Home هه‌واڵه‌کان 88 کەسی دیکە له نێویاندا 50 منداڵ لە سووریە کوژران

88 کەسی دیکە له نێویاندا 50 منداڵ لە سووریە کوژران

jenaze-چالاکانی دژبەری رێژیمی سووریە دەڵێن، زیاتر لە 88 کەس و لەوانەش 50 منداڵ لە سورييه بە دەستی هێزەکانی ئەرتشی سووریە کورژراون.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی "رادیۆ فەردا" لە زاری چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریەوه، لانیكەم 88 كەس لە نێویاندا 50 منداڵ لە گوللەباران و توپبارانێكدا كوژاون و نزیکەی 3٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڵام ماڵپەڕی "بی بی سی" لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووتەوە كە لە ئەگەری هێرشێكی ئەرتشی سووریەدا بۆ سەر شاری حومس، 50 كەس كوژراون كە 13 لەوان منداڵن و 100 كه‌سى ديكه‌ش له ئه‌گه‌ری ئه‌و تۆپبارانه‌دا بریندار بوون.

ئەو کردەوانەی رێژیمی بەشار ئەسەد لەلایەن چالاکانی دژبەری ئەو رێژیمەوە بە کۆشتاری بە کۆمەڵ لە قەڵەم دراوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد بڵاویان کردۆتەوە، تەرمی منداڵان پاش گوللەبارانی شارۆچکەی "حوولا" دەبینرێت و لە ئەگەری راستەقینە بوونی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ئەوە دەبێت بە خوێناوی‌ترین هێرشی رێژیمی سووریە پاش رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ دژبەران کەلە ئاوریلی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تێکهەڵچوونەکان لە چەند شاری دیکە وەک دیمەشق و حەلەب درێژەی هەیە.

بان‌کی موون، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویەتی: گرووپێکی دژبەری رێژیمی سووریە کەلە حاڵی شەڕ لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە دان، هەنووکە بەشێکی بەرچاو لە شارەکانیان کونترۆڵ کردووە.

چالاکانی دژبەری سووری دەڵێن، لە گوللەبارانەکاندا هێزەکانی رێژیمی سووریە لە تانک، خومپارە و کۆمەڵێک چەکی قورسی دیکە کەڵکیان وەرگرتووە.

بەگوێرەی ئامارە بڵاو کراوەکان لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ١٤ مانگی رابردوودا لانی‌کەم ١٠ هەزار کەس لە توندوتیژییەکانی سووریەدا کوژراون.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان