Home هه‌واڵه‌کان سپاسنامه‌ی هاوبه‌ش

سپاسنامه‌ی هاوبه‌ش

pdki-komeleسپاسنامه‌‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به‌ بۆنه‌ی بایکوتی نۆیه‌مین خولی شانۆی

هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.

ده‌قی سپاسنامه‌که:

هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان!

خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ ‌و خۆڕاگری کوردستان!

کاتێک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌ و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین خولی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێرانیان بایکوت کرد ‌و داوایان له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان کرد که‌ له‌و شانۆسازییه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن، پشت ئه‌ستوور بوون به‌ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵکی فیداکار و له‌خۆبردوو، ئازادیخواز ‌و چاونه‌ترسی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ سه‌رجه‌م شار و ئاواییه‌کانی کوردستان ‌و چاوه‌ڕانی به‌ کرده‌وه‌ نیشاندانی ئه‌م دڵنیاییه‌ بوون که‌ له‌ رۆژی خۆیدا ئه‌و "نا"یه‌ به‌ رێژیم بڵێن ‌و ئه‌و وڵامه‌ ئه‌رێنییه‌ به‌ بانگه‌وازه‌که‌ بده‌نه‌وه‌.

رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 12ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1390ی هه‌تاوی واته‌ رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆسازییه‌که‌، سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلان ‌و هه‌ڕه‌شه‌ و هاندانی رێژیم‌ و ده‌ست‌ و پێوه‌نده‌کانی، ئێوه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رین ‌و له‌ راده‌یه‌کی گه‌لێک به‌رچاودا به‌ خۆبواردن له‌ به‌شداری له‌ شانۆسازییه‌که‌دا به‌ کرده‌وه‌ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌تان وه‌دیهێناو دروستی ئه‌و دڵنیابوونه‌تان سه‌لماند. هه‌روه‌ها نیشانتان دا که‌ رێژیم له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ بێزراوه ‌و به‌ پێشێلکه‌ری ماف‌ و ئازادییه‌کانی خۆتانی ده‌زانن ‌و له‌ به‌رانبه‌ردا تێکۆشه‌رانی کورد ‌و حیزب ‌و رێکخراوه‌کان چه‌نده‌ له‌ لای ئێوه‌ به‌قه‌ده‌ر ‌و خۆشه‌ویستن. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی ئێران که‌ سندووقی به‌تاڵیان به‌ کۆڵی به‌کرێگیراوانی رێژیمدا دایه‌وه‌، به‌ بێ‌ ئه‌ملا و ئه‌ولا که‌وتوه‌ته‌ به‌رچاوی بیروڕای گشتیی ‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیش به‌و فڕوفێڵانه‌ی که‌ لێی شاره‌زان هه‌ر ئاکامێک له‌و شانۆگه‌رییه‌ رابگه‌یه‌نن، تێ‌ده‌گه‌ن راستیه‌که‌ چۆن‌ و پێگه‌یان له‌ کوردستان هه‌تا چ راده‌یه‌که‌.

رۆژی هه‌ینی 12ی ره‌شه‌مه‌، رۆژی سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵکی کوردستان‌ و رۆژی دابه‌زینی وره‌ی رێژیم ‌و به‌کرێگیراوانی له‌ کوردستان بوو. بۆیه‌ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان ‌و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خوڵقێنه‌ری بوون پیرۆزبایی ده‌ڵێین، ده‌ستخۆشییان لێ‌ ده‌که‌ین ‌و به‌ رێزه‌وه‌ سه‌یری یه‌کده‌نگی، یه‌کڕیزی ‌و هاوهه‌ڵویستییان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی که‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران ‌و ئازادیخوازانی وڵات بکه‌ین که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی هاوچه‌شنی کوردستان به‌ کرده‌وه‌ "نا"یان به‌ رێژیم گوت ‌و هه‌وڵه‌کانی رێژیمیان بۆ راکێش کردنی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان ناکام هێشته‌وه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سوپاس ‌و رێز، ئه‌مه‌گناسی ‌و پێزانینمان پێشکه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌و رۆڵه‌ چاونه‌ترس ‌و کۆڵنه‌ده‌رانه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ‌و لێبڕاوانه‌یان به‌ پێشوازیی بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه‌ هاتن ‌و رۆژێکی پـڕ سه‌روه‌ریی دیکه‌یان خسته‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌باتی ره‌وا و کۆڵنه‌دانی نه‌ته‌وه‌که‌مان. بۆیه‌ به‌ حه‌ق شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ین ‌و ده‌ستی یه‌ک یه‌کیان ده‌گوشین. دڵنیاین که‌ به‌رده‌وامی له‌ خه‌بات ‌و سووربوون له‌سه‌ر مافه‌ ره‌واکانمان سه‌رکه‌وتنی زیاتر‌ و گه‌یشتن به‌مافه‌ ره‌واکانمان مسۆگه‌ر ده‌کا.

                   جارێکی دیکه‌ سوپاس بۆ ئێوه‌ خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ و خۆڕاگری کوردستان

                                           سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باته‌ ره‌واکه‌مان

                         کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

                                       حیزبی دێموکراتی کوردستانی‌ ئێران

                                               13ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی

                                                  3ی مارسی 2012ی زایینی

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن