Home هه‌واڵه‌کان سێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا: له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووسانه‌کانی موسکۆ، کۆتایی به‌ وتووێژه‌کان بێنن

سێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا: له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووسانه‌کانی موسکۆ، کۆتایی به‌ وتووێژه‌کان بێنن

sinatorekani.usaسێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا داوایان له‌ باراک ئۆباما کردووه،‌ له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووسانه‌کانی موسکۆ، کۆتایی به‌ وتووێژه‌کان بێنن.

به‌پێی راپۆرتی گۆڤاری "فارێن پۆلیسی" (سیاسه‌تی ده‌ره‌کی، foreignpolicy)، ٤٤ سێناتۆری ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان بۆ ئۆباما سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌ ناردووه‌ و داوایان لێکردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر رێژیمی ئێران له‌ دانێشتنه‌کانی موسکۆ رێک نه‌که‌وێت، کۆتایی به‌ دانووستانه‌کان بێنێت.

له‌و نامه‌یه‌دا که‌ له‌لایه‌ن سێناتۆره‌کانی هه‌ر دوو لایه‌نی دێمۆکرات و کۆماریخوازان، واژۆ کراوه‌، هاتووه‌: "کاتی ئه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌ که‌ رێژیمی ئێران هه‌نگاو له‌مه‌ڕ سه‌لماندنی ئاشتیخوازانه‌ بوونی به‌رنامه‌ ناوکییه‌کی هه‌ڵبگرێت، کاتێک ئه‌و شته‌ رووی نه‌داوه‌ ده‌بێ به‌و ئاکامه‌ بگه‌ین که‌ به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکی به‌ره‌و پێش ده‌چێت و له‌و وتووێژانه‌ بۆ کڕینی کات که‌ڵک وه‌رده‌گرێت".

ئه‌و نامه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن ٤٤ سێناتۆری ئه‌مریکاوه‌ واژۆ کراوه‌ داوایان له‌ باراک ئۆباما کردووه، گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان له‌ دژی رێژیمی ئێران که‌م نه‌کاته‌وه‌، یان وه‌ دوایان نه‌خات.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا بۆ باراک ئۆباما هاتووه‌: "له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ دانیشتنه‌کانی موسکۆ رێککه‌وتنێکی به‌رچاو ئه‌نجام نه‌درێت، شێلگیرانه‌ له‌سه‌ر بێ که‌ڵک بوونی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران له‌ داهاتوودا ێیداچوونه‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی هێرشی نیزامی چڕ ببنه‌وه".

سێناتۆره‌کان له‌ نامه‌که‌یاندا گوتوویانه، له‌ حاڵه‌تێکدا ده‌توانین به‌ ئه‌نجامی دیپلۆماتیک بگه‌ین که‌ رێژیمی ئێران هه‌ست به‌ گه‌مارۆی "هه‌میشه‌یی و کاریگه‌ر" بکات.

راوێژکارێکی سیاسیی پله‌به‌رزی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی: "رێژیمی ئێران ده‌رفه‌تی پێویستی له‌مه‌ڕ سه‌لماندنی ئاشتیخوازانه‌ بوونی به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی هه‌بووه‌ هه‌تا نیاز پاکیی خۆی نیشان بدات، به‌ڵام له‌هه‌مبه‌ردا رێژیمی ئێران درێژه‌ی به‌ چالاکییه‌ ناوکییه‌کانی خۆی داوه".

 

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

کۆچی دوایی ئە ندامێکی حدکا

ڕۆژی شە ممە ڕێکەوتی 13/5/2017 باوکی  "قادر پە یڕەویی" کادری پێشووی حیزب، بە نێوی "ساڵح" خەڵکی

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان