‌و ئەندامی ئیفتیخاریی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكرات بوو كە لە لایەن بەشدارانی سێمنیارەكەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازییەكی گەرمی لـێ‌ كرا‌و وتەكانی دەست پێ‌ كرد.

بەڕێزیان لە بەشێكی قسەكانیدا وێڕای ئاوڕدانەوە لە رابردوو ‌و وەبیرهێنانەوەی خەبات‌و حەماسەی قارەمانانەی پێشمەرگه­کانی حیزبی دێموكرات، باسی لە خۆڕاگری‌و بەربەرەكانێ‌‌و شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی كوردستاندا كرد كە بەڕێزیان وەك فەرماندەی زۆرێك لە شەڕەكان، شاهیدی هەموو ئەو حەماسە‌و قارەمانیەتیەی پێشمەرگە تێكۆشەرەكان بووە‌و وتی: "لە شەڕ لەگەڵ هێزە داگیركەرەكانی كوردستاندا، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان ئامادە بوون لە شەڕی دەستەویەخەدا گیانی خۆیان فیدا بكەن، بەڵام هەرگیز بە خەیاڵیش بیریان لە تەسلیم بوون‌و خۆ بەدەستەوەدان نەدەكردەوە‌و لە بەرامبەر هێزی دوژمندا هەرگیز چۆكیان دا نەدا." بەڕێزیان هەروەها هەڵسوكەوتی دروست‌و مرۆڤانەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی لەگەڵ دیل‌و ئەسیرەكانی شەڕدا زۆر بەرز نرخاند‌و وەك خاڵێكی ئەرێنی‌و شانازییەك بۆ حیزبی دێموكرات لە قەڵەم دا.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، رێزدار مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی، بە لێكدانەوەی بار‌ودۆخی ناوچە‌و جیهان‌و ئەو گۆڕانكاریانەی لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ناوچە‌و جیهان هاتوونەتە ئاراوە، راسان‌و خەباتی نوێی حیزبی دێموكراتی بە قۆناخێكی گرنگ‌و كاریگەر وەسف كرد كە بۆ سەركەوتن‌و بە ئاكام گەیاندنی، پێویستمان بە یەكڕیزی‌و چالاكیی هاوبەشی هێزە سیاسییە جیددی‌و خەباتكارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌ هەیە.

بەڕێزیان هەروەها، بوون‌و پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی لە ناوچەدا بە مەترسییەك لە قەڵەم دا‌و وتی: "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە راسانی راگەیاندوە ناحەقی نیە كە نگەرانی میزاجی سیاسیی شۆڤینیزمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ‌."‌ هەروەها وتی: "مەترسیی ئەوە هەیە که ئەو گەرایشاتە توندڕەوانە لە رۆژهەڵاتی كوردستانیشدا زیاد بكا‌و ببێتە هۆی ئەوەی كە فاشیزم‌و شۆڤێنیزمی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر وەخۆ كەوێتەوە‌و خۆی نوێ‌ بكاتەوە."

بەڕێز شیوەسەڵی هەروەها وتی: "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە راسانی راگەیاندوە، مەسئولیەتێكی گەورەی لەسەر شانی خۆی داناوە كە هیوادارم ئێمەش هەموومان پشتی ئەو مەسئولیەتە بگرین‌و نەهێڵین حیزبی دێموكرات بە تەنێ‌ بێ‌."

ئەندامی ئیفتخاریی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكرات، روو لە پێشمەرگەكان وتی: "عەرزی پێشمەرگەكان دەكەم كە جمهووریی ئیسلامی لە ئه­وان دەترسێ‌، با خۆیان پێ‌ كەم نەبێ‌." بەڕێزیان درێژەی دا‌و وتی: "چۆن دەترسێ‌؟ ئێمە شاهیدین كە رێبەری جمهووریی ئیسلامی، چەندین فەرماندەی نیزامیی ئاڵوگۆڕ پێ‌ كردن، چەندین لەشكركێشیی بۆ كوردستان كرد‌و چەندە كێوەكانی كوردستانی میلیتاریزە كرد. هەمووی لە ترسی لوولەی تفەنگی پێشمەرگەكان بوو."

بەڕێز مامۆستا شیوەسەڵی، لە كۆتایی قسەكانیدا، بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستانەوە پیرۆزبایی له هەموو تێكۆشەرانی نێو سەنگەر كرد‌و هیوای خواست كە هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە یەكگرتوویی لە گەڵ دوژمن بەرەوڕوو ببنەوە.

پاش وته­کانی بەڕێز شیوەسەڵی، بەشدارانیش بە پرسیار‌و رەخنە‌و پێشنیار سێمینارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد‌و لە لایەن بەڕێز مامۆستا حەسەن شیوەسەڵیەوە وەڵامی پرسیار‌و رەخنە‌و پێشنیارەكان درایەوە.

شایانی باسە نێوئاخنی بەرنامەكە بە چەندین كورتە شێعری جوان رازابۆوە كە لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەوە پێشكەش دەكران.

 

 

 

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

ڕێوەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان بەڕێوەچوو

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید "کاوە جەوانمەرد" و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەی ڕێزدار "ڕەزاویی"ـیەوە لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٥.٦.٢٠١٧ کۆنفڕانسی کۆمیتەناوچەی تامپێرێ، بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان، و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

رۆژی شەممە رێکەوتی 8.7.2017 کۆڕێکی رێزگرتن لە شەهیدانی "راسان" لەشاری تامپێرێی وڵاتی فینــلاند بەڕێوە دەچێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

مەراسمی 10ی خاکەلێوە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حدکا لە شاری ڤاسا بەرز راگیرا

رێکەوتی 1.4.2017 رۆژی شەممە لە لایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات کوردستانی ئێران لە شاری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد

لە سەر بانگهێشتی فەرمی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ٤٥ـەمین کۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی فینلانددا کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان لە فینلاند بەڕێوە چوو

یادی ٧١ـەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند بەرز ڕاگیرا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو.

بە بۆنەی 26ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی كوردستان، لە وڵاتی فینلاند سێمینارێكی تایبەت بەڕێوە چوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان

رۆژی شەممە رێکەوتی 17.12.2016 سیمینارێک بۆ  ڕێزگرتن له " ٢٦ی سەرماوەز " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان  بە بەشداری

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

سێمینارێكی تایبەت بە ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدانی میكۆنوس لە فینلاند بەڕێوە چوو

 

سێمینارێکی تایبەت بە شەهیدانی میکۆنوس لە شاری هێلسینکی وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن