Home هه‌واڵه‌کان به‌شداریی هه‌یئه‌تی حدک ئێران له‌ فستیڤاڵی راپه‌ڕینی کوردستانی سووریه‌

به‌شداریی هه‌یئه‌تی حدک ئێران له‌ فستیڤاڵی راپه‌ڕینی کوردستانی سووریه‌

11700870022095هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ فستیڤاڵی وتار خوێندنه‌وه‌ی "تێپه‌ڕ بوونی هه‌شته‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی کوردستانی سووریه‌" به‌شداریی کرد.

به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "رۆسته‌م جه‌هانگیری" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب، له‌ فیستیڤاڵی وتار خوێندنه‌وه‌ی "تێپه‌ڕ بوونی هه‌شته‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی کوردستانی سووریه‌ و یه‌که‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئازادیی گه‌لانی سوریه"‌، به‌شداریی کرد.

ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی هێزه‌ دێموکراسییه‌کانی کورد له‌ سووریه‌ و ده‌زگای رۆشنبیری کوردی کاوه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ــ سروودی نیشتمانیی سووری و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی شه‌هیدانی ئازادی ده‌ستی پێکرد.

پاش خوێندنه‌وه‌ی وتاری پارتی دێموکراتی کوردستان، وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز "رۆسته‌م جه‌هانگیری" ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌و بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.

له‌ وتاری حیزبی دێموکراتدا هاتبوو: "رزگاریی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه‌ بووه‌ هۆی ئازاد بوونی کوردانی ئه‌و وڵاته‌ و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هیوای کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان داناوه و هه‌روه‌ها بۆته‌ چقڵی چاوی ده‌وڵه‌تی سووریه‌ و رێژیمه‌ گرێدراوه‌که‌ی".

دواتر وتاری چه‌ندین پارت و لایه‌نی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.

ک/مـــــــــیدیا


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن