Home هه‌واڵه‌کان ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانی ٥ هاووڵاتیی عه‌ره‌بى ئێرانی

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانی ٥ هاووڵاتیی عه‌ره‌بى ئێرانی

edam185 زیندانيی سیاسیی عه‌ره‌بی ئێرانی که‌له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی رابردوو ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون و ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانیيان هه‌يه، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ملی ــ مذهبی"، ٥ زیندانی سیاسیی عه‌ره‌ب به‌ ناوه‌کانی عه‌بدولڕه‌حمان حه‌یده‌ری، ته‌ها حه‌یده‌ری، جه‌مشید حه‌یده‌ری، مه‌نسوور حه‌یده‌ری و ئه‌میر مه‌عاوی، له‌ شاری ئه‌هواز ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌ دانیان له‌ ئارا دایه.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، گاردی هێزی تایبه‌ت چووه‌ته‌ نێو به‌ندی گشتیی زیندانی کاروون و ئه‌و پێنج زیندانییه‌ی له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی حوکمه‌که‌یان راگواستووه.

ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی عه‌ره‌بی ئێرانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی رابردوو له‌ شارۆچکه‌ی "مه‌لاشییه‌" له‌ رۆژئاوای شاری ئه‌هوازی ده‌سبه‌سه‌ر کران.

پێشتر هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌واڵی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و ٥ هاووڵاتییه‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی راگه‌یاندبوو و له‌ رۆژی رابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا که‌له‌ به‌ندی گشتی زیندان راگوێزراون، هیچ زانیارییه‌ک له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.

تۆمه‌تی ئه‌م ٥ هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌، تیرۆری رایه‌دارێکی ئه‌منیه‌تی و بریندار کردنی مه‌ئموورێکی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌ که‌ ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له‌ شاری ئه‌هواز و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تاته‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.

هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگای خووزستان، له‌ درێژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌هه‌‌مبه‌ر هه‌ڵاواردنی به‌ربڵاوی میللی و نه‌ته‌وه‌یی و بێ‌به‌ش کران له مافی شارۆمه‌ندی، چه‌ندین جار کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، که‌ له‌گه‌ڵ تێکهه‌ڵچوونی توندی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ره‌وڕو بوون.

 

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە دۆستان و ئاشنایان ڕادەگەینین، کە بەدیعە ئەمین پوور هاوسەری شەهید ئاغا عەلی سوڵتان پەنا،

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

مەترسی دیپۆرت بۆ ئەندامێکی چالاکی حیزب

پۆلیسی فینلاند دوو جار هەوڵی داوە ئاسۆ (عەبدوڵقادر) نزاکەت ئەندامی چالاکی حیزب لە فینلاند و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

لە وڵاتی فینلادا بۆ ئیدانەکردنی بە زۆر ناردنەوەی چالاکوانانی کورد بۆ ئێران سیمینارێک ڕێکخرا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 2017.6.6 لە لایەن چەند چالاکڤانێکی کورد،  بە سیمینارێک ئیدانەی بە زۆر ناردنەوەی چالاکڤانانی کوردیان کرد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

کۆڕیادی کارەساتی ڤییەن