Home هه‌واڵه‌کان به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 8ی مارس له‌ وڵاتی نوروێژ

به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 8ی مارس له‌ وڵاتی نوروێژ

11700870022049به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، رێوڕه‌سمێک له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ وڵاتی نوروێژ به‌ڕێوه‌جوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 19ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ناوچه‌ی "رۆمه‌ریکه"ی نوروێژ‌، به‌ هاوکاری کۆمیته‌ی گشتیی یه‌کیه‌تیی ژنان به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس" رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن" شه‌وئاهه‌نگێکی به‌ڕێوه‌ برد.

رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خۆله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی رێگای رزگاری و کۆمه‌ڵگای یه‌کسانیی کوردستان و هه‌ڵکردنی مۆمی 8ی مارس، ده‌ستی پێکرد.

پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن خاتوو "ئایشه‌ ئه‌حمه‌دی"، به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی ژنان له‌ ناوچه‌ی رۆمه‌ریکه پێشکه‌ش کرا.

دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ نوروێژ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "مه‌نسوور عه‌زیزی"یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه.

له‌ بـڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا پاش خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووریی کورد و یه‌کیه‌تیی لاوان، خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌دا دابه‌ش کرا که‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ن.

رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران و گۆرانیی هونه‌مه‌ندان شیرکۆ مه‌ریوانی و خه‌بات قوڕه‌یشی کۆتایی پێهات.

ک/مــــــــــیدیا


 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان