Home هه‌واڵه‌کان ٦ هاووڵاتیی کورد بە ٣١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو حوکم دران

٦ هاووڵاتیی کورد بە ٣١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو حوکم دران

Dadgah0٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، میاندواو و بۆکان، حوکمی ٣١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراویان بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی موکریان، ٣ هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی "ئیرەج محەممەدی"، "محەممەد ئەمین ئاگووشی" و "ئەحمەد پوولادخانی"، هەرکام بە ١٠ ساڵ زیندان لە زاهیدان مەحکووم کراون.

محەممەد ئەمین ئاگووشی لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، ئەو هەواڵەی پـشتڕاست کردۆتەوە و گوتوویەتی: "پەروەندەی ئەو ٣ هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای نیزامیی ورمێ، بە تۆمەتی سیخوڕی، بە ١٠ ساڵ زیندانی لە زاهیدان حوکم دراوە و بەهۆی ناڕەزایەتیی ئەو سێ هاووڵاتییە، پەروەندەکەیان لەمەڕ پێداچوونەوە بۆ شوورای بەرزی وڵات نێردراوە".

ناوبراو لە درێژەدا پەڕژاوەتە سەر ئەوەش کە: "شوورای بەرزی وڵات پاش پێداچونەوەی پەروەندەی ئەو سێ هاووڵاتییە حوکمەکەی پەسند کردووەتەوە و هەرکەم لەوانەی بە ١٠ ساڵ زیندان تەعزیری لە شاری زاهیدان مەحکووم کردووە".

بەپێی وتەی محەممەد ئەمین ئاگووشی، لە بـڕیاری دادگادا هاتووە: ئەگەر ئەو سێ هاووڵاتییە نەپاڕێنەوە و تۆبە نەکەن دەبێ لە تاراوگەدا حوکمەکەیان تێپەڕ کەن.

ئیرەج محەممەدی خەڵکی میاندواو، ،محەممەد ئەمین ئاگووشی و ئەحمەد پوولادخانی خەڵکی پیرانشار، لە بانەمەڕی ١٣٨٨ی هەتاوی دەسبەسەر کران و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دان.

هەروەها بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەژار رەمەزانی، رەشید (کەریمە شەل) و مەولوود خورشیدی، سێ هاووڵاتیی گوندی "کوول ئاوای"ی شاری بۆکانن، کە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەگشتی حوکمی ١٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو و ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیرییان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بەسەردا سەپاوە.

کوردستان میدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان