Home هه‌واڵه‌کان له پیاوێک ده‌دوێم خه‌مخۆرتر له ژنان بۆ پرسی یه‌کسانی

له پیاوێک ده‌دوێم خه‌مخۆرتر له ژنان بۆ پرسی یه‌کسانی

kejal.neqshbandiکه‌‌ژاڵ نه‌‌قشبه‌‌ندی

هه‌‌شتی مارس رۆژێک که‌‌ سه‌‌رکوت و چه‌‌وسانه‌‌وه‌‌ و توندوتیژی به‌‌رامبه‌‌ر به‌‌ ژنان زه‌‌ق ده‌‌کرێته‌‌وه‌، هه‌شتی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان و ژن نیوه‌ی کۆمه‌لگا و

دایکی نیوه‌که‌ی دیکه‌.

ئه‌م رۆژه‌، رۆژی پێشبڕکێی نێوان رۆشنبیرانه‌، هه‌ر که‌س به‌جۆرێک ده‌ست ده‌کاته‌ نواندنی ئه‌و رۆژه ‌یان نواندنی خۆی، هه‌شتی مارس به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی به‌رز ده‌گیرێ، به‌ وێنه‌، هه‌ڵبه‌ست، نووسراوه ‌ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه ‌به ‌توندی و هه‌ڕه‌شه ‌ده‌ر ده‌بـڕدرێت.

به‌ڵام من له‌م رۆژه‌دا و له‌ رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی ژناندا له ‌پیاوێک ئه‌دوێم. پیاوێک که‌ به‌ دڵ نه‌رمی و مێهره‌بانیی فریشته‌کان، پیاوێک که ‌نه ‌ئه‌مریکییه‌ نه ‌ئورووپایی، به‌ڵام باوه‌ڕی به ‌مافی به‌رامبه‌ریی ئینسانه‌کان هه‌یه.

پیاوێک كه چالاکی‌ مافی مرۆڤ نیه به‌ڵام بـڕوای پته‌وی به‌ مافی مرۆڤ هه‌یه‌. پیاوێک که‌ هانم ئه‌دات به ‌دوای مافی خۆمدا بگه‌ڕێم. پیاوێک که‌ ده‌ڵێ: ژنان ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن، رێکخراوی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ. ئه‌م پیاوه ‌پیاوێکی کورده‌، به‌ڕ‌ێز "عه‌بدوڵڵا عێزه‌ت‌پوور" ‌‌شۆڕشگێری له‌ مێژینه‌ی دێموکراته‌.

کاک عه‌بدوڵڵا که‌ له ‌بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی قاسملوویه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاوییه‌وه‌ هه‌ست به‌و زوڵم و زۆره‌ی که‌ له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌که‌ی ده‌کرێت، ده‌کات و رێگای خه‌بات و تێکۆشانی نهێنیی له‌ رێزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ده‌گرێته‌ به‌ر.

ئه‌و‌ به‌ بیر و هزر باوه‌ڕی قووڵی به‌ سوسیالیزم هه‌یه ‌و وه‌ک ئینسانێکی کوردی مارکسیست، به‌ڵام له ‌هه‌مان کاتدا نه‌وه‌یی و خه‌باتکاری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ناتوانێ به‌رامبه‌ر به ‌زوڵم و توندوتیژییه‌ک که ‌به‌ ژنان ده‌کرێ بێده‌نگ بێ و هه‌وڵ ئه‌دات بۆ بووژانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنان که ‌دوای رووخانی کۆماری کوردستان به‌ره ‌و بێ‌ده‌نگی چوبوو هه‌ندێ له‌ پیاوان و به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له ‌ژنانیش به‌رهه‌ڵستی ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ یه‌کسانی‌خوازه‌ کۆڵ نادات و به‌ قسه‌ی ئه‌وان هه‌ستی یه‌کسانی‌خوازی له ‌دڵیدا په‌ره‌ ده‌ستێنێ و به‌تایبه‌ت کاتێک که ‌پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و دێموکراسی، دوکتور قاسملووی نه‌مر پشتیوانیی لێده‌کات.

ebdolla.ezetpur

کاک عه‌بدوڵڵا یه‌کێ له‌و که‌سانه ‌بوو که ‌به ‌توندی به‌رپه‌رچی یاسای فره‌ژنیی داوه‌ته‌وه‌. به ‌بـڕوای کاک عه‌بدوڵڵا ژنان ده‌بێ مافی خۆیان بناسن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن، هه‌ر به‌و بـڕوایه‌ش ده‌ست ده‌کاته‌ هه‌وڵ و تێکۆشان و کار کردن له‌گه‌ڵ ژنانی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار. به‌ خۆشحاڵییه‌وه ‌به ‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له‌ ژنان که ‌دژی ئه‌و کاره‌ی ئه‌و بوون، هه‌ندێکی دیکه ‌له ‌ژنان به‌ دڵ ئاوه‌ڵایی ده‌ست ده‌که‌ن به‌کار کردن له‌گه‌ڵیدا که ‌دڵ گه‌رمیی ئه‌و چه‌ند ژنه‌ هانی ئه‌دات زیاتر تێ‌بکۆشێت. هه‌ر وه‌ک گوتمان یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای نه‌مانی کۆماری کوردستان، تووشی لاوازی و ته‌نانه‌ت هێندێک جار بێ ده‌نگی هاتبوو.

هه‌ر چه‌ند سه‌ره‌تاکانی دوای شۆ‌ڕ‌شی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 1979 دیسان ژنانی دێموکرات به‌ جۆرێک که‌وتبوونه‌وه ‌کار، به‌ڵام دوای که‌وتنه ‌شاخی خه‌بات، دووباره‌ تووشی لاوازی هاتبوو.

به‌ڵام دوای کۆنگره‌ی 7ی حیزب، کاک عه‌بدوڵڵا که ‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب بووه‌، به ‌بـڕیاری حیزب و خه‌مخۆریی خۆیان، ده‌ستیان کردووه‌ به ‌زیندوو کردنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنان و کار و تێکۆشانی کاک عه‌بدوڵڵا بۆته ‌بناغه‌ی زیندوو کردنه‌وه‌ که هه‌تا ئێستاش دوای ده‌یان ساڵه‌ به‌رده‌وام ئه‌و یه‌کیه‌تییه ‌له ‌گه‌شه ‌کردن دایه.

خه‌مخۆری مافی ژنانی کورد، کاک عه‌بدوڵڵای خاوه‌ن ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وایه‌تی و قاره‌مانی نێو چاڵه‌ ره‌شه‌کانی رێژیمی په‌هله‌وی، ده‌فه‌رمێ:

ده‌ڵێ له ‌زاری منه‌وه‌ به ‌ژنان بڵێن سه‌ربه‌خۆ بن، مافی خۆیان بناسن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی تێبکۆشن به‌تایبه‌ت ژنانی ناوخۆ چونکه تێکۆشانی راسته‌قینه‌ ده‌بێ له ‌ناخۆی وڵاتدا بێت.

کاک عه‌بدوڵڵا ئێستا سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌نی، وه‌ک هه‌میشه‌ ئومێده‌واره ‌به‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌ی و به ‌ئاواتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشتیمان و زێده‌که‌یه‌تی که ‌قه‌ت نه‌یتوانیوه ‌به‌ئیستراحه‌ت و به‌ئازادی تێیدا بژیت.

هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سڵامه‌تی بۆ کاک عه‌بدوڵڵای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ده‌خوازم، هه‌ر بژیت و ئێمه‌ی ژنانیش نه‌ کار و تێکۆشانی به‌ڕێزیان و نه‌ رێنوێنییه‌کانی له ‌بیر ناکه‌ین و ده‌که‌ینه ‌چرای رووناکی داهاتووی خه‌باتمان.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان