Home هه‌واڵه‌کان پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

YJDKIخەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

ژنانی ئازادیخواز و کۆڵنەدەری کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان!

ئەمڕۆ لێرەدا لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە هه‌تاکوو رێز لە رۆژێک بگرین کە لە سەرانسەری جیهاندا رێزی لێدەگیردرێت. لەلایەن یەکیەتیی

ژنانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ژنانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین.

خەبات بۆ مافخوازی و دەستەبەر بوونی بەها مرۆییەکان بە درێژایی مێژوو هەوراز و نشێوێکی دوور و درێژی بە خۆیە بینیوە. هاتنە ئارای گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و پێشکەوتنی پیشەیی بوونی مرۆڤ و سەرمایەداری بەتایبەت بە دوای دەورانی رنێسانس لە ئورووپا لە بواری کۆمەڵایەتی، هۆکاری هاتنە ئارای چەندین چەمکی نوێی بوو، بۆیە مێژووی بزووتنەوە کۆمەڵایه‌تییەکان لەسەر پێوەر و پێناسەی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ چاخی مۆدرنیزاسیۆن و دەسپێکی سەرمایەداری و پیشەیی بوون، کە یەک لەوان بزووتنەوەی مافویستی ژنان بوو.

لە هەشتی مارسی ١٨٥٧ زایینی، کرێکارانی ژنی کارخانەکانی رستن و چنینی پارچە و جڵوبەرگ لە نیۆیورکی ئامریکا بە مەبەستی زیادکردنی مووچە و باش کردنی بارودۆخی نالەباری کاریان رژانە سەر شەقامەکان، ئەم رێپێوانە لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەتییەکان بە توندی سەرکوت کرا و ژنانی بەشداربوو کەوتنە بەر لێدان و توندوتیژی پۆلیس.

لە جەرەیانی دووهەمین کونفـڕانسی "ژنانی سوسیالیست" لە ساڵی ١٩١٠ باسی دیاری کردنی "رۆژی نێونەتەوەیی ژن" هاتە ئاراوە کە بە هۆی ناکۆکی بیروڕای ژنانی سوسیالیستی ئۆتریش و ژنانی سوسیالیستی ئاڵمان هیچ دەرەنجامێکی نەبوو و باس کردن لەسەر دیاری کردنی ئەو رۆژە دواخرا و دواتر لە ساڵی ١٩١٣ "نووسینگەی ژنان"ی سەر بە رێکخراوەی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیستی دووهەم، ٨ی مارسی بە بۆنەی رێزگرتن لە بەرخۆدانی ژنانی کرێکاری ئامریکایی وەک "رۆژی جیهانی ژن" هەڵبژارد. کە لە هەمان ساڵدا ژنانی زەحمەتکێش و شۆڕشگێر لە رووسیەی تزاری و سەرانسەریی ئورووپا، رێوڕه‌سمی "٨ی مارس"یان بە شێوەی خۆپیشاندان و میتینگ بەڕێوەبرد. دواجار لە ٨ی مارسی ساڵی ١٩١٧ خۆپیشاندانی ژنانی کریکار لە پترۆگراد دژ بە برسیەتی، شەڕ و تزاریسم بوو بە دەسپێکی شۆڕشی رووسیە و رووخانی دەسەڵاتی تزار لەو وڵاتە، بۆیە دواتر لە ساڵی ١٩٢١ لە جەرەیانی "کۆنفـڕانسی ژنانی ئینترناسیۆناڵی سێهەم" کە لە مسکۆ بەڕێوەچوو رۆژی ٨ی مارس وەک "رۆژی جیهانیی ژن" دەست نیشان کرا.

لە ساڵی ١٩٧٧ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بـڕیاری دا کە ٨ی مارس وەک "رۆژی جیهانی ژن" بە فەرمی بناسرێ و لە بـڕیارێکدا ٨ی مارسی وەک "رۆژی مافی ژنان و سۆڵحی نێونەتەوەیی" ناساند و لەو کاتەوە هه‌تا ئێستا لە ٨ی مارسی هەموو ساڵێک، ژنانی هەموو جیهان ئەم رۆژە بەرز و پیرۆز رادەگرن و لە زۆربەی وڵاتەکان کە هێشتا بە داخەوە مافی ژنان مسۆگەر نەکراوە، ئەو رۆژە دەبێتە رۆژی خۆپێشاندان و دەربـڕینی ناڕەزایەتی، کە یەک لەو وڵاتانە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخووندەکانە.

بەگشتی بزووتنەوەی ژنان لە کوردستانی ئێران پێ‌بە‌پێی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت بزووتنەوەی ژنانی ئێرانی سەری هەڵداوە و زۆرجار دەتوانین ئیدەعای ئەوە بکەین کە مافخوازی ژنانی کورد لە کۆمەڵگای پیاوسالارانە توانیویە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوو پێشکەوێت و خۆی دەر بخات.

دیارترین نمونە بۆ سەرهەڵدانی یەکەم چرکەی ساتەکانی بزووتنەوەی ژنان لە کوردستانی ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆ پاش دامەزرانی کۆماری کوردستان کە لەژێر ئەندیشەی مودێـڕنی پێشه‌وا قازی محمددا پاش ئەوەی لە ژن و منداڵی خۆی واتە مینا خانمی قازییەوە دەستی پێکرد و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دامەزراند و هه‌تا ئێستاش شان بە شانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی خەڵکی کوردستان، سەرەڕای خەبات بۆ دەستەبەر بوونی مافی ژنان، خەبات بۆ دابین بوونی مافە نەتەوایەتییەکانی لە پێشەوەی هەموو بەرنامە و پلانە ستراتیژییەکانی خۆی داناوە و لەو باوەڕە دایە هه‌تا مافی نەتەوەی کورد چارەسەر نەبێت و رێژیمێکی فیدراڵ و دێموکرات لەسەر کار نەبێت، دابین بوونی مافی ژنان ئەستەمە.

لە 91مین ساڵیادی دیاری کرانی رۆژی جیهانی ژنان بە ناوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە جارێکی دیکە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی سەرجەم ژنانی ئازادیخوازی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم ئەو ژنە ئازادیخواز و کۆڵنەدەرانە کە قارەمانانە و بوێرانە لە بەرامبەر بیری سەدە ناوەڕاستی دژە مرۆڤایەتی و دژە ژنانەی کۆماری ئیسلامی خۆڕاگری دەکەن و رادەگەیه‌نین کە بە هەموو هێز و تواناوە لە پێناوی وەدیهاتنی سەرجەم مافە زەوت و پێشلکراوەکانمان خەبات دەکەین.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

8ی مارسی 2012 زایینی

17ی رەشەمەی 1390ی هەتاوی

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان