Home هه‌واڵه‌کان دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ پیتاندنی ئورانیۆمی ٥%ی لە ئێران

دژایەتیی ئەمریکا لەگەڵ پیتاندنی ئورانیۆمی ٥%ی لە ئێران

victor.nolandلێپرسراوێکی ئەمریکا، هەواڵی رەزامەندیی وڵاتەکەی سەبارەت بە پیتاندنی ٥%ی ئورانیۆمی لە ئێران، وە درۆ خستەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی رادیو زەمانە، واشینگتۆن دانی ئیزنی پیتاندنی ٥%ی ئورانیۆمی لە ئێران رەت کردەوە و رایگەیاندووە، هەڵوێستی ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهاتووە.

چەند رۆژ پێش ئێستا یەکێک لە لێپرسراوانی دەوڵەتی ئەمریکا بە رۆژنامەی لۆس‌ئانجلس تایمزی گوتبوو: ئەگەر رێژیمی ئێران داواکاریی ئەمریکا و باقی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، لە ژێر چاودێری بەهێزی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە بێنێتە دی، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا رەزامەندیی خۆی لە پیتاندنی ٥%ی لە ئێران نیشان بدات.

لەلایەکی دیکەوە ویکتۆرا نۆلاند، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دەتوانم بڵێم هەڵوێستی ئێمە هیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا نەهاتووە و خوازیاری ئەوەین کە ئێران بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی، وەکوو راگرتنی پیتاندنی ئورانیۆم، جێبەجێ بکات".

ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار داوای لە رێژیمی ئێران کردووە بەرنامە ناوکییەکەی رابگرێت و ئێرانیش لەهەمبەردا گوتوویەتی: "دەستەوەستانی گوشارەکان نابێت".

رێژیمی ئێران و رۆژئاوا چەندین ساڵە لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئەو رێژیمە ناکۆکییان هەیە و ئەم ناکۆکییانەش بۆتە هۆی ئەوە کە ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی رۆژئاوا بە مەبەستی راگرتنی بەرنامەی ناوکیی رێژیم ئابڵۆقەی بەسەردا بسەپێنن.

ئەمریکا و رۆژئاوا، رێژیمی ئێران بە هەوڵدان بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی تۆمەتبار کردووە و لە هەمان کاتیشدا گوشارێکی زۆریان بۆ ئەو رێژیمە هێناوە هەتا بتوانن لە رێگای دیپلۆماسییەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

کوردستان میدیا

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان