Home هه‌واڵه‌کان ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

ئەحمەدی نژاد: ئێمە هەژاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە!

hejari2ئەحمەدی نژاد لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەى نەهێشتینی بێ‌کاری هەتا ٢ ساڵی دیکە گوتی، ئێمە بێ‌کاریمان لە ئێران بنەبڕ کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی "ئیلنا"، مەحموود ئەحمەدی نژاد رۆژی رابردووە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پێوەندیی حکوومەت و مەجلیس، بێ‌کاری و بنەبڕ کردنی هەژاری لە ئێران قسەی کردووە.

ئەحمەدی نژاد گوتی: "هەتا ٢ ساڵی دیکە بێ‌کاری لە ئێران بنەبڕ دەکەین، هەر وەک چۆن هەژاریمان بنەبڕ کردووە"!!.

ئەم قسانەی ئەحمەدی نژاد لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە هەژاری لە ئێراندا جەند قات بۆتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ و ئابووری‌زانان، زۆربەی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بەشێکی دیکەی خەڵکیش لە هێڵی مه‌رگدا ژیان بەسەر دەبەن کەلە هەوڵی ئەوە دان خۆیان بگەیەننە هێڵی هەژاری.

لەلایەکی دیکەوە ساڵێک پێش ئێستا، ئەحمەدی نژاد رایگەیاندبوو کە بە رەخساندنی 2.5میلیۆن هەلی کار هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، بێ‌کاری لە ئێراندا بنەبڕ دەکات. دوێنێ ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ئەحمەدی نژاد بۆ جارێکی دیکە باسی لەو بابەتە کردووە و گوتوویەتی، هەتا ٢ ساڵی دیکە بێ‌کاری لە ئێراندا بنەبڕ دەکات.

ئەم قسانەى ئەحمەدی نژاد لە حاڵیک دایە کە بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران ــ ورمێ، سنە، ئیلام و کرماشان ــ دا ٧ هەزار کرێکار لە ٢ مانگی رابردوودا بێکار بوون.

ئەمە سێهەمین جارە کە ئەحمەدی نژاد لە ساڵێکدا باس لە بنەبڕ کردنی بێ‌کاری دەکات لەحاڵێکدا کە دۆخی بێ‌کاری له وڵاتدا رۆژ لە دوای رۆژی بەرەو خراپی دەچێت.

ئەحمەدی نژاد لە بەشێکی دیەکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە: "ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچه و هێندێک وڵاتی ئورووپایی به‌راورد ناکرێت، چونکە ئیران لەوان پێشکەوتووتر و مەزن‌ترە".

ئەمە لە حاڵێک دایە کە خەڵکی ئێران بە هۆی هەژاری، زەخت و گوشاری سیاسی، پێشێل کرانی مافی مرۆڤ، پرسی نەتەوە و ئایین و ئایین‌زاکان، پەنا بۆ وڵاتانی دەرەوە و ئورووپایی دەبەن.

کوردستان میدیا

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان