Home هه‌واڵه‌کان ئەمریکا: درێژە بە تەحریمەکان لەدژی رێژیمی ئێران دەدەین

ئەمریکا: درێژە بە تەحریمەکان لەدژی رێژیمی ئێران دەدەین

Hilari.klntonدەوڵەتی ئەمریکا لە کاتی دانووستانەکانی گرووپی ٥ زێدە ١ لەگەڵ رێژیمی ئێران، گەمارۆکان لە دژی ئه‌و رێژیمه توندتر دەکاتەوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی بی‌بی‌سی، هیلاری کلینتۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی رۆژنامەوانیدا، گوتوویەتی: "لە حاڵێکدا کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ خولی دووهەمی دانووستانەکان لە بەغداد خۆی ئامادە دەکات، ئەمریکا درێژە بە گەمارۆکانی خۆی لە دژی ئەو رێژیمە دەدات".

هەر لەو پێوەندییدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە کە ئەرکی سەرەکی لە ئەستۆی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانە کە لەسەر دانووستانی بەرنامەی ناوکییەکانی سوور بێت.

هەروەها کلینتۆن گوتوویوتی: " لەهەمبەر هەر کردەوەیەکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دژکردەوە نیشان دەدەین".

ئەو قسانەی کلینتۆن وڵامدانەوەیەک بۆ قسەکانی وەزیری دەرەوەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە کە گوتبووی: "ئەگەر رۆژئاوا هەنگاوی ئەرێنی هەڵبگرێت، ئێرانیش لە چارەسەر کردنی خێرای کێشەی بەرنامەی ناوکی خێراتر دەبێت".

هیلاری کلینتۆن گوتوویەتی: "ئەمریکا ئامادەی هاوکاریی بەرانبەرە، بەڵام نەک ئێستا"، هەروەها گوتی : "رێژیمی ئێران دەبێ بە شێوەیەکی جیدی تێکـڕای ناڕوونییەکانی بەرنامە ناوکییەکەی روون بکاتەوە".

وڵاتانی رۆژئاوایی دەڵێن کە رێژیمی ئێران ئامانجی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیی هەیە، بەڵام رێژیمی ئێران دەڵێت کە بەرنامەی ناوکیی وڵاتەکەی ئاشتیخوازانەیە.

دانووستانەکانی هەیئەتی رێژیمی ئێران و وڵاتانی ٥ زێدە ١، رۆژی ٢٦ خاکەلێوە پاش ١٥ مانگ لە ئەستانبووڵ بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەی ئاشتییانەی بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران دەستی پێ کردەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا رایگەیاندووە: جگە لە رێژیمی ئێران هیچ لایەنێک سەبارەت بە لابردنی تەحریمەکان قسەی نەکردووە.

بـڕیارە خولی دووهەمی دانووستانەکانی رێژیمی ئێران و گرووپی ٥ زێدە ١ سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە، لە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری بەغداد پێتەختی عێراق بەڕێوەبچێت.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل رەخنەی لە دانووستانەکانی رێژیمی ئێران و رۆژئاوا گرتبوو و گوتبووی لەو پێوەندییەدا "دیاری"یان پێشکەش بە رێژیمی ئیسلامیی ئێران کردووە.

کوردستان میدیا

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان