Home هه‌واڵه‌کان به‌شداریی نوێنه‌ری حیزب له‌ میزگردێکی تایبه‌ت به‌ ئێران

به‌شداریی نوێنه‌ری حیزب له‌ میزگردێکی تایبه‌ت به‌ ئێران

loqman.ehmedi-kobunewebroksel1

نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌میزگردێکی تایبه‌ت به‌ ئێران له‌ پارلمانی ئورووپا له‌ برۆکسێلدا به‌شداریی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 17ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، به‌ڕێز "لوقمان ئه‌حمه‌دی" نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ میزگردێکی تایبه‌ت به‌ ئێران و له‌ ژێر ناوی "داهاتووی ئێران، ئازادیی فکری، باوه‌ڕ و ئازادیی به‌یان" له‌ پارلمانی ئورووپادا به‌شداریی کرد.

ئه‌و میزگرده‌ له‌لایه‌ن ئه‌لێکسانده‌ر ئالڤارۆ، ئه‌ندام پارلمانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌ فراکسیۆنی دێموکرات و لیبراله‌کان و رێکخراوی مێدئێرانی ئاڵمان، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بیروڕای به‌شێک له‌ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران سه‌باره‌ت به‌ داواکانیان له‌ داهاتووی ئێراندا پێک هێنرابوو. جگه‌ له‌ نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات، نوێنه‌ری چه‌ندین لایه‌نی ئایینی، خوێندکاران، رۆژنامه‌وانان و ئاکادێمیزیه‌نی ئێرانی به‌شدار بوون.

میزگردەکە لە سێ جەلەسەی جیاوازدا بەڕێوەچوو، کە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی هه‌تا ٥ی ئێوارە درێژەی هەبوو. جەلەسەی یەکەم و دووهەم تایبەت بوو بۆ نوێنەری لایەنە

ئێرانییەکان کە بە مەبەستی گەیشتن بە خاڵی هاوبەش و هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لە نێوان ئەم لایەنانە بانگهێشت کرابوون. لەم دوو دانیشتنه‌دا نوێنەری حیزبی دێموکرات نەزەری حیزبی دێموکراتی لەسەر پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری لایەنەکانی ئوپۆزیسێۆن لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی بە مەبەستی رووخاندنی رێژیم و وەدیهاتنی سیستمێکی دێموکراتیک، فێدراڵ و سێکولار لە ئێراندا باس کرد.

دانیشتنی سێهەم تایبەت بوو بۆ باس کردن لەسەر سیستمی دەوڵەتی داهاتووی ئێران و چۆنیەتیی پاراستنی مافەکانی مرۆڤی هەموو نەتەوە و ئایین و چین و توێژەکانی ئێران. ئەم دانیشتنه‌ کراوە بوو بۆ هەموو ئەندام پارلمانەکانی یەکیەتیی ئورووپا و چەند رۆژنامەوانێک. لەم دانیشتنه‌دا چەندین رۆژنامەوان و ئەندام پارلمانی یەکیەتیی ئورووپا بەشدارییان کرد و بە دوای ئەوە کە لایەنە ئێرانییەکان کە وتارەکانی خۆیانیان پێشکەش کرد چەندین پرسیاریان لەوان کرد لە پێوەندی لەگەڵ داهاتووی ئێران.

لەم ئاخرین دانیشتندا نوێنەری حیزبی دێموکرات باسی سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کرد لە پێوەندی لەگەڵ پێویستی رووخاندنی رێژیم و جێگیرکردنی سیستمێکی دێموکراتیک، سێکولار و فیدراڵ بۆ ئەوە هەم مافی هەموو نەتەوەکان و پێرەوانی هەموو ئایینە جیاوازەکانی ئێران ده‌سته‌به‌ر بێت. نوێنەری حیزبی دێموکرات هەروەها وڵامی چەندین پرسیاری تایبەت بە ئوپۆزسیۆن و چۆنیەتی هاوکاری یەکیەتی ئورووپا بە خەڵکی ئێران و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات داوه.

ک/مـــــــــــیدیا

loqman.ehmedi-kobunewebroksel1

loqman.ehmedi-kobunewebroksel2

loqman.ehmedi-kobunewebroksel3








 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان