Home هه‌واڵه‌کان پارلمانی ئورووپا پێشێل کردنی مافی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌کانی له‌ ئێران مه‌حکووم کرد

پارلمانی ئورووپا پێشێل کردنی مافی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌کانی له‌ ئێران مه‌حکووم کرد

perlemani-europaپارلمانی ئورووپا له‌ بڕیارنامه‌یه‌کدا هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه‌ به‌توندی مه‌حکووم کرد.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، پارلمانی ئورووپا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ک داوای له‌ تاران کردووه‌ پابه‌ندی یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆی و په‌سندکراوه‌کان و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێت و له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه‌ ئێتنیکی و مه‌زهه‌بییه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتی یاسایی و دادپه‌ره‌وانه‌ی هه‌بێت.

پارلمانی ئورووپا له‌ کرده‌وه‌یه‌کدا راسته‌وخۆ باسی له‌ مافی که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران کردووه‌ و "پێشلکاریی ئاشکرای یاساکان" له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حکووم کردووه.

له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا که‌ ماڵپه‌ڕی پارلمانی ئورووپا بڵاوی کردۆته‌وه هاتووه، له‌م دواییانه‌دا گوشاره‌کان له‌ دژی که‌مایه‌تییه‌کان چه‌ند قات توندوتۆڵ‌تر بۆته‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ی غه‌یره‌ فارسه‌کان و لایه‌نگرانی ئایینه‌کان، ئایینزاکان له‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ زه‌خت و گوشاری ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.

سزای زیندانی و ئیعدام له‌ دژی نه‌ته‌وه‌کان و ئایینزاکان و جیابیران له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه‌ و ئاخاوتنی کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری پارلمان تێیدا بڵاو بۆته‌وه.

پارلمانی ئورووپا له‌ بڕیارنامه‌که‌یدا داوای له‌ رێژیمی تاران کردووه‌ حوکمی سێداره‌ی ٦ هاووڵاتیی عه‌ره‌بی ئێرانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و یاساکان به‌ شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ ببات.

له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه‌، رێژیمی ئیسلامیی ئێران چالاکانی که‌مایه‌تییه‌کان سه‌رکوت ده‌کات و زیندان ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازاری ده‌دات و له‌ژێر ناوی "بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان" و "دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا" تۆمه‌تبار ده‌کات.

پارلمانی ئورووپا ئاماژه‌ به‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران ده‌کات و نووسیویه‌تی: رێژیمی تاران ته‌نانه‌ت پابه‌ند به‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆشی نییه.

بڕیارنامه‌ی پارلمانی ئورووپا له‌سه‌ر پێویستیی یه‌کسانیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی و به‌ فرمی ناسینی زمانه‌کان و کولتووره‌ جیاجیاکانی ئێران که‌له‌ په‌یماننامه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه‌، پێداگریی کردۆته‌وه.

له‌ بـڕگه‌یه‌کی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌دا باس له‌ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران وه‌کوو کورد، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری و به‌لووچ ده‌کات و له‌مه‌ڕ پێشێل کرانی مافه‌کانیان ره‌خنه‌‌ی توندی لە رێژیمی تاران گرتووه.

 

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

پەیامی هاوخەمیی كۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی كرماشان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی یەكشەممە 27/11/2016، حاجی عەلی ئەكبەر خالدی، كەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی كرماشان‌و

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

مام "موراد عەلیپوور" باوکی شەهید "حوسێن عەلیپوور" ناسراو بە شەهید "حەسۆماڵاویی لە ژیان کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات هیچ کات پێشوازی لە پێوەندییەک ناکات کە ڕەوتی دێموکرسیخوازی لە ئێران و ناوچەکەدا تووشی کێشە بکات

مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەل ئاسۆ ساڵح، ڕۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوێد، باسی لە لایەنە جیاوازەکانی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کرد

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دێموکرات بۆ خەبات دژی ڕێژیمی ئێران لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران، لە چوارچێوەی گوتار و ستراتژی نوێی ڕاسان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەل هەر کام لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبووە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

حیزبی دێموکرات هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلووی مەحکووم کرد

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت به هێرشه تیرۆریستییەکەی شاری قامیشلوو پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكرات بە بۆنەی كۆچی دوایی خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵۆ حوسەین كۆكەن ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە

کەمپەینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە لە ڕێگای کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتیوانی لە خەبات و چالاکیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەکات و سپاسنامەیەکی بڵاو کردووەتەوە

 

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی دێموکرات‌پەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا بە توندی وەڵامی ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران دەدەنەوە

خەڵکی ژاوەرۆی سەوڵاوا بانگەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ یارمەتیدانی خەڵکی گوندی بۆڕیەر بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە توندی ڕەت دەکەنەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

 

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ

سیمینار: رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگەو راسان