Home هه‌واڵه‌کان چه‌ندین کاتژمێر دانووسانی رێبه‌رانی ئه‌مریکا و ئیسراییل سه‌باره‌ت به‌ رێژیمی ئێران

چه‌ندین کاتژمێر دانووسانی رێبه‌رانی ئه‌مریکا و ئیسراییل سه‌باره‌ت به‌ رێژیمی ئێران

usa.israilباراک ئۆباما سه‌رکۆماری ئه‌مریکا و بنیامین نتانیاهوو سه‌ر‌ۆک وه‌زیرانی ئیسراییل له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی خۆیاندا له‌ کۆشکی سپی، له‌سه‌ر رێککه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوکیی

رێژیمی ئێران سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ئه‌و دانیشتنه‌ چه‌ندین کاتژمێر درێژه‌ی کێشا.

له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رکۆماری ئه‌مریکا بۆ جارێکی دیکه‌ دژایه‌تیی خۆی له‌مه‌ڕ هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران، ده‌ربـڕی.

پێش دانیشتنی دوو رێبه‌ری ئه‌مریکا و ئیسراییل، باراک ئۆباما رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران له‌ رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌ بوونی هه‌یه‌.

سه‌رکۆماری ئه‌مریکا ده‌ستپێـڕاگه‌یشتن به‌ چه‌کی ناوکی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه‌ که‌ خوازیاری له‌ناوچوونی وڵاتی ئیسراییله‌، په‌سند ناکات و راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌مریکا له‌هه‌مبه‌ڕ پێشگریی رێژیمی ئێران له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ چه‌کی ناوکی، تێکـڕای رێگاچاره‌کان وه‌ک هێرشی نیزامیش له‌به‌ر چاو ده‌گرێت.

هه‌روه‌ها بنیامین نتانیاهوو گوتوویه‌تی: "به‌رپرسایه‌تیی من وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسراییل ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیدا سه‌ربه‌خۆ بێت".

به‌وته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسراییل ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ بتوانێت له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کان به‌رگری له‌ خۆی بکات.

له‌ کاتێکدا رێبه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌ که‌ ئیسراییل له‌سه‌ر هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر بنکه‌ نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران پێداگری ده‌کاته‌وه.

ئامانجی ئه‌مریکا دواخستنی هێرشی نیزامیی ئیسراییل بۆ سه‌ر بنکه‌ ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌ و داوای له‌و وڵاته‌ کردووه‌ چاوه‌ڕوانی کاریگه‌ریی ته‌حریمه‌کان بکات.

راڤه‌کاران، دیداری بنیامین نتانیاهوو له‌گه‌ڵ‌ ئۆباما، به‌ رازی کردنی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی نیزامی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، یان هێرشی نیزامیی ئیسراییل بۆسه‌ر بنکه ‌ناوکییه‌کانی رێژیم شرۆڤه‌ ده‌که‌ن.

گه‌وره‌ترین کێشه‌ی سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ باراک ئۆباما هاوکات پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌نکانی داهاتووی سه‌رکۆماریی ئه‌مریکایه.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، میت رۆمینی، یه‌کێک له‌ پاڵێوراوه‌کانی سه‌رکۆماریی ئه‌مریکا و سه‌ربه‌ حیزبی کۆماریخوازانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆڤامبه‌ر، گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر باراک ئۆباما بۆ جاری دووهه‌م ببێته‌ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا، رێژیمی ئێران ده‌ستی به‌ چه‌کی ناوکی راده‌گات و ئه‌وکات جیهان به‌ گشتی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت".

ک/مــــــــیدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن