Home هه‌واڵه‌کان رێکخراوی سیای ئه‌مریکا نرخی بێ‌کاری، هه‌ڵاوسان و قه‌رزه‌کانی رێژیمی ئێرانی بڵاو کرده‌وه‌

رێکخراوی سیای ئه‌مریکا نرخی بێ‌کاری، هه‌ڵاوسان و قه‌رزه‌کانی رێژیمی ئێرانی بڵاو کرده‌وه‌

CIAبه‌پێی راپۆرتی رێکخراوی هه‌واڵگریی ئه‌مریکا نرخی بێ‌‌کاری له‌ ئێران له‌ ساڵی 2011 زایینی 15.3%، هه‌ڵاوسانی ئابووری 22.5% و قه‌رزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی رێژیمی ئێران 17.9 میلیارد

دولار بووه‌، که‌ له‌ هه‌موو بواره‌کان و له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا رووی له‌ زیاد بوون کردووه.

سیا بڵاو کردۆته‌وه‌، تێکـڕای هێزی چالاک و کارای ئێران له‌ ساڵی 2011ی زایینی، 26 میلیۆن و 370 هه‌زار که‌س بووه.

رێکخراوی سیا نرخی بێ‌کاریی له‌ ساڵی 2011ی زاییندا 15.3% راگه‌یاندووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ نرخی راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ئاماری ئێران جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه.

ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی بێ‌کاریی له وه‌رزی‌ ساڵی 1390ی هه‌تاوی 11.8% راگه‌یاندبوو که‌ ته‌نانه‌ت له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی وێکچووی ساڵی رابردوودا 3% که‌متر نیشان ده‌دات.

22.5% نرخی هه‌ڵاوسان

رێکخراوی هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووریی له‌ ئێران له‌ ساڵی 2011 زایینی، نزیکه‌ی 22.5 راگه‌یاندووه.

بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران، نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووری له‌ سێ مانگی پاییزی ئه‌مساڵی 20% که‌متر راگه‌یاند که‌ دیسان له‌گه‌ڵ نرخی راگه‌یه‌نراوی رێکخراوی سیا جیاوازیی هه‌یه.

به‌پێی راپۆرتی رێکخراوی سیا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێران، نرخی هه‌ڵاوسان له‌ ساڵی 2010ی زایینی 12.4% راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له‌ ساڵی 2011 به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد بوونی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌.

رێکخراوی سیا ده‌ڵێ، ئێران له‌ نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووریدا پله‌ی 219ی له‌ جیهاندا هه‌یه.

به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، قه‌رزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی رێژیمی ئێران هه‌تا کۆتایی ساڵی 2011ی زایینی، 17.9 میلیارد دولار بووه.

ئێران له‌ قه‌رزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان، له‌ جیهاندا پله‌ی 81ی هه‌یه‌.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن