Home هه‌واڵه‌کان نوێنه‌رانی رێژیم نیگه‌رانیی خۆیان له ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌ربڕیوه

نوێنه‌رانی رێژیم نیگه‌رانیی خۆیان له ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌ربڕیوه

helbjardn.iranشانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵکی پاوه‌ و سه‌رپێڵی زه‌هاو هه‌ر وه‌ک باقی ناوچه‌کانی کوردستان بایکوت کراوه.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا،‌ سندووقی سه‌ره‌کیی شاری پاوه، واته‌ ئه‌و سندووقه‌ی که‌ گه‌ڕه‌که‌کانی زه‌مین شه‌هری، ماڵی پێش نوێژی شار و قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی کۆڕانه‌ و ناوه‌ندی شار ده‌گرێته‌وه‌، هه‌تا نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌ ته‌نیا 30 که‌سی تێدا بینراوه‌ که‌ پاش نیوه‌ڕۆ رێژه‌ی گه‌یشتۆته‌ 150 که‌س.

هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی رێژیم له‌ ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه.

رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ شار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری پاوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بووه:

ــ له‌ شاری نه‌وسوودی سه‌ربه‌ شارستانی پاوه‌ رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵک زۆر که‌متر بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ رۆژێک پێش هه‌ڵبژاردن 5 که‌س له‌ به‌رپرسانی سندووقه‌کان ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌کان لێ ئه‌ستێنراوه‌ته‌وه.

ــ رێژه‌ی به‌شداری له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردن له‌ شارۆچکه‌ی نۆدشه‌ له‌ نه‌وسوودیش زۆر که‌متر بووه‌ و بۆ نموونه‌ له‌ یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان ته‌نیا 25 که‌سی تێدا بووه.

سه‌رپێڵی زه‌هاو

له‌ رۆژی به‌ناو هه‌ڵبژاردندا، شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو به‌ ته‌واوی ته‌عتیل بووه‌ و شه‌قام و کۆڵانه‌کانی نێو ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزی به‌کرێگیراو و به‌سیج ئاخێنرا بووه‌ و ئیزنی کۆبوونه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت 2 که‌سیشیان نه‌داوه‌.

ک/مــــــــــیدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن