Home هه‌واڵه‌کان کۆبوونەوەکانی سکرتێری گشتیی حدک ئێران لەگەڵ پارلەمانتارانی بریتانیا

کۆبوونەوەکانی سکرتێری گشتیی حدک ئێران لەگەڵ پارلەمانتارانی بریتانیا

1170087002114هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوه‌ی جیاجیا لەگەڵ شەش ئەندام پارلەمان و لۆردی بریتانیا لەو وڵاتە کۆبووە و کومەڵێک پرسی پێوەندیداری خستە بەر باس و لێکدانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی 8ی رەشەمەی 1390ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی بەڕێز "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە لە چەند دیداری جیاوازدا لەگەڵ شەش ئەندام پارلەمان و لۆردی بریتانیا، لە حیزبەکانی کۆنسێرڤاتیڤ، حیزبی کار و حیزبی لیبراڵ دێموکرات کۆبوونەوەی پێک هێنا.

لەو کۆبوونەوانەدا بەڕێز سکرتێری گشتی لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئێران، بەناو هەڵبژاردنەکانی خولی نۆیەمی مەجلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیم، کاریگەریی گەمارۆکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر ڕێژیمی ئێران بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکان ئاخاوتنی کرد.

بەڕێزیان لەو کۆبوونەوانەدا تیشکی خستە سەر نەگۆڕ بوونی رێژیم لەسەر سیاسەتەکانی، بەتایبەت پێداگرتنی لەسەر درێژە دان بە بەرنامەی ناوکیی خۆی. هەروەها بەڕێز "هیجری" لەسەر پێویستی گۆڕینی رێژیم و دامەزراندنی حکومەتێکی دێموکراتیکی فیدراڵ بە مەبەستی پێکهێنانی ئاسایش و هێمنی لە ناوچە و رزگار بوونی گەلانی ئێران لە دەست ئەو رێژیمە پێداگریی کرد و لە کۆتاییدا وڵامی پرسیاری بەشدارانی ئەو کۆبوونەوانەی دایەوە.

ک/مــــــــــیدیا


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن