Home هه‌واڵه‌کان کونفـڕانسێک له‌ژێر ناوی "سزای لە سێدارەدان لە ئێران" لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو

کونفـڕانسێک له‌ژێر ناوی "سزای لە سێدارەدان لە ئێران" لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو

siminari-szaisedareleiran.jnev2کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، کونفـڕانسێکی له‌ ژێر ناوی "سزای له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران" له‌ باره‌گای رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کاندا به‌ڕێووه‌ برد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هاوکات لەگەڵ پێشکەشکردنی راپۆرتی "ئەحمەد شەهید" راپۆرتـێری تایبەتیی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران ــ ژنێڤ، وەک تەنیا لایەنی کوردی و ئێرانی، بۆ راکێشانی سەرنجی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی نێونەتەوەیی بۆ سەر سزای لە سێدارەدان لەدژی رۆلەکانی گەلی کورد و گەلانی ئێران، لە رێکەوتی 22ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی کونفـڕانسێکی رێک خست.

سزای لە سێدارە دان ئەگەرچی ئەمـڕۆ لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دونیادا بەڕێوە دەچێ، بەڵام لە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەو سزایە نەک هەر لە یاسای بنەڕەتیدا جێگیر کراوە، بەڵکوو ره‌وایی و پیرۆزیی ئایینیشی پێدراوە و کاربەدەستانی ئەو رێژیمە جێبەجێ کردنی بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن.

هەربۆیە رێژیمی ئیسلامی هەمیشە لە ریزی پێشەوەی جێبەجێکەرانی ئەو سزایە لە جیهاندا بووە و لەساڵی ٢٠١١ی زایینیدا بە لە سێدارە دانی نزیکەی ٦٠٠ کەس، پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. جگە لەمانەش، ئەو حوکمە لە کۆماری ئیسلامیدا، بەجیا لە وڵاتانی دیکەی دونیا زیاتر بۆ کپ کردنی دەنگی ناڕازییە سیاسییەکان و سەرکوت کردنی نەتەوەکانی ئێران، کەڵکی لێ وەردەگیرێ.

کونفـڕانسەکە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە هۆڵی ژمارە 24 ی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ بە بەشداری ئەم کەسایەتی و لایەنانەی خوارەوە بەرێوە چوو:

ــ تەیموور ئەلیاسی، به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ

ــ دوکتور کارن پارکر به‌رپرسی رێکخراوی پارێزەرانی مافی مرۆڤ

ــ ناسر بۆلدای، نوێنەری به‌لووچی کۆنگرەی فیدراڵی نەتەوەکانی ئێران

ــ لوقمان ئەحمەدی، نوێنەری کوردی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ

ــ شوعله‌ زمینی، نوێنه‌ری رێکخراوی سوودویند

ــ دوکتور که‌ریم عه‌بدیان به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ئه‌هواز

ــ محه‌مه‌ت باڵچی، نوێنەری رێکخراوی ژنێڤا کاڵ

دوای پێشکه‌ش کردنی وتارێک له‌سه‌ر سزای له‌ سێداره ‌دان له‌ ئێران له‌لایه‌ن نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، پانالیسته‌کان له‌ قسه‌کانی خۆیاندا ئاماژه‌یان به‌ لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کانی سزای له‌ سێداره‌دانیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌. له‌وانه‌ باسی ئیعدامی تێکۆشه‌رانی سیاسی و تۆمه‌تی دژی خودا بوون و ترۆریست و سیخوڕی بێگانه‌ کرد. هه‌روه‌ها باسی ئیعدامی منداڵانی ژێر هه‌ژده‌ ساڵ، به‌ڕێوه بردنی ئیعدامی نهێنی له‌ زیندانه‌کان و له به‌ر چاوی خه‌ڵک له‌ شه‌قامه‌کان کرد.

جگه‌ له‌مانه‌ش یاسای ئیسلامی وه‌کوو پایه‌ی سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها‌‌ سیاسه‌تی و "ته‌قییه"‌ باس کرا که‌ کۆماری ئیسلامی راستییه‌کان ده‌شارێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێ ره‌چاوی ده‌که‌ن.

خاتوو "ئێلن ڤێرپۆست" نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاتی بولغاریا و چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر له‌م کونفـڕانسه‌دا به‌شداربوون. ‌له‌ کۆتایی کونفرانسه‌که‌دا پانالیسته‌کان و‌ڵامی پرسیاری به‌شدار بوانیان دایه‌وه و دوو راپۆرتێری رێکخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوه‌ه‌کان کۆی باسه‌که‌یان یاداشت کرد‌.

له‌ کونفـڕانسه‌که‌دا داوا له‌ ئه‌حمه‌د شه‌هید و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرا که‌ سزای ئێعدام له‌ ئێراندا مه‌حکووم بکه‌ن و کار بۆ راگرتنی خێرای بکه‌ن.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ به‌ ره‌سمی راپۆرتێکی له‌سه‌ر سزای ئێعدام دایه‌ 19‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و به‌ فه‌رمی له‌ سایتی ئه‌و رێکخراوه‌ به‌ نووسراوه‌ی ژماره‌ 40 بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

رافایل شنووی هەزان، به‌رپرسی رێکخراوی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ لابردنی سزای لە سێدارەدان کە نزیکەی 136 رێکخراوە لە دونیا تێیدا ئه‌ندامه‌، پشتیوانی خۆی له‌ کونفـڕانسه‌که‌ راگه‌یاند.

بەڕێز بان کی‌موون، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راسپێردراوە کە راپۆرتێکی گشتی لە سەر حوکمی ئێعدام لە دونیادا بۆ کۆبوونەوەی مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠١٢ی کومیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ئامادە و پێشکەش بکا.

گۆڤاری هاوڵاتی کە ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی کوردستانییە لە گەڵ ڕێکخراوی سوودویند سپانسۆری سەرەکیی کونفـڕانسەکه‌ بوون.

ک/مــــــــــیدیا

siminari-szaisedareleiran.jnev

siminari-szaisedareleiran.jnev2

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان