Home هه‌واڵه‌کان که‌بوودوه‌ند بۆ بێهداریی زیندان راگوێزرا

که‌بوودوه‌ند بۆ بێهداریی زیندان راگوێزرا

kabodwandمحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، چالاکی مافی مرۆڤ و به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، به‌هۆی خراپی بارودۆخی جه‌سته‌یی، بۆ بێهداریی زیندان راگوێزراوه.

ناوبراو له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ بۆ جاری دووهه‌م مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی "کلمه" سه‌رله‌ به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ هۆی خراپیی بارودۆخی جه‌سته‌ی و دابه‌زینی زه‌ختی خوێن بۆ بێهداریی زیندانی ئه‌وین راگوێزراوه.

محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند به‌ هۆی نه‌خۆشیی پرۆستات، ئازار ده‌کێشێت و پزیشکی یاسایی سزای زیندانی بۆ قه‌ده‌غه‌ کردووه‌، به‌ڵام فرمانی پزیشک بۆ چاره‌سه‌ریی نابراو له‌لایه‌ن زیندان و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ ره‌چاو نه‌کراوه.

محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ر و له‌ دادگای شۆڕشی تاران به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێگه‌ی دامه‌زران و به‌ڕێوه‌به‌ریی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، به ١٠ ساڵ زیندان سزا درا‌.

هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ له‌ دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له‌ رێگه‌ی پێوه‌ندی و هاتوچۆ له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کووفی عه‌نان سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه‌ گشتییه‌کان به‌ یه‌ک ساڵ زیندان سزا درا که‌ کۆی گشتیی ئه‌و ١١ ساڵ زیندانه،‌ له‌ لقی ٥٦ دادگای پێداچونه‌وه‌ی پارێزگای تاران، بۆ ١٠ ساڵ که‌م کرایه‌وه.

به‌پێی وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی که‌بوودوه‌ند، ناوبراو هه‌تا پێش ده‌سبه‌سه‌ر کران هیچ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌کی نه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ هه‌لومه‌رجی دژواری ژووری تاکه‌که‌سیی زیندان، تووشی نه‌خۆشیی سییه‌کان، گورچیله‌ و نه‌خۆشیی پێستی بووه‌ و ته‌نانه‌ت جارێکیش جه‌ڵته‌ لێی داوه.

 

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان