Home هه‌واڵه‌کان خه‌ڵكی‌ كوردستان هه‌ڵبژادنی‌ رژیمیان بایكۆت كرد/ نوێ‌ كرایه‌وه‌

خه‌ڵكی‌ كوردستان هه‌ڵبژادنی‌ رژیمیان بایكۆت كرد/ نوێ‌ كرایه‌وه‌

tehrimبه‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ گه‌یشتوون تا كاتژمێر 13 به‌كاتی‌ تاران خه‌ڵك له‌ زۆربه‌ی‌ شار و گونده‌كانی‌ كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردن دا به‌شدارییان نه‌كرددوه‌ و ته‌نیا

كه‌سانێكی‌ سه‌ر به‌ رێژیم به‌شدار بوون.

به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ كوردستان میدیا گه‌یشتوون، ئاستی به‌شداریی‌ خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردندا له‌ شاره‌كانی‌ قه‌سر شیرین، سه‌رپێل زه‌هاو، پاوه‌، ره‌وانسه‌ر، كرند، كامیاران، سنه‌، سه‌قز، مه‌ریوان، بۆكان، سه‌رده‌شت، پیرانشار، مه‌هاباد، ورمێ‌، سه‌ڵماس و هه‌موو گونده‌كانی‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان زۆر كه‌م بووه‌.

رێژیم به‌ مه‌به‌ستی‌ نیشاندانی‌ به‌شداریی‌ به‌رچاوی‌ هاوڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردن دا، ژماره‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا شایه‌تحاڵه‌كان له‌نێوخۆی‌ ولاته‌وه‌ ده‌ڵێن، به‌شداریی‌ خه‌ڵك زۆر كه‌مه‌ و ته‌نیا به‌كرێ گیراوان و كه‌سانی‌ به‌ستراوه‌ به‌ رژیم چوونه‌ته‌ پای‌ سندووقه‌كانی‌ ده‌نگ دان.

هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ خه‌ڵكی‌ نه‌وسود و پاوه‌ بۆ به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردن

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ شاره‌كانی‌ پاوه‌ و نه‌وسودوه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی‌ كوردستان میدیا گه‌یشتوون، تا سه‌عات 14:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆ، ته‌نیا به‌ساڵاچووان، ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ ئیمداد و بێهزیستی‌ و هه‌ندێ‌ كارمه‌ندانی‌ ده‌وڵه‌تی‌، كه‌ ناچار كرابوون به‌شداریی‌ بكه‌ن، به‌شدارییان كردووه‌.

ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی‌ رێژیم له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا حیراسه‌تی‌ ئیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شداریی‌ كارمه‌نده‌كان له‌ هه‌ڵبژرادن دا به‌ ویستی‌ خۆیان نیه‌و ئیجبارییه‌.

رێژیم له‌ شاره‌كانی‌ پاوه‌ و نه‌وسود له‌ رۆژانی‌ رابردوودا له‌سه‌ر برنامه‌كانی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردییه‌كان پارازیتی‌ داناوه‌.

له‌ شاری‌ نه‌وسود به‌ خه‌ڵك راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شداریی‌ نه‌كات، له‌ وه‌رگرتنی‌ یارانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن.

كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ سنه‌

له‌ شاری‌ سنه‌ رژیم ژماره‌ی‌ سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ له‌ مزگه‌وته‌كانی‌ ئاغا زه‌مان و جامیعه‌ بۆ دوو سندووق كه‌م كدووه‌ته‌وه‌ تا به‌شداریی‌ خه‌ڵك زۆر بێته‌ به‌رچاو.

خه‌ڵكی‌ گه‌ڕه‌كی‌ حاجی ئاواش به‌شدارییه‌كی‌ زۆر كه‌میان له‌ هه‌ڵبژاردن دا هه‌بووه‌ و سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان چاودێری‌ سه‌ختی ئه‌منییه‌تیان به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا كه‌ گه‌ڕه‌كی‌ حاجیاوا گه‌ڕه‌كێكی‌ هه‌ژارنشینه‌، فریوی‌ دروشمه‌كانی‌ رژیمیان نه‌خواردووه‌ و به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردن دا نه‌كردووه‌.

ناكۆكی‌ دروستكردن له‌ نه‌غه‌ده‌

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێژیم له‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بردنه‌ سه‌ری‌ ئاستی‌ به‌شداریی‌ خه‌ڵك، له‌نێوان دوو گه‌لی‌ ئازه‌ری‌ و كوردا ناكۆكی‌ دروست كردووه‌، به‌ڵام رێژیم به‌م پیلانه‌ش نه‌یتوانیوه‌ به‌ ئامانجه‌كانی‌ بگات.

هه‌روه‌ها گوشاری‌ توند له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر خوێندكاران كه‌ ده‌بێ‌ به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردن دا بكه‌ن، بۆیه‌شه‌ له‌ سه‌ر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان ناوی‌ خوێندكاره‌كانیان خوێندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هیچ خوێندكارێك نه‌چووه‌ته‌ ژێر گوشاره‌كانی‌ رێژیم.

هه‌واڵه‌كان ده‌رخه‌ری‌ ئه‌و راستیه‌ن كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م به‌شداری‌ شانۆی‌ هه‌ڵبژاردن بوون.

ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ كار و چالاكی‌ لێكراوه‌:

له‌ ناوچه‌ی‌ چۆمی‌ مه‌جیدخان و له‌ گونده‌كانی‌ سه‌رچنار، حاجی‌ له‌ك، قه‌ره‌گول، دی‌ مه‌لا، ئاتابڵاغی‌، قه‌ڵای‌ ره‌سووله‌ سی‌ و حوسێن مامه‌ چاڵاكی‌ ته‌بلیغی‌ به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌ چووه‌.

به‌پێی‌ دوایین زانیارییه‌كان خه‌ڵكی‌ ئه‌و گوندانه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ چۆمی‌ مه‌جید خان پێشوازییان له‌ هه‌ڵوێستی‌ حیزبی‌ ه‌دێمۆكراتی‌ كوردستان كردووه‌ و به‌ شداری‌ شانۆی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌بوون.

مه‌ریوان:

خه‌ڵكی مه‌ریوان زۆر به‌كه‌می به‌شدارییان له‌ شانۆی‌ هه‌ڵبژاردندا كردووه‌ و رێژیم بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدات كه‌ خه‌ڵك زۆر به‌شداری كردووه‌ هیندك له‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی‌ به‌ جل وبه‌رگی كوردییه‌وه‌ ناردۆته‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

پاوه‌:

به‌پێی‌ هه‌واڵ و زانیارییه‌كان كه‌ هه‌تا كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌ به‌ كاتی‌ تاران به‌ ئێمه‌ گه‌یشتوون، له‌ شاری پاوه‌ زۆر بێده‌نگ بووه‌ و هاتۆچۆیه‌كی‌ ئه‌تۆ نه‌بینراوه‌ له‌ ته‌عتیلیێكی بیوێنه‌دا بووه‌، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌ندۆقه‌كانی ده‌نگدان چۆڵ بوون یا ٢-٣ كه‌سیان لێی بووه‌، كار گه‌ییشتووه‌ ئه‌و راده‌یه‌ كه‌ مه‌لا قادر قادری به‌رنوێژی جمعه‌ی شاری پاوه‌ له‌ قسه‌كانیدا گله‌یی پێوه‌ دیار بووه‌ و داوای كردووه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌ دوانیوه‌ڕۆا زیاتر روو له‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.

دوای قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ پیره‌مێردێكی به‌ ساڵاچوو وه‌ك شاهیدی عه‌ینی باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ شناسنامه‌ی ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌ و به‌رپرسانی سندۆقه‌كه‌ به‌ جێگای ئه‌و ده‌نگیان داوه‌!

به‌گشتی شیمانه‌ ده‌كرێ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی ده‌نگدان له‌ شاری پاوه‌ ژماره‌یه‌ك به‌ ساڵاچوو و به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی ده‌وله‌تی و ئه‌فرادی سه‌ر به‌ رژیمن كه‌ ڕێژه‌یان له‌ سه‌دا 20ه‌.

به‌ پێ هه‌والێكی تر له‌ گۆندی نروێ‌ سه‌ر به‌ شاری نه‌وسوود، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب شه‌وی ٥شه‌ممه‌ له‌و گونده‌ چالاكی ته‌بلیغییان به‌ شێوه‌ی نووسینی درووشم له‌سه‌ر شاخ و به‌رزاییه‌كانی گوند و له‌ به‌شێك له‌نێو گۆند، به‌ریوه‌ بردووه‌ كه‌ به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن.

كورده‌كانی‌ خوراسانیش هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم كرد

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ی‌ به‌ كوردستان میدیا گه‌یشتووه‌، كورده‌كانی‌ خوراسان به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ قووچان و شیروان نه‌چوونه‌ته‌ پای سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان و "نه‌"یان به‌ هه‌ڵبژاردن گوتووه‌.

ك/مـــــیدیا


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن