کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند بەشداری کۆری پرسە و یادی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پیشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکیەتی نشتیمانی کوردستان کرد. رۆژی یەکشەممە 8.10.2017 کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتی نشتیمانی کوردستان بە هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی کورد لەو وڵاتە پرسەی ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانیان لە شاری هێلسینکی رێک خست.

لەو پرسەیەدا بەسەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند، نوێنەری هەموو حیزب و ریکخراوەکانی کوردستانی، نوێنەرایەتی بالیۆزخانەی عێراق، پێتری سارڤاما، ئەندامی پەرلەمانی ئورووپا، ماریت فێلدارانتا جێگری سەرۆکی سۆسیال دیموکراتەکان و تاریا کانتۆلا سەرۆکی یەکیەتی کلیساکانی فینلاند بۆ یارمەتی ناونەتەوەیی و راوێژکاری پێشووی وەزیری دەرەوەی فینلاند بەشداریان کرد و وتاریان لە پەسنی مام جەلال و بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش کرد.

لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانەوە هەیئەتێک بە بەشداری ژمارەیەک لەئەندامانی کۆمیتە و ئەندامانی چالاکی حیزب بەشداری ئەو بۆنەیان کرد و وێرای پێشکەش کردنی تاجەگولێ بیرەوەری واژۆی دەفتەری بیرەوەریەکانی کۆرەکەیان کرد. لە پەیامی

لەو کۆرەدا هەموو بەشداران و نوێنەرانی حیزب و ریکخراوەکانی کوردستان وێرای هاوخەمی و دەربڕینی پەژارەی خۆیان لە مەڕ لە کۆچی دوایی مام جەلال، لەسەر پێویستی پێکەوەکارکردن و نزیکبوونەوەی زیاتر پێداگریان کرد.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

 

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

Submit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn

چالاکیه‌کان