Home هه‌واڵه‌کان ٥٥٢ منداڵی کورد له‌ تورکیه‌ کوژراون که‌ ١٧١یان له‌ سه‌رده‌می AKPدا بوون

٥٥٢ منداڵی کورد له‌ تورکیه‌ کوژراون که‌ ١٧١یان له‌ سه‌رده‌می AKPدا بوون

mndali-kujrawله‌ ٢٤ ساڵدا ٥٥٢ منداڵی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌رتشی تورکیه‌وه‌ کوژراون که‌ ١٧١یان له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری AKPدا بوون.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی فورات و به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌یاننامه‌ی کومیسیۆنی منداڵانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ (ÎHD) له‌ ئامه‌د، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون، ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نیی بن‌عه‌رد، کێشه‌گه‌لێکی فراوانی به‌ بێ چاره‌سه‌ری هێشتووه‌ته‌وه‌ و به‌ سه‌دان منداڵیش له‌ کاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ وماڵات و له‌ کاتی کایه‌ کردندا به‌ ته‌قینه‌وه‌کان، کوژراون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٣٣ منداڵ بوونه‌ته‌ قوربانیی پێکدادانه‌کان له‌ ناوچه‌کانی کوردستانى باکوور. هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ٢٠٠٢ی زایینییه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی AKPدا ١٧١ منداڵ به‌ رووداوگه‌لێک که‌ هۆکاری روودانیان ئه‌رتشی تورکیه‌ بووه‌، گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌له‌ ٢٤ ساڵی رابردوودا، واته‌ له‌ ساڵی ١٩٨٨ی زایینیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ٥٥٢ منداڵ به‌ هۆی تێکهه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ که‌ ١٧١ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی AKPدا بووه.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ بکوژان ئیدیعای پاراستنی مافی منداڵان هه‌رله كاتى سکی دایکدا ده‌که‌ن، به‌ڵام باسی مافی منداڵانی کوردیان له‌ باکووری کوردستان له‌ بیر کردووه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌رتشی تورکیه‌وه‌ کوژراون.

ئه‌و رێکخراوه به‌ هێنانه‌ ئارای ئه‌و پرسه‌ گله‌یی و گازنده‌ی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران کردووه‌ و گوتوویه‌تى: "چۆن بکوژانی ٥٥٢ منداڵی کورد مه‌حکووم ناکرێن وسزایان بۆدیاری ن‌کرێت؟".

له‌ وڵاميشدا ده‌ڵێن: "چونکه‌ ئه‌و‌انه‌ی که‌ منداڵه‌كانمان‌ ده‌کوژن به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌پارێزرین!".

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان