چالاکیه‌کان

بەش: چالاکیه‌کان

کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند بەشداری کۆری پرسە و یادی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پیشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکیەتی نشتیمانی کوردستان کرد. رۆژی یەکشەممە 8.10.2017 کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نشتیمانی کوردستان بە هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی کورد لەو وڵاتە پرسەی ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانیان لە شاری هێلسینکی رێک خست.

لەو پرسەیەدا بەسەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند، نوێنەری هەموو حیزب و ریکخراوەکانی کوردستانی، نوێنەرایەتی بالیۆزخانەی عێراق، پێتری سارڤاما، ئەندامی پەرلەمانی ئورووپا، ماریت فێلدارانتا جێگری سەرۆکی سۆسیال دیموکراتەکان و تاریا کانتۆلا سەرۆکی یەکیەتی کلیساکانی فینلاند بۆ یارمەتی ناونەتەوەیی و راوێژکاری پێشووی وەزیری دەرەوەی فینلاند بەشداریان کرد و وتاریان لە پەسنی مام جەلال و بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش کرد.

لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانەوە هەیئەتێک بە بەشداری ژمارەیەک لەئەندامانی کۆمیتە و ئەندامانی چالاکی حیزب بەشداری ئەو بۆنەیان کرد و وێرای پێشکەش کردنی تاجەگولێ بیرەوەری واژۆی دەفتەری بیرەوەریەکانی کۆرەکەیان کرد. لە پەیامی

لەو کۆرەدا هەموو بەشداران و نوێنەرانی حیزب و ریکخراوەکانی کوردستان وێرای هاوخەمی و دەربڕینی پەژارەی خۆیان لە مەڕ لە کۆچی دوایی مام جەلال، لەسەر پێویستی پێکەوەکارکردن و نزیکبوونەوەی زیاتر پێداگریان کرد.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

 

 

 

 

بەش: چالاکیه‌کان

بە بەشداری نوێنەری زۆربەی هەرە زۆری حیزبەکانی کوردستان چالاک لە فینلاند و نوێنەری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند بڕیار درا میهرەجانێک بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان پێک بێت.

درێژەی بابەت...

بەش: چالاکیه‌کان

پانێلی گفتگۆی کورد، قوربانی تیرۆریزم: ئەزموونی دوێنی، رەوشی ئەمرۆ و ئاسۆی دوارۆژ بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی و نوێنەری رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستانی چالاک لە فینلاند بەرێوە چوو. رۆژی شەممە 23.9.2017 بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڤەگەری کارەساتی میکۆنۆس پانێلێکی گفتگۆ بەو بۆنەوە لە ژێر سەردێری:  کورد قوربانی تیرۆریزم: ئەزموونی دوێنێ، رەوشی ئەمرۆ و ئاسۆی دوارۆژ رێکخرا.

پانێلی کورد قوربانی تیرۆریزم: ئەزموونی دوێنێ، رەوشی ئەمرۆ و ئاسۆی دوارۆژ بە سروودی نەتەوایەتی ئەری رەقیب و خولەکێک راوەستان بە یادی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد. بە دوای ئەودا پانێلەکە لە لایەن کاک خالد مهابادی کادری لەمێژینەی حیزب بە کورتەباسێک لە سەر رووداوی میکۆنۆس و شوێندانەری ئەو لەسەر بزاڤی نەتەوایەتی کورد و پێویستی خۆگونجان لە گەڵ سەردەم و بەرێوەبردنی راسان لە رۆژهەڵات، کرایەوە.

لە بەشی یەکەمی پانێلەکە وتاری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لەلایەن مەحموود فەتاحی بەرپرسی پێوەندیەکانی کوردستانی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند پێشكەش کرا. لە بەشێکی لە وتارەکەیدا بەرێز فەتاحی وتی: " دوژمنانی کورد، کە بینیان تیرۆری قاسملوو نەیتوانی پێشی رەوتی گەشەکردنی خەباتی رزگاری خوازانەی خەڵکی کورد بگرێت و بزاڤی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان شێلگیرانەتر لە جاران وەفادار بە رێبازی  رێبەری شەهیدیان پەرە دەستێنێت، ئەوجارە دەستیان بە پیلانی تیرۆری جێنشینی دوکتۆر قاسملوو دوکتۆر سەعید شەرەفکەندی. شەرەفکەندیەک کە لەماوەیەکی کورت دا هەستی بێ قاسملوویی بە سەر حیزبی دیموکرات کەم کردبووە و هەستی باوەر بەخۆبوون و بەهێزبوونی رۆژ بە رۆژ لە ناو تاک تاکی ئەندامانی حیزبی دیموکرات و لاوانی کوردستان بەهێز دەبوو."  لە وتاری کۆمیتەی حیزب وێرای ئاوردانەوە لە تێکۆشان و رۆڵی شەرەفکەندی لە سەر کۆکردنەوە هیزی نەتەوایەتی و سەرانسەری ئێران لە دەوری یەکتر دا هاتبوو: دکتۆر شەرەفکەندی لەو بڕوایەدابوو کە مانەوەی کۆماری ئیسلامی بەهۆی بەهێزی ئەو رژێمە نیە بەڵکوو بەهۆی پڕشوبڵاوی و لاوازی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنە. بۆیە هەوڵێکی لەبراننەهاتووی دەدا بۆ یەکگرتنی ریزەکانی خەباتی نەتەوایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و وێک خستنی تواناکانی ناو بزاڤ و لەو رێگایەشدا پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی سەرانسەری لە گەڵ هێزەکانی دێموکراسی خوازی ئێران. ئەرکی سەرشانی ئێمەیە خەونی ریبەرانی خۆمان لە پێناو گەشەکردنی یەکگرتوویی نەتەوایەتی و وێکگەیشتنی نیشتیمانی بەجێ بگەیەنین و رۆحیان بە خەباتی خۆمان شاد کەین.

 بە دوای وتاری کۆمیتە پەیامی هەریەک لە پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتی نشتیمانی کوردستان ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان کۆمەڵە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی شۆرشگیری کوردستانی ئێران و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن نوێنەرانی ئەو رێکخراوانەوە پێشكەش کرا.

بەشی دووەمی پانێلەکە بۆ بەرێزان مریەم عەلیپوور، عەزیز شێخانی و مەجید حەقی تەرخان کرابوو. لەو بەشەدا هەرکام لە بەشدارانی پانێلەکە وێرای پێشکەشکردنی کورتەباسێک لە سەر کەسایەتی دکتۆر سەعید و رۆڵی ئەو لە ریبەری حیزب وەڵامی پرسیاری کۆرگێرانی بەرنامە و بەشدارانی سمینارەکە دایەوە. لە پانێلەکەدا وێرای ئاوردانەوە لە سەر رابردووی حیزبی دیموکرات و پرسی کورد لە رۆژهەڵات لە پێوەندی لە گەڵ ئەرکی نەوەی ئێستا و رێکخراوەکانی حیزبی بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات و پێویستی بەهێزکردنی پێوەندیەکانی نێوان کۆمەڵگای کورد لە دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی و چالاکتر کردنی راسان گفتگۆ کرا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

 

بەش: چالاکیه‌کان

یازدەهەمین کۆنفرانسی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە فینلاند بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی حیزب لە فینلاند و نوێنەری رێبەری حیزب لە شاری

درێژەی بابەت...

بەش: چالاکیه‌کان

ژمارەیەک لە حیزب و رێکخراوەکانی سیاسی رۆژهەڵات بە هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند، داوا نامەیەکیان پێشکەش وەزارەتی دەرەوە، هەموو پەرلەمانتێرانی فینلاند، بالیۆزخانەی وڵاتانی جیهان لە فینلاند کرد لە مەڕ  کوشتنی کۆلبەران و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

رۆژی سێ شەممە 19.9.2017 ژمارەیەک لە حیزب و رێکخراوەکانی چالاکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فینلاند بە هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لەو وڵاتەدا لە داوانامەیەکدا وێرای ئاماژەکردن بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی خەلکی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی و کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەرانی کوردستان، داوایان لە دەوڵەتی فینلاند و کۆمەڵگای ناونەتەوەیی کرد کە بە خستنە فشار بۆسەر ئەو رژێمە پێشی ژێنۆسایدی سیستماتیکی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان بهێنن.

 

دەقی دوانامەکە بەشێوەی خوارەوەیە:

داوانامە بۆ دەوڵەتی فینلاند و کۆمەڵگای ناونەتەوەیی

 

ئێمە واژۆکارانی ئەو داوانامەیە لە دەوڵەتی فینلاند و کۆمەلگای ناونەتەوەی داوا دەکەین زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی بنەماکانی مافی مرۆڤ بێت و خۆی لە کوشتنی سیستماتیکی کۆلبەران و زەحمەتکێشانی کوردستان بپارێزن.

رۆژی 3.9.2017 هێزەکانی چەکداری ئێران لە شاری بانەی کوردستانی ئێران تەقەیان کۆلبەران کرد و لەئاکامدا دووکەس بەناوەکانی قادر بەهرامی 45 ساڵە و حەیدەر فەرەجی 21 ساڵە گیانیان لە دەست دا. لە سەرەتای ساڵی 2017دا لانی کەم 114 کۆڵبەر لە کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراو و بریندار بوون دەیان کۆلبەر و نارازیانی سەرکوتی خەڵکی کوردستان رەوانەی ئەشکەنجەکانی کۆماری ئیسلامی کراون. لە هەفتەی رابردوودا لە شارەکانی کوردستان خەڵک شارەکان بۆ دەربریی نارەزایەتی خۆیان دەستیان کرد بە خۆپێشاندانی ئارام لە بەردەم دەزگاکانی حکوومەتی ئێران. هێزەکانی چەکداری لە بەرامبەردا بە تەقە لە خەڵک وێرای بریدار کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەلک چەندین کەس لە خەڵکی بەشدار لە خۆپێشاندانەکاندا گیراوە و رەوانەی زیندان کردووە. ناوچەی کوردستانی ئیران لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە ژێر ئابووڵقەی ئابووریدایە. لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو سەدانکەس لە کۆلبەرانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون و بەدەیانکەس بریندار و کەم ئەندام بوون و بەسەدان چاورپێی کۆلبەران قەڵاچۆ کراون.  لە چواردەیەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لانی کەمی سەرمایەگوزاری بۆ بەرەوپێش چوونی ئابووری، پیشەسازی و کرانەوەی شوێنی کار ئەنجام دراوە بە شیوەیەک کە چوار پارێزگای سەرەکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەژارترین پارێزگانی ئێران، نرخی بێکاری لەو پارێزگایانەدا لە ئاستی خۆدیدایە. زیاتر لە 70٪ خەڵکی کوردستان تەمەنیان لەژێر 35 ساڵە. لەو ژمارەیە لانی کەم 25ی لاوان بێکارن و هیچ سەرچاوەیەکی بژێویان نیە. خەڵک بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانی خۆیان بەدەستەوە بێنێت ناچار روویان کردۆتە پیشەی تاقەتپرووکێن و مەترسیداری کۆڵبەری. کۆلبەرانی کوردستان بۆ هێنان و بردنی کەلوپەلی ژیان و بار بە پێ یان بە چوارپێیەکانی خۆیان ناچار دەبن دەیان کیلۆمێتر لە شاخ و دەوەنەکانی کوردستان بپیون و هەرکام لەوان لانی کەم ١٠٠ کیلۆ بار هەلگرن بۆ گەیاندن بە بەکارهێنەرانی لە ناو ئێراندا. ئەم کارە تاقەت پرووکێنە وێرای ئەوەی کە دەبێتە هۆی نەخۆشی، پیری زووگەیوو (زودرس)، مەرگی زووکات، لە گەڵ هەرەشەی کوژران لە لایەن هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەرەوروو دەبن.

لە ئێران خەڵکی کوردستان کەشی ژیانیان بەسەردا رۆژ بەرۆژ بەرتەسک دەکرێتەوە، لەلایەک بە شێوەکی پرچەک میلیتاریزە کراوە، هەر جۆرە بزاڤێکی مەدەنی خەڵک لەلایەن حکوومەتەوە سەرکوت دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە رێگە نادرێت لە کوردستان سەرمایەگوزاری بکرێت وهەلومەرجی کاری و کارخولقاندن بۆ خەڵک برەخسێت. رژێمی ئێران هاوکات بە شێوەی سیستماتیک خەریکی وێرانکردنی ژینگە و دارستان و کانیاوە ژێرزەویەکانی کوردستانە. بە پێی ئەسڵێ 43ی یاسای بنەرەتی ئێران، "ئەرکی دەوڵەت پێکهێنانی دەرفەت و ئیمکان بۆ وەدیهاتنی کارایی تەواو (اشتغال کامل) و وەدیهێنانی کەلوپەلی کاری بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە توانایی کاریان نیە". دەوڵەت بە پێی دستووری ئێران ئەرکدارە ناوەرۆکی بەرنامەی ئابووری خۆی بەشێوەیەک دابرێژیت کە بۆ هەمووکەس هەلی کار و خو تاقیکردنەوە و بەرەوپێش چوونی ئابووری هەبێت. دستووری ئێران دەوڵەت ئەرکدار دەکات کە ئازادی هەڵبژاردنی پیشە بۆ خەڵک وەدیبێنێت و خەڵک ناچار بە بەهرەکێشی و ئەنجامی کاری ناچاری نەبێت.

بە پێچەوانەی دستووری کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتدارانی تاران هەموو دەرفەتەکانی کاریان لە خەلکی کوردستان ئەستاندووە و ئەوانیان ناچار کردووە روو بکەنە کاری تاقەتپرووکێن و مەترسیداری کۆلبەری، کرێکاری رۆژانە و کاری زۆرەملی بە مەبەستی دابین کردنی سەرەتاییترین پێویستیەکانی ژیانی خۆیان. بۆ ئەوەی ژیان لەسەر خەڵکی کوردستان بەرتەسکتر بێت، رژێمی ئیران بە شیوەی سیستماتیک بە مین ریژکردنی رێگاو بانەکان و تەقە لە کۆلبەران، شوان و گاوان و زەحمەتکێشانی کوردستان رەفتاری سیستەمێکی داگیرکەر لە گەڵ نەتەوەیەکی داگیرکراو ئەنجام دەدەن. ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی شتێک نیە جگە لە ژێنۆسایدی سپی و بێ دەنگی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران.

ئێران هەردوو جارنامەی مافی مرۆڤی ICCPR و ICESCR و هەروەها جارنامەی قەدەغەکردنی هەرجۆرە هەڵاواردنێک لە 1966ی واژۆی کردووە و دەبێ پابەند بەو جاڕنامە و پەیماننامانەی ناونەتەوەیی بێت.

ئێمە داوا لە دەوڵەتی فینلاند و کۆمەڵگای ناونەتەوەیی دەکەین کە لە رێگای پێوەندیە دیپلۆماتیک و سیاسیەکانی خۆیانەوە زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ

  1. جێبەجێ کردنی ئەسڵی 43ی دستووری خۆی
  2. جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی خۆی بە پێی جاڕنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەت ICESCR و جاڕنامەی دژی هەڵاواردن
  3. کۆتایی هێنان بە سەرکوتی زەحمەتکێشانی کوردستان و کوشتن و گرتنی کۆڵبەران
  4. کردنەوەی دەرگای سەرمایەگوزاری وەک بەشەکانی ناوەندی ئێران بۆ کوردستان
  5. ئازاد کردنی زیندانیان و گیراوانی نارازی لە کوژرانی کۆلبەران.
  6. رێگەدان بە لێژنەیەکی چاوەدێری لە مافی مرۆڤی لە کوردستان بە تایبەت لە پارێزگاکانی: ئیلام، کرمانشان، کوردستان و "ئازەربایجانی رۆژاوا".

درێژەدانی ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانیت لە درێژخایەندا ببێتە هۆی کارەساتێکی مرۆڤی و کوژران و ئاوارەبوونی سەدان هەزار لە خەڵکی کوردستان.

 

 

بەش: چالاکیه‌کان

ڕێوڕەسمێكی تایبەت بە یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە وڵاتی فینلاند، بەڕێوە چوو.

درێژەی بابەت...

چالاکیه‌کان