Home هه‌واڵه‌کان پووتین بوو به‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رووسیه‌/ دژبه‌ران: ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان ده‌رده‌بڕین

پووتین بوو به‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رووسیه‌/ دژبه‌ران: ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان ده‌رده‌بڕین

Vladimir-putinوێلادیمیر پووتین بۆ سێیه‌مین جار وه‌کوو سه‌رکۆماری رووسیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنا، هه‌ڵبژاردنێک که‌ دژبه‌رانی ناوبراو به‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ وه‌سفی ده‌که‌ن و

گه‌توویانه‌ له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رده‌بڕن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی لێپرسراوانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رووسیه، هه‌تا ئێستا زیاتر که‌ 75%ی ده‌نگه‌کان ژمێردراون که‌ له‌و رێژه‌یه‌دا پووتین نزیکه‌ی‌ 65%ی تێکـڕای ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کردووه.

به‌ڵام رێبه‌رانی ئوپۆزسیۆن و چاوه‌دێرانی رووسی رایانگه‌یاندووه، که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی رووسیه‌ له‌ رۆژی 14ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاویدا ساخته‌کاری ئه‌نجام دراوه.

ئاژانسی سه‌ربه‌خۆی "گۆلۆس" رایگه‌یاندووه که‌ راپۆرت‌گه‌لێک له‌ "ده‌نگدانی بازنه‌یی" بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ به‌و پێیه‌ کۆمه‌ڵێک که‌س چه‌ندین جار ده‌نگییان له‌ سندووقه‌کان هاویشتووه.

پووتین هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ئازادانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، به‌ڵام دژبه‌ران گوتوویانه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ بوون.

پووتین له‌ ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی رووسیه له‌ ساڵی 2008ی زایینی، پاڵپشتیی له‌ سه‌رکۆماری ئێستای رووسیه‌، دێمێتری مێدوێدێف کردبوو. له‌و کاته‌دا پووتین وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران کاری سیاسیی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.

ناوبراو به‌ سه‌رکه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌تا ساڵی 2018 سه‌رکۆماری رووسیه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ش ده‌توانێ جارێکی دیکه‌ بۆ سه‌رکۆماریی ئه‌و وڵاته‌ خۆی به‌ربژێر بکات.

ئوپۆزسیۆنی رووسیه‌ رایانگه‌یاندووه، ئه‌مـرۆ دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 15ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی له‌ دژی ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان نا‌ڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رده‌بـڕن.

ک/مــــــــیدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن