Home هه‌واڵه‌کان راپۆرتی به‌شێک له‌ شاره‌کانی کوردستان له‌مه‌ڕ به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردن

راپۆرتی به‌شێک له‌ شاره‌کانی کوردستان له‌مه‌ڕ به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له‌ شانۆی هه‌ڵبژاردن

tehrimرێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌ت ماکۆ، سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت و کرماشان له‌ كه‌مترین ئاستدا بووه‌ و رێژیم به‌ ناردنی نوێنه‌ره‌کانی بۆ به‌ر ماڵی خه‌ڵک، هه‌وڵی

كۆ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی داوه‌، به‌ڵام خه‌ڵک له‌ مانه‌وه‌ له‌ نێو ماڵه‌کانیاندا پێداگرییان کردووه.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌ شاره‌کانی ماکۆ ده‌وروبه‌ری، سه‌رده‌شت و کرماشان رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ ئاستێکی زۆر که‌مدا بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ سه‌ر هێندێک له‌ بنکه‌کانی ده‌نگداندا ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش نه‌بینراوه.

سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت

ــ ژنان و کچانی شه‌رافه‌تمه‌ندی شار و ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت به‌ تێکـڕایی هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم کردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و کچ و ژنانه‌ش که‌ باوک و برا و مێردیان به‌کرێگیراوی رێژیمن له‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان نه‌بینراون.

ــ خه‌ڵکی زۆربه‌ی گونده‌کانی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت یان ده‌نگیان نه‌داوه‌ یان ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌ راده‌یه‌ک که‌م بوون که‌ شایانی‌ ئاماژه‌ پێکردن نین، بۆ وێنه‌ له‌ گوندی "مێرگاسێ" هیچ که‌س ده‌نگی نه‌داوه، له‌ گوندی "ماوه‌نده‌" 5 که‌س ده‌نگیان داوه، له‌ گوندی "ره‌جاکی" 7 که‌س ده‌نگی داوه، له‌ گوندی "شێرانییه‌" 7 که‌س ده‌نگیان داوه.

ــ له‌ رۆژی 12ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی هێزی ئینتیزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی هۆڤانه‌ و وه‌حشیانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌زڵوومی گوندی "مه‌زناوێ"ی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت و 200 ده‌به‌ی 20 لیتری له‌ گازۆئیلی خه‌ڵک به‌ تاڵان ده‌به‌ن.

ــ پاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ گوندی "دولکان"ی ئالانی سه‌رده‌شت به‌ راده‌یه‌کی زۆر که‌م خه‌ڵک ده‌نگ ده‌ده‌ن، نوێنه‌ری رێژیم زه‌ختی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و به‌ چه‌ند که‌س ده‌ڵێ به‌نگه‌واز بکه‌ن كه‌ خه‌ڵک به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا بکات، ئه‌وانیش له‌ وڵامدا ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ کاری ئێمه‌ نییه‌ و بۆ خۆت بچۆ بانگه‌واز بکه‌. به‌ڵام دیسان که‌سیش وڵامی بانگه‌وازی ناوبراو ناداته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا به‌ نائومیدی سندووقه‌که‌ هه‌ڵ ده‌گرن و گونده‌که‌ به‌ جێ ده‌هێڵن.

ــ له‌ گوندی "سنجوێ"ی ئالانی سه‌رده‌شت به‌کرێگیراوێکی رێژیم هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دوو - سێ که‌س له‌ خزم و که‌س و کاری خۆی ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن یارانه‌تان لێ ده‌بـڕن، ئه‌وانیش له‌ ترسان و له‌ برسان راده‌که‌ن به‌ره‌و سندووقی ده‌نگدان، به‌ڵام کاتێک ده‌گه‌نه‌ ئه‌و شوێنه‌ سندووق و نوێنه‌رانی رێژیم له‌وێ نه‌ماون، ئه‌وانیش ناچار ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی خۆیان و ده‌نگیان بۆ نادرێ!!

ماکۆ

سه‌ره‌ڕای کرده‌وه‌ ئه‌منیه‌تی و ته‌بلیغییه‌ به‌ربڵاوه‌کانی راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیم و به‌کار هێنانی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جۆراوجۆر و ده‌نگۆگه‌لێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ هه‌ر که‌س له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌کات و مۆری ده‌نگدان به‌ ناسنامه‌که‌یه‌وه‌ نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێت. به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ له‌هه‌مبه‌ر ساڵه‌کانی پێشوو زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاره‌کانی ماکۆ و ده‌وروبه‌ری شانۆی هه‌ڵبژاردنی رێژیمیان ته‌حریم کرد و له‌ ماڵه‌کانیدا مانه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کۆتایی ساڵه‌ و بازاه‌ره‌کان له‌م کاته‌ی ساڵدا پڕه‌ له‌ هاتوچۆی خه‌ڵک و کـڕینی که‌ره‌سه‌ی ساڵی نوێی کوردی، به‌ڵام شه‌قامه‌کان چۆڵ و سندووقه‌کانی ده‌نگدان هیچ جۆره‌ ئاماده‌ بوونێکی خه‌ڵکی پێوه‌ دیار نه‌بوو.

له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری ماکۆش خه‌ڵک له‌ ئاماده‌ بوون له‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان خۆیان بواردووه‌ و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیم چوونه‌ته‌ به‌ ده‌رگی ماڵی هاووڵاتییان، به‌ڵام هاووڵاتییان له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان و وڵام نه‌دانه‌وه‌ییان پێداگرییان کردووه‌ و ده‌نگی "نا" به‌ رێژیمی ئیسلامیی ئێران داوه‌ بێزاری و وه‌ڕه‌زیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی کۆنه‌ په‌رستی ئیسلامیی ئێران ده‌ربڕیوه.

کرماشان

بەپێی هەواڵەکان لە شاری کرماشانەوە،

نزیک بە 30 بنکەی دەنگدان هەرکامەیان تەنیا 10 کەسی تێدا بووە، و بە شێوەیەکی توندوتۆڵ کونترۆڵی ئەمنیەتییان دەکرد و نەیاندەهێشت هیچ کەس وێنە بگرێت. بنکەی 253 چوارڕێیانی سی متری 5 کەس، مزگەوتی که‌وکه‌ب ره‌شیدی ٢٠ کەس، بەڵام بە جلوبەرگەکانیاندا دیار بوو ئەوانەی‌ کە بەشداریشن دەست و پێوەندییەکانی رێژیمن، نەک خەڵکی ئاسایی. لە تەواوی 30 حەوزەی دەنگداندا نزیک بە 100کەس دەبینران کە ئەوانەش دەنگیان دەدا سەر بە رێژیم بوون و بۆ فریودانی خەڵک شوێنەکیان جێ‌ نەدەهێشت.

بنکەکانی چوارڕێیانی ئیرشاد ـ مەسکەن و شهر سازی ـ مەیدان ئیرشاد - مەیدان گوڵستان ـ شەقامی گزڵڕیزان مامورکانی سەر سندووقەکان چاوەڕێ‌ دانیشتبوون یەک کەسیش ئامادەی دەنگدان نەبووە.

زانیاری و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە رێژیم لە هەستی ناوچەیی خەڵک و عەشیری‌ و هۆزگەرایی لە کرماشان کەڵکی وەرگرتووە کە بەخۆشییەوە ئەم کردەوەیەشی لەقاو دراوە.

ک/مــــــــیدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان