Home هه‌واڵه‌کان بانکی ناوەندی: ئامانجدار کردنی یارانەکان بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی خۆش‌بژیویی خەڵک

بانکی ناوەندی: ئامانجدار کردنی یارانەکان بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی خۆش‌بژیویی خەڵک

hejari2بانکی ناوەندی رایگەیاندووە، یارانە نەختییەکان بوونەتە هۆی زیاد بوونی هەڵاوسانی ئابووری، دابەزینی ئاستی خۆش‌بژیویی خەڵک و زیاد کردنی کەلێنی چینایەتی لە ئاستی کۆمەڵگا.

بانکی ناوەندی لە راپۆرتێکدا لە ئامانجدار کردنی یارانەکان کۆڵیوەتە و بڵاوی کردۆتەوە: یارانە نەختییەکانی کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر خەرجی پاژ(دهک)ەکانی سەرەوەی کۆمەڵگا نییە.

لەو راپۆرتە هاتووە: پاژەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا بەهۆی کەم بوونی داهات، بەتوندی گرێدراوی یارانە نەختییەکان بوون.

بەڵام مەهدی عیسازادە، نوێنەری مەجلیسی رێژیم، دەڵێت: یارانە نەختییەکان کە مانگانە بە خەڵک دەدرێن وڵامدەری پارەی ئاو و بەرق و گازی خەڵک نییە.

عیسازادە بە هەواڵدەریی "فارس"ی گوتووە: بەهۆی ئامانجدار کردنی گەڵاڵەی یارانەکان هەڵاوسانی ئابووری زیادی کردووە و بەم پێیە چینی کەم داهاتی کۆمەڵگا بەرەوڕووی کێشەی فراوان بوونەتەوە.

بەپێی ئاماری بانکی ناوەندیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێش‌بینی ئەوە کراوە: زێدە بوونی کەلێنی چینایەتی بەهۆی بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ئامانجدار کردنی یارانەکان چاوەڕوان کراوە.

بانکی ناوەندی لە بەشێکی دیکەی ئەو راپۆرتەدا پەڕژاوەتە سەر ئەوەش کەلە دوو ساڵی رابردوودا زیاد کردنی حەقدەستی کرێکاران و کارمەندان، کەمتر لە نرخی هەڵاوسان بووە و ئەو پرسەش بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی خۆش‌بژیویی خەڵکی ئێران.

کوردستان میدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان