Home هه‌واڵه‌کان درێژه‌ی دیداره‌کانی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری له‌ بریتانیا

درێژه‌ی دیداره‌کانی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری له‌ بریتانیا

kakmustefa_1هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ وڵاتی بریتانیا، له‌ درێژه‌ی کار و چالاکی دێپلۆماسیی خۆیدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ن و که‌سایه‌تیی سیاسی، دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 13ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" سکرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه‌، له‌گه‌ڵ لۆردێکی حیزبی لیبرال دێموکرات، به‌رپرسی گرووپی کوردانی پارلمانی بریتانیا و به‌رپرسی تینک تانکی هێنری جاکسۆن سوسایه‌تی، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.

ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌و‌ چاوپێکه‌وتنانه‌دا نیگه‌رانیی خۆیان له‌ په‌ره‌سه‌ندنی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و سیاسه‌ته‌کانی رێژیم له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و رێژیمه‌ له‌ کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان له‌ هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ربـڕی.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا سه‌باره‌ت به‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران، به‌شداریی نه‌کردنی خه‌ڵک به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی بێزاریی له‌و رێژیمه‌ چه‌ند باسێکیان خسته‌ روو.

هه‌روه‌ها ناوبراو له‌سه‌ر داهاتووی ئێران و رۆڵی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و پێویستیی پشتیوانی کردن له‌ داوا و خواستی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ باسێکی تایبه‌تیی وروژاند.

ک/مــــــــیدیا

kakmustefa_2

kakmustefa_1

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان