Home هه‌واڵه‌کان سێناتۆری کۆماریخواز: لەوانەیە ئەمریکا لە رووی ناچارییەوە هێرش بکاتە سەر ئێران

سێناتۆری کۆماریخواز: لەوانەیە ئەمریکا لە رووی ناچارییەوە هێرش بکاتە سەر ئێران

Marko.robioسێناتۆرێکی ئەمریکا گوتی، ئەگەری ئەوە هەیە لەمەڕ پێش‌گیری لە به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران هێرشی یەک لایەنە لەلایەن ئەمریکاوە بکرێتە سەر ئه‌و وڵاته.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە، مارکۆ رۆبیۆ، سێناتۆری ئەیالەتی فلۆریدا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی بانەمەڕ لە ئاخاوتنێکدا گوتی: "لەو کاتەوە هەتا ئێستا کە ئەمریکا رێبەریی جیهانی لە ئەستۆیە، هەوڵمان داوە لە رێگەی هاوکارییەوە بە ئامانجەکانمان بگەین، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لەبەر چاو بێت کە ئەمریکا لە رابردوودا بە شێوەی یەک لایەنانە کاری کردووە و لە داهاتووشدا ئەگەر پێویست بێ، یەک لایەنە دەجووڵێینەوە".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، لێپرسراوانی ئەمریکایی پێویستە لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپە نێودەوڵەتییەکان بەرەوڕووی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ببنەوە.

رۆبیۆ راشیگەیاند: "ئێمە دەبێ هاوپەیمانەکانمان لە جیهان بۆ ئەو راستییە ئامادە بکەین کەلە ئەگەری شکست هێنانی رێگا جۆراوجۆرەکانی پێش‌گیری لە ده‌سپێڕاگه‌یشتنی ‌رێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی، پێویستیمان بە رێگاچارەی نیزامی هەیە".

ئەو سیناتۆرە کۆماریخوازە پەڕژاوەتە سەر ئەوەش، نابێ ئەمریکا خۆی لەو قەیرانانەی کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتۆتەوە لاواز بکات، بەڵکوو دەبێ بە رۆڵی سەرەکیی خۆی چارەسەری قەیرانەکانی جیهان بکات.

ئەم ئاخاوتنانەی رۆبیۆ لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە رۆژنامەی ئەمریکایی "یوو ئێس ئەی توودەی" (USA Today) لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی، کۆمەڵێک لە کارناسان لەو بڕوایە دان، سەرەڕای تەحریمەکان، هیچ ئاڵوگۆڕێک لە هەڵوێستەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر بەرنامە ناوکییەکەیدا پێک نەهاتووە.

رۆژئاوا لەو بڕوایە دایە کە بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رەهەندی نیزامیی هەیە و دەیهەوێ بە گوشار و تەحریمی بەربڵاو، رێژیمی ئێران ناچار بە وڵامدانەوە بکات.

رێژیمی ئسلامیی ئێرانیش هەمیشە لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامە ناوکییەکەی پێداگریی کردۆتەوە.

کوردستان میدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان