Home هه‌واڵه‌کان کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٠٢ی سەرەتایی پێشمەرگە

کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٠٢ی سەرەتایی پێشمەرگە

dewreypeshmerge.202رێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٠٢ی سەرەتایی پێشمەرگە، لە فێرگەی سیاسی ــ نیزامیی حدک ئێران، بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، رێوڕەسمی دەورەی ٢٠٢ی سەرەتایی پێشمەرگە لە فێرگەی سیاسی ــ نیزامیی حدک ئێران، بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان بەڕێوەچوو.

بڕگەی یەکەمی رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" دەستی پێکرد و دواتر بە رێژەی نیزامیی بەشداربوانی دەورەی ٢٠٢ی سەرەتایی پێشمەرگە درێژەی کێشا.

هەر لەو بڕگەیەدا و پاش رێژەی نیزامی، شەڕی سەرنێزە و بڕینی مەیدانی مەوانع، لەلایەن بەشدارانی دەورەوە ئەنجام درا.

لە بڕگەی دووهەمی رێوڕەسمەکەدا کەلە ساڵۆنی فێرگەی سیاسی ــ نیزامی بەڕێوەچوو، سەرەتا بەڕێز "خالید دەرویژە" ئەندامی راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد. ناوبراو لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر دێمۆکراتیزاسیۆنی وڵاتانی دیکتاتۆر لێدراو، سەرهەڵدان و رابوونی نەتەوە بندەستەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سەقامگیر بوونی پرۆسەی دێمۆکراسی و لەرزۆک بوونی دەسەڵاتە سەرەڕۆکان لەهەمبەر ئیرادەی خەڵک و هەروەها ئاماژەی بە بەرین‌تر بوونەوەی سەفی دژبەرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە نەبوونی ئازادی بەیان، سەرکوتی بێ‌بەزەییانەی جیابیران، پەرەسەندنی دیارەدە دزێوە کۆمەڵایەتییەکان، جیاوازی دانان لە نێوان نەتەوە و ئایین و ئایین‌زاکان، هەڵاواردنی رەگەزی، خراپیی باری ئابووریی وڵات و ... هتد کرد و پەڕژایە سەر ئەوەش کە ئەمانە رووخانی دەسەڵاتی نگریسی رێژیم ئیسلامیی ئێران نزیکتر دەکاتەوە.

لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا بەڕێز "خالید سەفەری"مامۆستای دەورە، راپۆرتی ئامووزشیی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگەی پێشکەش بە بەشداربوانی رێوڕەسمە کرد و پاشان پەیامی دەورە، لەلایەن "یووسف قوربانی‌فەر" بەشداربوویی دەورەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، بەپێی رەواڵی کاری فێرگە خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی دەورە، کەلە ئاستی نێونجی نومرەی دەرسەکان و هەروەها نەزم و دیسیپلیندا باش بووە، دابەش کرا، کە لەلایەن بەڕێزان "رەسووڵ محەممەدزادە" ئەندامی راوێژکاری کۆمیتەی ناوندیی حیزب و "عەبدولکەریم جەلالی" بەرپرسی ناوەندی وەرگرتنی پێشمەرگەوە، خەڵاتەکان پێشکەش بە سەرکەوتوان کرا.

لە نێوئاخنی رێوڕەسمەکەدا چەندین گۆرانی لەلایەن "محەممەد رەسووڵ ئەلیاسی"، "سامان وەیسی" و "کەوسەر مینبەری"، بەشدارانی دەورەوە پێشکەش کرا.

کوردستان میدیا


 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن