چالاکیه‌کان

بەش: چالاکیه‌کان

هاونشتیمانانی هێژا

میوانانی بەرێز

هاورێیان و هاوخەباتانی خۆشەویست

کۆماری کوردستان چیرۆکی خەونی نەتەوەی کوردە. نەتەوەیەک کە خۆی بەو شێوەیەی کە لە ڕاگەیاندراوی دامەزراندن و ئامانجەکانی کۆماری کوردستاندا بینیوە و خۆی بە جیهان ناساندوە. ژیان و مردنی، شکست و سەرکەوتنی، شادی و ئازارەکان، ئاوات و چارەنووسی خۆی لە رەمز و ئاواتەکانی کۆماری کوردستاندا دەبینێتەوە. ئێستاش کە حەفتاو و دووساڵ بەسەر کۆمارە ساواکەدا دەگوزەرێت، ئێستاش کە کورد خاوەنی ئەزموونی باشووری کوردستان و خۆبەرێوەبەری و کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانە، هەروا کۆماری کوردستان بە نوێنگەی خەونەکانی نەتەوەیی خۆی و بەدەوڵەتبوون دەزانێت. لەو رۆژەوە کە کۆمارە ساواکەی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانەوە هەرەسی پێهێنرا تا ئەمرۆش لە گەڵ بێت، چیرۆکی خەونەکانی بەسەر نەهاتووی کۆمار، وەسیەتی پێشەوای دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە گەڵ دڵ و زار، هەست  و ئەدەب و هۆنراوەی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بووە و وێنەی کۆماری سەربەخۆی کوردستان لە تابلۆی هەموو خەونەکانی گەلی کورددا نووسراوە.

تا ئێستا لە روانگەی جۆراوجۆرەوە لێکۆلینەوە لەسەر ئەو رەمزە نەتەوەییە ئەنجام دراوە و شی کرانەوەی جۆراوجۆر بۆ هۆی پیرۆزی دووی رێبەندان لە لای گەلی کورد و لێکۆلەرانی بیانی بڵاو کراوەتەوە. کۆماری کوردستان وەک خاڵی وەرچەرخانی خەباتی نەتەوایەتی و بەدەوڵەتبوونی گەلی کورد و بزاڤی بەرێکخراوەیی و دامەزراوەیی کردن، بۆ ئەوە  دەبێ لێکۆلینەوەی زیاتر لەسەری بکرێت و فەلسەفەی دووری لە توندوتیژی ئەو کۆمارە و پێشەوا قازی محەمەد بۆ نەوەی ئەمرۆ و داهاتوو شی بکرێتەوە و بکرێتە بنەمای خەباتێکی مەدەنی و بزاڤێکی شارستانی. کورد بە درێژایی مێژوو پرسەکانی خۆی چ پرسی ناوخۆیی بێت و چ پرسی پێوەندی لە گەڵ دەوروبەر لە رێگای توندوتیژیوە چارەسەری کردووە یا خود ناچار بە پەنابردن بە توندوتیژی بووە.

ئێمە پێمان وایە تایبەتمەندیەکانی ئەو حەماسە نەتەوەییە لە "باوەر"، "بزاڤ"، "‌هەڵوێست" و "جیهانبینی بەرفراوانی" خوڵقێنەرانی کۆماری کوردستان سەرچاوە دەگرێت و کۆماری کوردستان بە هەموو کەموکۆریەکانی خۆی "تەواویەتی خەونەکانی نەتەوەی کورد" لە خۆیدا وێنا کردبوو.

لە هەموو مێژووی کوردا "یەکیەتی" و "پارادۆکسی دژایەتی لە گەڵ یەکتر' لەبەرچاو دەکەوێت کە تایبەتمەندیەکی سەرەکی و جێی سەرنجی خەباتی نەتەوەی کوردە. هیچ قۆناغێکی خەباتی رزگاری خوازانەی نەتەوەی کورد نیە کە شاهیدی خیانەت و دەستی دزێوی ناوخۆیی نەبێت. ئەو یەکیەتی و پارادۆکسە یا لە هەڵسوکەوتی قارەمانەکانی مێژوویی کورد دەبیندرێت یا خود لە چۆنیەتی رووداوەکان و بە گشتی تایبەتمەندی مێژووی کورد لەو دوانەدا خۆ دەناسێنێتەوە.

ناسینی ئەو مژارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە گرێکوێرەی شکست و داڕمانەکانی نەتەوەیی خۆمان چاکتر هەست پێ بکرێت و نەشتەرگەری ئەو نەخۆشیە قووڵە کۆلێکتیڤەی کۆمەڵایەتیمان بکرێت. لەو رووەوە رەهەندێکی دیکەی پێویستی ناسینی حەماسەی دووی رێبەندان گەڕان بە دوای ئەو "یەکیەتی" و "پارادۆکس"ەیە. ژیانی پێشەوا و فەلسەفەی پەرێزی لە توندوتیژی وەک ئەستوورەیەکی نەتەوەیی و رێبەریی بایەخە هاوبەشەکانی کۆماری کوردستان پێویستی بە لێکۆلینەوە و ورد بوونەوەیەکی مرۆڤ ناسانە و دەروونناسی سیاسەت و رێبەری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستی شەرەنگێزدا هەیە. هەموو ژیانی پێشەوای کوردان لە پلەی رێبەر و پێشەوایەکی پێگەیشتوو، دووربین و ژیر و بەمشوور لە رۆژی یەکەمەوە تا کۆتایی پێویستی بە پێداچوونەوە و هەمیشەیی کردنە بۆ نەوەکانی داهاتوو و ئاوەدان کردنەوەی ئەستوونەکانی بەهێزی بیری نەتەوایەتی پێشکەوتوو. لە راستیدا رەمزی تەواویەتی خەباتی رزگاری خوازانەی گەلی کورد لە پێکەوە ژیانی ئەو دوو شتە دژ بەیەکە واتە "یەکیەتی" و "پارادۆکس"ەکاندا خۆی دەبینێت و هەر جارە بە شێوازێکی جیاواز پارادۆکس و دژایەتی دەبنە هۆی هەڵوەشانەوەی لووتکەی هیواکان.

هاونشتیمانانی خۆشەویست،

ساڵی رابردووی زایینی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە گشتپرسیی رۆژی ٢٥ی سێپتامبر بە شێوەیەکی یەکدەنگ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی ئەو بەشەی کوردستان دا. کەرنەڤالی سەربەخۆیی خوازی و پشتیوانی لە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان سەرانسەری کوردستانی تەنیەوە تا ئەوەکە پارادۆکسی سەرەوە ئاماژە پێکراو لە ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧دا بە هێرش و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتانی دیکەی ناوچە بەشێکی زۆر لە خاکی باشووری کوردستان داگیرکرایەوە و خەڵکی باشووری کوردستان کەوتە بەر سزای بە کۆمەڵی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی.

هاونشتیمانانی خۆشەویست!

ئەمرۆ کە ئێمە لێرە یادی ٧٢مین سالڤەگەری کۆماری کوردستان دەکەین، هەرێمی عەفرین لە رۆژاوای کوردستان کەوتۆتە بەر هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانە تیرۆریستەکانی بۆ لەناو بردنی ئەزموونی خۆبەرێوەبەری ئەو بەشەی کوردستان. بەرگری قارەمانانەی شەرڤانانی رۆژاوای کوردستان لە عەفرین لە بەرامبەر دووەمین هێزی گەورەی ئەندامی ناتۆ سەلمێنەری ئەو راستیەن کە:  هیچ شتێک بەهێزتر لە هێزی ئیرادە و یەکگرتوویی نەتەوەیەک نیە. لەو ماوەیەدا بە هۆی بۆردمانی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا بەدەیان کەس لە خەڵکی بێتاوان شەهید کراون، سەدان کەس بریندار و خەسارەتێکی زۆری گیانی و ماڵەی بە خەڵکی هەرێمی عەفرین کەوتووە. شەرڤانانی خۆراگر و قارەمانی رۆژاوای کوردستان، هێزەکانی ی.پ.گ و ی.ژ.ک بە بەرخودانی خۆیان شکۆی نەتەوایەتی گەلەکەمانیان زیندوو کردۆتەوە و نیشانیان داوە کورد نەتەوەی هۆلاکۆبەزێن و خۆراگرە لەبەرامبەر زوڵم و زۆرداریدا.

بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی قارەمانی عەفرین، بۆ رێزگرتن لە رۆحی مناڵان و خەڵکی بێتاوانی کوردستان و بۆ پێکەوە ناردنی سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ قارەمانەکانی رۆژاوای کوردستان، داوا دەکەم یەک دەقیقە بێ دەنگ هەڵسینە سەرپێ!

 

ئێمە لە رێگای ئەو تریبوونەوە سڵاو دەنێرین بۆ خەڵکی خۆراگر و حەماسە خوڵقێنی عەفرین و رۆژاوای کوردستان و سەربەرزی بۆ شەرڤانانی رۆژاوای نشتیمانەکەمان بە ئاوات دەخوازین.

بەرێزانم!

لە کۆتایی  ساڵی رابردوودا شارەکانی ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان شاهیدی خۆپێشاندان و سەرهەڵدانی نارەزایەتی سەرانسەری و کەم وێنەبوون دژی تەواویەتی کۆماری ئیسلامی ئێران. گەلانی وەزاڵە هاتوو، سەرکوتکراو و ماڵ و سامان دزراوی ئێران لە خۆپێشاندانەکاندا بە شێوەیەکی هاوبەش خوازیاری کۆتایی هاتن بە کۆماری ئیسلامی و سیستەمی دیکتاتۆری دەسەڵات لە ئێراندا بوون. خۆپێشاندانەکان کە ماوەی دوو هەفتەیان خایاند بە جیددی ترین چالش و لێگەری بەردەم کۆماری ئیسلامی دەژمێردران و رژێمی ئێران بە هەموو جیناحەکانی خۆیەوە هەستی بە مەترسی و لەدەستدانی پێگەی کۆمەڵایەتی کرد.

سەرەرای ئەوەی کە خۆپێشاندانەکان بەو شێوەی پانو بەرینی سەرەتای دەسپێکی خۆیان، درێژەیان نەکێشا و رژێم بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەرکوتکەری سەربازی و پۆلیسی توانی نارەزایەتیەکان بۆ ماوەیەک کپ بکات، بەڵام بێگومان تا رۆژێک زوڵم و زۆرداری هەبێت و تا گەیشتن بە دێموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی خەباتی گەلانی ئێران درێژەی دەبێت.

 

ئێمە لەکاتێکدا دووی رێبەندان دەگرین کە بەرەو سێهەمین ساڵڤەگەری دەسپێکی راسانەوەی رۆژهەڵات نزیک دەبینەوە. خۆپێشاندانەکان و بزاڤی گەلانی ئێران لە سەرەتای ئەم ساڵەدا و هەروەها بەشداری چالاکانەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو خۆپێشاندانانەدا پێویستی پێکەوە گرێدانی خەباتی شار و شاخی زیاتر لە جاران بەرز کردۆتەوە. ئەمرۆ خەباتی رزگاری خوازانەی نەتەوەی کورد بە بێ یەکیەتی ریزەکانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد توانای بەرەو پێش چوونی نیەو و ناتوانێت ببێتە جێگەی هومێدی نەتەوەی کورد. ئەزموونی باشووری کوردستان نیشانی دا کە نەبوونی یەکیەتی دەتوانێت چارەنووسی نەتەوەی کورد و خەباتەکەی سەرەرای هەموو فیدارکاری وگیانفیداییەکان بەرەو نسکۆ ببات و ئێمە دوورتر بکات لە ئاوات و ئامانجەکانمان.

ئێمە لە یادی دووی رێبەندان، لە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا کە حەماسەی راستەقینەی نەتەوایەتی مێژووی کورد و کوردستانە، هیوادارین هەموومان بە هەست بە بەرپرسایەتی ئینسانی، نشتیمانی، ئەخڵاقی و سیاسی خۆمان بەجێ هێنەری وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محەمەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان بین و بە کردەوە نیشان بدەین رێبوای راستەقینەی پێشەوای کوردانین.

سڵاو لە یادی دووی رێبەندان

سڵاو لە خەباتی گەلان لە پێناو دیاری کردنی مافی چارەنووس

سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان

بەش: چالاکیه‌کان

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٧، کۆمیتەناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری تامپێرێ، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئەو ئەندامانەی خۆی بەسەرکردەوە کە لە ڕابردووی خۆیاندا لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کوردستاندا خزمەتیان بە گەل و نیشتمانەکەیان کردووە و لەوحەی ڕێزلێنانیان پێشکەش کردن.

 

 

 

بەش: چالاکیه‌کان

بەبەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند یادی دووی رێبەندان لە وڵاتی فینلاند بەرێوە چوو. رۆژی شەممە 3.2.2018 بەرامبەر بە ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٦ یادی دووی رێبەندان ٧٢مین ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند بەرێوە چوو.

لەو یادەدا کە بە سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند، نوێنەری حیزب و ریکخراوەکان و کەسایەتیە کورد پەروەرەکان بەرێوە چوو وێرای پێشکەش کردنی وتار و پەیامی حیزب و لایەنە جیاوازەکان، هونەرمەندانی بەشدار یادەکەیان بەجۆش کرد و دەنگی گۆرانی و مۆزیکی خۆیان تێکەڵ بە سەمای کوردی و وتاری سیاسی بانگەوازی درێژەدەرانی پەیامی دووی رێبەندان کرد.

 

یادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێ دەنگی بۆ یادی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دواتر وتاری کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە لایەن مەجید حەقی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند پێشکەش کرا. بە دوای ئەودا پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران، پەیامی رێکخراوی مافی مرۆڤ و ئەنجوومەنی لێکۆلەرانی "احواز"، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند،  یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند و بروسکەی سازمانی دێموکراتیکی یارسان پێشکەش کرا. لەو یادەدا هەروەها بەرێز پرۆفێسۆر نارێش سووراپ، مامۆستای کۆمەڵناسی لە زانکۆی هێلسینکی و چالاکی مافی مرۆڤ لە هیندۆستانەوە بەو بۆنەوە پێشکەش کرا.

 

بە دوای ئەودا هونەرمەندان هەژار دهۆکی، کامران عەلیپوور، عەلی قامیشلۆ، یاسیر قامیشلۆ، موئەیەد چاوشین و عەلی قەرەداغی بە دەنگ و مۆسیقایان جۆش و خرۆشیان بە یادی ٧٢مین ساڵڤەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەخشی.

 

لەو یادەدا هەروەها کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ نوێنەری رێکخراو و کەسایەتیە بەشدارەکان رێکخراو کە لەودا لەسەر پێویستی هاودەنگی و پێکەوە کارکردن گفتگۆ کرا و ئەم هەنگاوەی حیزبی دیموکرات بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر بەرز نرخێندرا.

 

 

لە درێژەی بەرنامەدا لەوحەی رێزلێنان ئاراستەی ئەندامانی کۆمیتەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند کرا بە بۆنەی کارو چالاکیەکانی ساڵانی رابردوویان و گەیاندنی کۆمیتە بۆ ئەمرۆ. هەروەها لەوحەی رێزلێنان ئاراستەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە فینلاند کرا، بە بۆنەی کاری بێوەستانی لە ماوەی ساڵانی رابردوو بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگای کورد و یەکیەتی نێوان هێز و رێکخراوەکانی کوردستانی.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

4.2.2017

                                

 

بەش: چالاکیه‌کان

بەبۆنەی (26 سەماوەز) واتە " رۆژی پێشمەرگەی کوردستان " کە وەک یادگاریەک وهەروەها رۆژێکی گرینگ و مێژوویی لە خەباتی نەپساوەی گەلی کورد، لە سەردەمی کۆماری شکۆداری کوردستان ماوەتەوە . لەم رۆژەدا شارەوانی مەهاباد وەک دوا بنکەی دەسەلاتی زۆرداری پاشایەتی لە لایەن خەلک وهێزی پێشمەرگەی کۆمارەوە دەستی بە سەردا گیرا و ئالای کوردستان لەم رۆژەدا واتە ((26سەرماوەزی سالی 1324 هەتاوی)) هەکرا ، بەم هۆیەوە هەر سال لە لایەن (حدکا) وە ئەم رۆژە بە شکۆیەکی جوانەوە رێزی لێدەگیرێت و ئاهەنگ دەگێرن. ئێمەش وەک کۆمیتە ناوچەی شاری ڤاسا بۆ بەرز راگرتنی ئەم رۆژە پیرۆزە شەوبێریکێک مان سازدا و ئەم شەوەدا سەرجەم ئەندامان و پێشمەرگەکانی سەرم بەم کۆمیتەیە کۆبۆینەوە ولە کەش و هەوایەکی گەرم و پر لە بیرەوەری و هەست وجۆشێکی نەتەوایەتی و گێرانەوەی هەندێک لە بیرەوەریەکانی سەردەمانی خەباتی شاخ و یاد و بیری هاورێیانی شەهید و کۆچ کردوومان شەوەکە رازایەوە . لەم شەوە پر لە بیرەوەریەدا بە خواردنی مێوەو خواردنەوە و ئاخوفتنی بەشداربوان دێمەنێکی تری جوانی ئەم شەوە بو. لە بڕگەی کۆتاییدا کە لە لایەن کۆمیتەی گشتی حیزب لە ولاتی فینلاند بۆ رێزلێنان لە ئەمەگ و شەونەخۆنی و قارەمانیتی پێشمەرگە و هەروەها تەمەنێک پر لە شانازی لە پێناو ودیهاتنی ئامانجەکانی گەل وشەهیدان بە جان فیدایی و لێبوردەیەوە پێشمەرگایەتیان کردبوو، لۆحی رێز لێنان ئامدەکرابون بە چەپکەگول و چەپلەرێزانەوە پێشکەشی پێشمەرگەکان کرا. دوای 2 کاتژمێرشەوبێریکەکەمان کۆتایی پێ هات .
" بەرز و پیرۆز بێ 26 سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان "

کۆمیتە ناوچەی شاری ڤاسا 20.12.2017

بەش: چالاکیه‌کان

بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند و کوردپەروەرانی ئەو وڵاتە، خۆپێشاندانێک لە شاری هێلسینکی بۆ شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژاوای کوردستان ساز درا. سەرەرای سارد و سڕبوونی کەشی شار، بەسەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی فینلاند و فینلاندیە کورد پەروەرەکان بەشداری رێپێوانی شەرمەزار کردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژاوای کوردستان بوون.

رۆژی چوارشەممە 24.1.2018 خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان لە فینلاند پێکەوە یەک دەنگ هێرشی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر رۆژاوای کوردستان شەرمەزار کرد و دەوڵەتی رووسیایان بەرپرس زانی لە کارەساتی هیرش بۆ سەر عەفرین. خۆپێشاندەران لە بەردەم کلیسای ناوەندی شاری هێلسینکیەوە بە دروشمی جۆراوجۆرەوە بەرەو بالیۆزخانەی رووسیا چوون و داویان لە دەوڵەتی رووسیا کرد بە بەرپرسایەتی سیاسی، ئەخڵاقی و ئینسانی خۆی هەلسێت لە مەڕ راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژاوای کوردستان.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە شێوەیەکی چالاکانە لەو خۆپێشاندان و ئاکسیۆنانەی پشتیوانی لە خەڵکی رۆژاوای کوردستان بەشداریان کرد.

بەش: چالاکیه‌کان

ڕوژی شە ممە ڕێکەوتی 16.12.2017 کاتژمێری یە کی دوای نیوە ڕۆ ، بە ئامادە بوونی زورینە ی ئە ندامانی حدکا لە شاری تورکوو کۆنفڕانسی کومیتە ناوچە بە ڕێوە چوو.
سە رە تای کۆنفڕانس بە سروودی نە تە وایە تی ئە ی ڕە قیب و یەک خولەک بێ دە نگی ڕاگرتن بۆ گیانی پاکی شە هیدانی کورد و کوردستان دە ستی بە کارەکانی کرد و لە لایان بە ڕێز عوسمان شێخ چۆپانی وپێشمەرگەی دێرین وێڕای بە خێرهاتنی بە شداران و پێشکە ش کردنی چند وتە یە ک، بەشێوەیە کی ڕە سمی کۆنفڕانسی کردە وە.

لە بە شی یە کە می کۆنفڕانس بە ڕێز کاک عادڵ ڕە مە زانی وێڕای وە رگرتنی دە نگی مەشرووعیە تی کۆنفڕاس ، پێشنیاری نێوی کۆنفڕانسی کرد که بە بوونە ی ڕۆژی پێشمە رگە وە ، کۆنفڕانس بە کۆنفڕانسی 26 ی سە رماوەز ناو بنرێت کە بە تێکڕای دە نگ قەبووڵ کرا. پاشان بەڕێزی یان وە ک بە‌رپرسی کۆمیتە ناوچە ڕاپۆرتی کار و چالاکی یە کانی پێشکە ش کرد.

بە دوای پێشکە ش کردنی ڕاپۆرتی چالاکییە کان ، ڕاپۆرتی ماڵی کۆمیتە نا،چە لە لایان کاک سیروان پاڵانی یە وە پێشکە شی بە‌شدارانی کۆنڕانس کرد. پاش پێشکە شکردنی ڕاپۆرته کان پشوویە ک ڕاگەێندرا و بەش یە کە می کۆنفڕانس کۆتایی پێ هات.
بە شی دووهە می کۆنفڕانس بە گوتارێک سە بارە ت بە " ئە رک و ماف و بە رپرسیارە تییە کانی ئه ندام" لە لایان کە ریم حە بیبی یە وە بە رپرسی تەشکیلاتی کۆمیتە ی گشتی حدکا لە وڵاتی فینلە ند و هه روە ها پێشکە شکردنی گۆتارێک سەبارە ت بە" بە ڕێوە بەری" لە لایان کاک  مجید حه قی بە رپرسی گشتی کۆمیتە ی حدکا لە فینلە ند کۆنفڕانس بە ردە وامی بە کارە کانی دا.

بە شی سێهه م و کۆتایی تە رخان کرا بوو بۆ ڕە خنە و پێشنیار وپرسیارو خۆپاڵاوتن و هه‌ڵبژاردنی کۆمیته ی نوێ. لەو بە شە ی کونفڕانس دا هه رکام لە بە ڕێزان کاک مجید حە قی وکەریم حەبیبی وڵامی پرسیار‌و ڕە خنە و پرسیارە کان  بە‌شدارانی یان دایەوە. شایانی باسە کە کۆمه ڵە ک بە رچاو لە ئە‌ندامانی بە شدای کۆنفڕانس پێشمە رگە ی حدکا بوون کە لە لایان کۆمیتە ی گشتی وڵاتە وە لە وحی ڕێزلێنانی یان لە لایان کریم حە بیبی یە وە پێشکە ش یان کرا.
کونفڕانس پاش سێ کاتژمێر کار کردن و ئە نجام دانی ئە رکە کانی لە کاتژمێری چواری ێیوارێ کۆتایی بە کارە کانی هێنا.
کومیتە ی حدکاـ فنلە ند

چالاکیه‌کان