Home هه‌واڵه‌کان به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان

به‌یاننامه‌ی یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان

YPMDKIیه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه.

خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان، کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌یی، مافخوازانی جیهان، مامۆستا و قوتابیانی ده‌روه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ر.

گه‌لی کورد به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ته‌ژی له‌ شانازی و شه‌ره‌ف و مافخوازی خۆی و له‌ رێی ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجه‌کانی خۆی گه‌لێک هه‌ساره‌ی دره‌وشاوه‌ی به‌ ئاسمانی هه‌میشه‌ نه‌خشاوه‌ی خۆی بینیوه‌ که‌ بێجگه‌ له‌ کورد مایه‌ی شانازی و تێڕامانی نه‌ته‌وه‌کانی‌تریشن و مێژوو شانازیان پێوه‌ ده‌کات. یه‌کێک له‌م تاجه‌ گوڵینانه‌ رێبه‌ری هه‌میشه‌ زیندووی کۆماره‌ نه‌مره‌که‌ی کوردستانه له‌ مه‌هاباد، رێبه‌ر و کۆمارێک‌ هه‌رچه‌ند که‌م ژیان به‌ڵام هیچ کتێب و په‌خشان و قه‌ڵه‌مێک توانای هێنانه‌ به‌ر باسی ئه‌زموونه‌ پـڕبایه‌خه‌که‌یانی به‌ ته‌نیا نییه‌.

پێشه‌وای شه‌هید له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی خۆی و کۆمار پێناسه‌یه‌کی باشن له‌ کورد و وزه‌ و به‌رخۆدانی ئەم نه‌ته‌وه‌ خسته‌ روو: خوێندنگای زمانی کوردی، گۆڤاری کوردستان، گڕوگاڵی منداڵان، ئاڵای هه‌میشه‌ شه‌کاوه‌ی کوردستان، ناوی ‌هێزی پێشمه‌رگه‌، سروودی نه‌ته‌وایه‌تی، یه‌کیه‌تیی لاوان و ژنان و ... هتد، به‌شێکی کورتن له‌ دەستكەوتەكانی کۆمار و پێشه‌وای نەمر.

به‌ڵام سه‌د مه‌خابن هێرشی رێژیم ‌و پشتیوانانی دەرەكیی حەمەرەزا شا ‌و ئەو كەم ‌و كۆڕی‌ نێوخۆیی كۆمار و چه‌ند هۆکاری‌تر بوونه‌ هۆی تێکڕووخانی ئه‌م نه‌مامه‌ ساوایه‌ و له‌ 10‌ی خاکه‌لێوه‌دا پێشه‌وا و سه‌در و سه‌یفی قازی له‌ نیوه‌شه‌وێکی رۆژتارێن‌دا بوونه‌ هه‌ساره‌ی سوه‌یلی ئاسمانی وڵاته‌که‌مان و بۆ هه‌میشه‌ دەگەشێنە‌وه‌، به‌ڵام فرمووده‌که‌ی پێشه‌وای مه‌زن هاته‌ دی که‌ به‌ بکوژه‌کانی فه‌رموو: ئێوه‌ من ده‌کوژن به‌ڵام له‌ داوێنی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌زاران قازی ده‌پشکوون و هه‌ر به‌ڕاست له‌ سایه‌ی خوێنی پێشه‌وا و شه‌هیدانی گه‌ل و رێبه‌رانی سه‌رکرده‌ قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و مۆعینی و سه‌روان حه‌ته‌م و هه‌زاران شه‌هیدی گۆڕغه‌ریب ئه‌مڕۆ به‌ میلیۆنان قازی له‌ داوێنی دایکی نیشتماندا ئاماده‌ی گیان بازین.

له‌ کۆتایی‌دا ئێمه‌ وه‌ک یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌وه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ماڵباتی شه‌هیدان ده‌که‌ین و رێز و سڵاوی کوردانه‌ی خۆمان ده‌نێرین بۆ گیانی پیشه‌وای شه‌هید، سه‌در و سه‌یفی قازی و سه‌ر جه‌م شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان و به‌ڵێن تازه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌تا دوا تنوکی خوێنمان ده‌ست له‌ رێبازیان هه‌ڵناگرین و هه‌مو رۆژ وانه‌ی "ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ڵێینه‌وه‌.

سڵاو لە یادی 10 ی خاکه‌لێوه‌، بـڕوخێت کۆشک و ته‌لاری دوژمنانی کورد، سه‌رکه‌وتوو بێت کورد و کوردستان.

یه‌کیه‌تی پیشه‌یی مامۆستانی کوردستانی ئێران

9ی خاکه‌لێوه‌ی 2712ی کوردی

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان