Home هه‌واڵه‌کان به‌ڕێوه‌چوونی‌ سمینارێک سه‌باره‌ت به‌ ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی‌ سمینارێک سه‌باره‌ت به‌ ئێران

siminarveian-_1

سمینارێک سه‌باره‌ت به‌ ئێران، به‌ هاوکاری که‌مپه‌ینی (Stop The Bomb) و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی خوێندکارانی کالێجی زانستی سیاسیی زانکۆی ڤییه‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 16ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، سمینارێک سه‌باره‌ت به‌ ئێران، به‌ هاوکاری که‌مپه‌ینی (Stop The Bomb) و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی خوێندکارانی کالێجی زانستی سیاسیی زانکۆی ڤییه‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڕێز "سه‌با فه‌رزان" رۆژنامه‌نووس و راوێژکاری مافی مرۆڤ و ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتی ئازادی دێموکراتیکی ئاڵمان له‌ برلین و نوێنه‌ری حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وتاربێژی کۆڕه‌که‌ بوون.

له‌و سمیناره‌دا باسێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێران و 2 ساڵ پاش رووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێران له‌لایه‌ن "سه‌با فه‌رزان"ه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا و هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ ئێران و پێگه‌ی ژنان و لاوان له‌ خه‌بات دژ به‌ رێژیمی ئیسلامی و شۆڕشی وڵاتانی عه‌ره‌بی و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ باس کرا.

دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری‌‌ حیزبه‌وه سه‌باره‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ بن ده‌سته‌کان و رۆڵییان له‌ خه‌بات دژی رێژیمی ئێران و پاش رووخانی ئه‌و رێژیمه‌ چه‌ندین باس پێشکه‌ش کران و له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئوپۆزسیۆنی ئێران به‌گشتی و رێگه‌چاره‌کانی لێک نزیک که‌وتنه‌وه‌ بۆ پێکهێنانی ئه‌ڵتێرناتیڤ و هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیم چه‌ند بابه‌تێک پێشکه‌ش کران.

پاشان چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه ئاراسته‌ی کۆڕگێره‌کان کران و له‌لایه‌ن کۆڕگێرانه‌وه‌ به‌ وردی وڵام درانه‌وه.

ک/مـــــــیدیا

siminarveian-_1

siminarveian-_2


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن